بۆ ئه‌وه‌ی مێژوو ئه‌م دیارده دژی ئینسانییه له‌سه‌ر کورد تۆمار نه‌کا، پێویسته هه‌موو پیاوان به ئه‌رکی نیشتمانی و ئینسانی خۆیانی بزانن و بۆ کۆتایی هێنان به جینایه‌تی «ناموسپارێزی» له به‌رگی ژێست گرتن بێینه‌ده‌رو شۆڕشێکی ڕاسته‌قینه له دژی کوشتن و ئازاردانی ژنان له ژێر ناوی"نامووسپارێزی"دا وه‌ڕێ بخه‌ن و چی دیکه ئه‌م ریسواییه‌ی پیاوانی هاوره‌گه‌زیان قه‌بووڵ نه‌که‌ن |
به پێی هه‌واڵێک که له ماڵپه‌ڕه
کوردییه‌کان‌دا بڵاو بۆته‌وه، رۆژی 12ی به‌فرانباری ئه‌مساڵ کچێکی تەمەن
١٩ ساڵە به‌ناوی سروه خەڵکی ناوچه‌ی دیواڵانی شاری سنە، لەلایەن برایەکی
خۆیەوە بە قەستی کوشتن، به‌چه‌قۆ هێرشی ده‌کرێته‌وه سه‌ر و به توندی
بریندار ده‌بێ.
سروه به‌هۆی کێشه‌و فشاری بنه‌ماڵه ماوه‌یه‌ک بووه له ماڵه‌وه
ڕایکردووه و چووبووه شاری سنه، به‌ڵام له‌وێش له ئه‌مان‌دا نه‌بوو و
براکه‌ی به‌دوایه‌وه بوو تاکوو به‌ناوی سڕینه‌وه‌ی ئابڕووی بنه‌ماله
گیانی لێ بستێنێ! سه‌رنجام چه‌قۆی پیسی شه‌ره‌ف سروه‌ی نیوه گیان کرد و
ئێستا له یه‌کێک له نه‌خۆشخانه‌کانی شاری سنه له ژێر چاوه‌دێری پزیشک
دایه.
کوشتنی ژنان له ژێر ناوی «پاراستنی نامووس» دڕندانه‌ترین
توندوتیژییه دژ به ژنان که که‌به‌داخه‌وه له هێندێک له ناوچه‌کانی
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان چه‌ند ساڵێکه له حاڵی په‌ره‌سه‌ندن دایه.
«نامووس» به مانا و پێناسه‌ی که‌لتووری کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه، ساڵانه
چه‌ندان جینایه‌تی له کۆمه‌ڵگه جۆراوجۆره‌کان لێ‌ده‌که‌وێته‌وه که
به‌داخه‌وه کوردستانی ئێمه‌ش بێبه‌ش نیه له‌م نه‌ریته گڵاوه.
پێناسه‌ی شه‌ره‌ف و نامووس و غیره‌تی پیاوان له که‌لتووری
دواکه‌وتوانه‌ی هێندێک له ناوچه‌کانی کوردستان‌دا خۆی له داوێنی
مێینه‌کانی بنه‌ماڵه‌دا ده‌بینێته‌وه و نامووس وه‌ک که‌ره‌سه‌یه‌ک بۆ
کۆیله‌کردنی ژن هه‌موو کات که‌ڵکی لێوه‌رگیراوه، هه‌ربۆیه له‌م ساڵانه‌دا
ناوبه‌ناو شاهیدی هه‌واڵی دڵته‌زێنی کوشتنی ژنان له‌ژێرناوی نامووسپاریزی
له کوردستان ده‌بین.
ژن‌کوژی به پاساوی شه‌ره‌فپارێزی جینایه‌تێکی ئاشکراو دژی ئینسانییه
و نابێ چاوپۆشیی لـێ‌بكرێ. ژنی کورد مێژوویه‌کی پڕشنگداری له خه‌باتی
ئازادیخوازی‌دا هه‌یه، نابێ رێگه بدرێ ئه‌م مێژووه که لوتکه‌که‌ی له
شه‌ڕی به‌رگری کۆبانێ‌دا خۆی نیشانی جیهانیان‌دا، خه‌وشدار بێ.
هه‌موو پیاوان ژنکوژ نین، به‌ڵام هه‌موو پیاوان ده‌توانن دژی ژن‌کوژی بن!
لێره‌دا من ناچمه‌سه‌ر ئه‌رکی ده‌سه‌ڵات و داموده‌زگاکانی حکوومه‌تی
کۆماری ئیسلامی له پێناو که‌مکردنه‌وه‌ی «جینایه‌تی نامووسی»، چونکه
کۆماری ئیسلامی بۆخۆی رێخۆشکه‌ری که‌لتووری نامووسپارێزییه و هیچ
چاوه‌ڕوانییه‌کی لێ‌ناکرێ که له‌م پێناوه‌دا هه‌نگاوێکی جیددی و ئینسانی
هه‌ڵێنێته‌وه. بۆیه ته‌نیا یه‌ک رێگه‌مان له‌به‌ر ده‌م دایه، ئه‌ویش
خۆمان ده‌بێ له‌خه‌می کۆمه‌ڵگه‌ی خۆمان‌دا بین.
به‌داخه‌وه پێشکه‌وتوویی له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان‌دا
کورتکراوه‌ته‌وه بۆ هێندێک ژێستی مه‌ده‌نی بوون رووناک‌بیر بوون، بێ
ئه‌وه‌ی باوه‌ڕێک له پشت ئه‌و ژێسته‌وه بێ! بۆیه زۆر جار رووناکبیران و
نووسه‌ران‌و نه‌سڵی نوێ که ئاوڕ له مه‌سه‌له‌ی شه‌ڕه‌ف و نامووس
ده‌ده‌نه‌وه، به فکر و بۆچوون و دابونه‌ریتی عه‌شیره‌یی و یان به
عه‌قڵیه‌تی نه‌سڵه‌کانی رابرووی ده‌به‌ستنه‌وه، له حاڵێک‌دا پرسیار
ئه‌وه‌یه ئه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ رووده‌دا؟ ئایا ژنکوشتن ئه‌مڕۆ له کوردستان
هه‌مان زیندووکردنه‌وه‌ی ئه‌و عه‌قڵیه‌ته نیه؟ که‌وایه رووناکبیران‌و
نه‌وه‌ی نوێ بۆ له ئاستی‌دا ده‌سته‌وه‌ستانن؟ ده‌بێ بڵێم به‌داخه‌وه
نه‌سڵی نوێش به مه‌سه‌له‌ی «نامووس» و «شه‌ره‌فپاریزی» هه‌ستیارن و زۆرجار
توندوتیژییه‌کان دژی کچ‌و ژنانی بنه‌ماڵه له لایه‌ن ئه‌م نه‌وه
نوێیه‌وه رووی داوه.
بۆ ئه‌وه‌ی مێژوو ئه‌م دیارده دژی ئینسانییه له‌سه‌ر کورد تۆمار
نه‌کا، پێویسته هه‌موو پیاوان به ئه‌رکی نیشتمانی و ئینسانی خۆیانی بزانن
و بۆ کۆتایی هێنان به جینایه‌تی «ناموسپارێزی» له به‌رگی ژێست گرتن
بێینه‌ده‌رو شۆڕشێکی ڕاسته‌قینه له دژی کوشتن و ئازاردانی ژنان له ژێر
ناوی"نامووسپارێزی"دا وه‌ڕێ بخه‌ن و چی دیکه ئه‌م ریسواییه‌ی پیاوانی
هاوره‌گه‌زیان قه‌بووڵ نه‌که‌ن. بێگومان کار کردن له پێناوی سڕینه‌وه‌ی
ئه‌م بیرکردنه‌وه‌یه، له‌نێو کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئیسلامی - نه‌ریتی‌دا،
پرۆسه‌یه‌کی ئاڵۆز‌و دژواره، به‌تایبه‌تی که ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌که خۆی
تاسه‌ر ئیسقان پیاوسالار بێ‌و به‌ناوی سه‌روه‌ری‌و پیرۆزییه‌کان، زۆر له
کێشه‌کان پشت گوێ بکا. به‌ڵام ئێستا کاتی ئه‌وه هاتوه پیاوان ئه‌و
شه‌رمه‌زارییه له لاپه‌ڕی ژیانی خۆیان بسڕنه‌وه‌و چی دیکه به‌ناوی
ئه‌وه‌ی ژن کێشه‌ی خۆیه‌تی و ده‌بێ خۆی چاره‌سه‌ری بکا، خۆ له‌م خه‌باته
ئینسانییه نه‌دزێته‌وه.
کوێستان فتووحی |
۱۳۹۳ دی ۱۵, دوشنبه
چه‌قۆی پیسی «نامووسپه‌ره‌ستی» سیمای ئازادیخوازی‌و ئینساندۆستی کورد خه‌وشدار ده‌کا!
اشتراک در:
نظرات پیام (Atom)
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر