دنیای مه‌جازی دنیایه‌کی به‌رفراوان‌و پڕ له جۆراوجۆرییه‌کانه.
چالاکی، هه‌ڵوێست، ڕوانین‌و ئاراسته‌کان له دنیای مه‌جازی‌دا به‌جۆرێک خۆ
ده‌رده‌خه‌ن، که زۆر جار مرۆڤ بێزار ده‌بێ له‌م دنیایه. به‌تایبه‌تی له
هه‌لومه‌رجی شه‌ڕ‌دا ڕوانیننه‌کان به‌جۆرێک له نێو مرۆڤه‌کان‌دا
ده‌رده‌که‌ون که جار‌وبار مرۆڤایه‌تی ده‌خرێته ژێر پرسیاره‌وه.
دوژمنانی نه‌ته‌وه‌ی کورد چ هه‌ستێکیان له ئێمه‌ی کورد‌دا دروست کردوه
تووشبوونی رق‌و کینه له ناخی مرۆڤه‌کان‌دا زۆر جار ده‌بێته هۆی
شه‌ڕیکی ده‌روونیی مرۆڤ له‌گه‌ڵ خۆی. کورد نه‌ته‌وه‌یه‌که که ساڵانێکی
زۆره له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی 4 وڵاته‌وه (ئێران، عێراق، سووریه‌و
تورکیه) شه‌ڕی به‌سه‌ر‌دا سه‌پاوه‌و قوربانی ده‌دا‌و ماڵوێرانی‌و
ده‌ربه‌ده‌ری چێشتوه، ئه‌وه ڕه‌نگه وای له مرۆڤی کورد کردبێ که زۆر
جار به‌رانبه‌ر به نه‌ته‌وه‌کانی باڵاده‌ست له‌م ولاتانه‌دا
بیرکردنه‌وه‌یه‌کی ته‌نانه‌ت تاسنووری ره‌گه‌زپه‌رستی بڕوا که ئه‌م
بیرکردنه‌وه‌یه ده‌توانێ هێندێک جار مه‌ترسیدار بێ. بۆ نموونه له
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان کۆماری ئیسلامیی ئێران به‌ڵایه‌کی به‌سه‌ر کورده‌کان
هێناوه‌و به‌جۆرێک جه‌سته‌ی ئه‌م گه‌له‌ی بریندار کردوه، که زۆر جار
هێندێک له مرۆڤه کورده‌کان هه‌ڵوێسته‌کانیان به‌رانبه‌ر به مرۆڤی فارس
به ئارسته‌یه‌کی هه‌ڵه‌دا ڕۆیشتوه. بۆ نموونه کاتێک تاکێکی کورد
به‌رانبه‌ر به که‌سایه‌تییه‌کی بۆ نموونه هو‌نه‌رمه‌ندی فارس هه‌لوێستێکی
به‌دوور له دوژمنایه‌تی هه‌یه، له‌لایه‌ن که‌سانی دیکه‌وه وه‌به‌ر
تانه‌و قسه‌ی سووک ده‌درێ که وه‌ک ئه‌وه‌ی کوردایه‌تی پێشێل کردبێ
سه‌یری ده‌کرێ.
له دنیای مه‌جازی‌دا زیاتر ئه‌م هه‌ڵوێستانه ده‌بینرێن‌و له‌لایه‌ن
تاکه‌کانه‌وه یه‌کتر وه‌به‌ر هێرشی قسه‌ی سووک ده‌ده‌ن‌و یه‌کتر بریندار
ده‌که‌ن. هه‌رچه‌ند دیفاع له کورد‌و کوردستان ئه‌رکی هه‌ر تاکێکی کورده،
به‌ڵام ئێمه نابێ بکه‌وینه نێو بازنه‌ی دڕنده‌ییه‌کانی ڕێژیمه‌کانی وه‌ک
کوماری ئیسلامی‌و به ناوی کوردایه‌تی مرۆڤایه‌تیمان کاڵ بکه‌ینه‌وه.
هه‌رچه‌ند به‌داخه‌وه که‌سانێک به‌ناوی دڵسۆزی بۆ کورد که
به‌خۆشییه‌وه رێژه‌یان زۆر که‌مه، سنووره‌کانی ئینسانییه‌ت ده‌بڕن‌و
بایه‌خی کوردبوونیان له‌وه‌دا ده‌بیننه‌وه که هه‌ڵوێست‌و تێڕوانینیان
به‌رانبه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی فارس به‌جۆرێک بێ که له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی‌دا
هه‌یانه.
سیمینی بێهبه‌هانی ژنه شاعیری نه‌ته‌وه‌ی فارس که رۆژی 28 گه‌لاوێژ
کۆچی دوایی کرد، له نێو گه‌لانی دیکه‌ش‌دا وه‌ک مرۆڤێکی جوان‌و هه‌ست
ناسک‌و به‌هه‌ڵوێست ناسراوه، بۆیه زۆر له کورده‌کانیش به‌رانبه‌ر به
کۆچی دوایی ناوبراوله په‌یجه‌کانی خۆیان‌دا به‌په‌رۆش بوونی خۆیان
ڕاگه‌یاند، که‌چی له‌لایه‌ن که‌سانێکی کورده‌وه لۆمه‌ی ئه‌وانه ده‌کرا
که به‌ڕیزه‌وه باسی سیمین بێهبه‌هانیان ده‌کرد، وه‌ک ئه‌وه‌ی
خه‌تایه‌کیان لێ روودابێ. ئه‌مه یه‌کێکه له نموونه هه‌ره ساده‌کان
که ئێمه رۆژانه له‌سه‌ر لاپه‌ڕی فه‌یسبووکی تاکه‌کان ده‌یبینین! ئه‌م
هه‌ڵوێست‌و بیرکردنه‌وانه‌ی تاکی کورد وا ده‌کا له تراژیدیای
ئازاره‌کانمان که رێژیمه دیکتاتۆر‌و تاوانباره‌کان به‌سه‌ریان هێناوین
که‌م بکاته‌وه، چونکه دوژمنانی راسته‌قینه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان له‌گه‌ڵ
که‌سانێک که هیچ تاوانێکیان له به‌شداریی و جینایه‌ته‌کانی ئه‌وان‌دا
نیه ده‌خه‌ینه تای ته‌رازوویه‌که‌وه، که ئه‌م کاره به‌جۆرێک ده‌بێته
هۆی سووکبوونی تاوانی ئه‌وانه‌ش که به‌رانبه‌رمان جینایه‌تیان
خوڵقانده‌وه‌و تاوانیان ئه‌نجام داوه.
ئێمه پێش ئه‌وه‌ی کورد بین ئینسانین، پێویسته له هیچ
هه‌لومه‌رجێک‌دا به‌ها به‌رزه ئینسانییه‌کان له‌بیر نه‌که‌ین. بێگومان نه
فارس هه‌موویان له‌گه‌ڵ کورد خراپ بوون، نه کوردایه‌تیش به دژایه‌تیی
کردنی فارسه‌کان ده‌بێته نه‌ته‌وه‌یی بوونی ئێمه.
ئه‌م بۆچوونه‌م بۆیه نووسی له‌م رۆژانه‌دا له‌سه‌ر ڕوانینی شه‌خسیی
خۆم به‌رانبه‌ر به که‌سایه‌تییه‌کی فارس که‌وتمه به‌رهێرشی دۆستێکی
فه‌یسبووکیم که گۆیا من هیچ له خه‌باتی پێشمه‌رگانه نازانم‌و رێز بۆ
ڕابردووی خۆم دانانێم! هه‌ربۆیه لێره‌وه داوایه‌کی ئینسانی و
له‌هه‌مان کاتیش‌دا کوردانه‌م هه‌یه: با کوردبوون‌و نه‌ته‌وه‌یی بوون له
ده‌وری ئامانجه به‌رزه ئینسانییه‌کان کۆمانکاته‌وه. ئه‌گه‌ر ئێمه
مێژوویه‌کی پڕله‌خه‌باتمان هه‌یه، زۆر زه‌رووره داهاتووی خۆمان له‌ئاستی
نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌دا به‌جۆرێک داڕێژین که شوناسێکی ئینسانی به
کوردایه‌تییه‌که‌مان بده‌ین، هه‌رچه‌ند له‌نێو کورد‌دا ئه‌م ڕوانینه
دوژمنکارانه‌یه یان ره‌گه‌زپه‌رستانه‌یه، به‌رانبه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌کانی
دیکه به‌خۆشییه‌وه زۆر لاوازه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تاک‌و ته‌راش هه‌بێ زیان
له به‌هابه‌رزه ئینسانییه‌کانمان ده‌دا. ره‌گه‌زپه‌رستی هه‌رگیز ناتوانێ
شوناس به کوردبوونمان بدا.
کوێستان فتوحی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر