هێندێک کات‌و سات هه‌ن بێجگه له غه‌م‌و ئازار شتێکی دیکه
نابینین‌و ناتوانین لێی دوور که‌وینه‌وه، ته‌نیا کاتێک هۆیه‌که‌ی
تێده‌گه‌یین که سه‌رکه‌وتین به‌سه‌ری‌دا...
پائولو کوئیلو
|
به پێی ئاماره‌کانی ڕێکخراوی له‌شساغیی جیهانی، ساڵانه 800 هه‌زار
که‌س له جیهان‌دا به‌هۆی خۆکوژییه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، که
ده‌گوترێ به‌رابه‌ره له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له هه‌ر 40 چرکه‌دا که‌سێک خۆ‌کوژی
ده‌کا. ئه‌و ڕێکخراوه پێشبینی ده‌کا که له ساڵی 2020دا ئه‌م ڕێژه‌یه
بگاته یه‌ک میلیون‌و نیو. خۆ‌کوژی له جیهان‌دا له نێو تازه‌لاوان‌و
لاوانی ته‌مه‌ن نێوان 15 تا 24 ساڵی‌دا، دووهه‌مین هۆکاری مردنه. ئه‌و
ئاماره جیایه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌وڵه ناسه‌رکه‌وتوانه‌ی بۆ خۆ‌کوژی ده‌درێن.
له نێوان 20 هه‌وڵی خۆ‌کوژی یه‌کیان سه‌رکه‌وتوو ده‌بێ.
به‌هۆی زۆربوونی ڕێژه‌ی خۆکوژییه‌کان له‌م هه‌زاره‌یه‌داو نیگه‌رانی
کۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی له‌م دیارده‌یه، له ساڵی 2003دا به پێشنیاری
ڕێکخراوی له‌سساغیی جیهانی‌و ئه‌نجومه‌نی نێونه‌ته‌وه‌یی پیشگیری له
خۆ‌کوژی، به‌مه‌به‌ستی ئه‌رکدارکردنی ده‌وڵه‌تان بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌م
کرده‌وه‌یه، ڕۆژی 10ی سێپتا‌مبر وه‌ک «ڕۆژی جیهانیی پێشگیری له خۆ‌کوژی»
ناودیڕ کراوه.
ئه‌گه‌رچی تا ئێستاش خۆ‌کوژی نه‌بۆته گرنگترین قه‌یران له جیهان‌دا،
به‌ڵام ئاماره‌کانی خۆ‌کوژی که له‌لایه‌ن ڕێکخراوی له‌شساغی (World Health
Organization) جیهانییه‌وه بڵاو ده‌بنه‌وه ئه‌م ڕێکخراوه‌ی تا
ڕاده‌یه‌ک نیگه‌ران کردوه، هه‌ر بۆیه ئه‌و رێکخراوه داوا له ده‌وڵه‌تان
ده‌کا، بۆ پێشگیری له‌م دیارده‌یه به‌جیدی کار بکه‌ن.
له 50 ساڵی ڕابردوو له جیهان‌دا، ئاماری خۆ‌کوژی شه‌ست له سه‌د (٦٠%) زیادی کردوه
به پێی ئاماره‌کانی ڕێکخراوی له‌شساغیی جیهانی‌و ڕێکخراوه جیهانییه‌کانی دیکه، ژنان قوربانیانی سه‌ره‌کی ئه‌م جۆره مردنه‌ن.
نێونجی ئاماری خۆ‌کوژی ژنان له جیهان‌دا، له هه‌ر 100هه‌زار که‌س 15
که‌سه. هیندوستان به‌رزترین ئاماری خۆ‌کوژی ژنانی له جیهان‌دا هه‌یه.
واته له 100هه‌زار که‌س 148 که‌سه.
ئه‌و وڵاتانه‌ی که زیاتر له 20 حاڵه‌تی خۆ‌کوژی له نێو 100هه‌زار
که‌س‌دا ڕووده‌دا، ڕێکخراوی له‌شساغیی جیهانی ده‌یخاته نێو لیستی
وڵاتانێک که قه‌یرانی کۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌یه.
به پێی ئاماره جیهانییه‌کان له زۆربه‌ی وڵاتان‌دا سێهه‌مین‌و به
شێوه‌ی گشتییش هه‌شته‌مین هۆکاری مردنه‌کان به هۆی خۆکوژییه‌وه‌ن.
هه‌روه‌ها ژنان سێ‌به‌رابه‌ری پیاوان هه‌وڵی خۆ‌کوژی ده‌ده‌ن، به‌ڵام
له‌ونێوه‌دا پیاوان سێ به‌رابه‌ر زیاتر له ژنان له هه‌وڵه‌کانیان‌دا
سه‌رکه‌وتوو ده‌بن.
ئامار‌و لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر خۆ‌کوژی له ئێران
له ئێران بۆ یه‌که‌مجار له ده‌یه‌ی 40دا خوێندنه‌وه‌و
لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر خۆ‌کوژی ده‌ستی پێ‌کردوه. به پێی ئاکامی
لێکۆڵینه‌وه‌کان له ئێران ژنان زیاتر له پیاوان‌و ژنانی هاوسه‌ردار زیاتر
له پیاوانی هاوسه‌ردار، خۆ‌کوژی ده‌که‌ن. هه‌ر به‌پێی ئه‌و
لێکۆڵینه‌وانه‌ی کراون، به ڕیز پارێزگاکانی ئیلام، خووزستان، لرستان،
کرماشان، گڵستان‌و بویر ئه‌حمه‌د، به‌رزترین ئاماری خۆکوژییان له ئێران‌دا
هه‌یه. به‌پێی ئاماری ڕێکخراوی له‌شساغیی جیهانی، له ئێران له هه‌ر 100
هه‌زار که‌س 3 که‌س له نێو ژنان‌دا‌و له‌هه‌ر 100هه‌زار که‌س 1 که‌س
له‌نێو پیاوان‌دا خۆ‌کوژی ده‌که‌ن. دیاره به هۆی شاردنه‌وه‌و ده‌مارگرژی
که‌لتووری له نێو بنه‌ماڵه‌کان‌دا، له ئێران هیچکات ئامارێکی ڕاست‌و
دروست له‌سه‌ر خۆ‌کوژی، بڵاو نابێته‌وه، به‌وحاڵه‌ش به وته‌ی ئه‌م
ڕێکخراوه ئێران پله‌ی سێهه‌می له‌بواری خۆ‌کوژی له جیهان‌دا هه‌یه.
به پێی ئاماره‌کانی که بڵاو بوونه‌وه، له ساڵه‌کانی 88دا
سێ‌هه‌زار‌و 122 خۆ‌کوژی ڕووی داوه. له ساڵی 89دا زیادی کردوه واته
به‌رزبۆته‌وه بۆ سێ هه‌زار‌و 649 که‌س. ئه‌گه‌ر چاو له ئاماره‌کان
ده‌کرێ، ساڵ له‌گه‌ڵ ساڵ خۆکوژییه‌کان له ئێران زیاد بوون دایه. ساڵانه
نزیک 4 هه‌زار تاکو 4500 که‌س له ئێران خۆ‌کوژی ده‌که‌ن. دیاره ئاماری
خۆکوژییه‌کان 10 به‌رابه‌ری ئه‌و خۆکوژیانه‌ن که ده‌بنه هۆی مردن.
به‌پێی ئامارێک که له‌لایه‌ن پزیشگی قانوونه‌یه‌وه بڵاو بۆته‌وه
له 9 مانگی سه‌ره‌تای ساڵی 1392دا 3125 که‌س گیانی خۆیان له‌ده‌ست داوه
که رووداوی مردنه‌که‌یان گومانی خۆکوژیان له‌سه‌ر بووه. له نێوا
ئه‌وانه‌دا 982 که‌سیان ژن بوون و 2143 که‌سیان پیاو بوون. له 12 مانگی
ساڵی 92دا له‌سه‌ر یه‌ک 3640 مردن که له لایه‌ن پزیشکی قانوونییه‌وه
گومانی خۆکوژییان له‌سه‌ر بووه ڕاگه‌یاندراوه، که له‌و ڕێژه‌یه 2530
که‌سیان پیاو بوون‌و 1110 که‌سیان ژن بوون. زۆرترین ڕووداوی مردنه‌کان له
نێوان ته‌مه‌نه‌کانی 18 بۆ 24 ساڵی بووه، که 28،2 له‌سه‌دی هه‌موو
خۆکوژییه‌کان له ساڵ‌دا له‌خۆده‌گرێ. دوای ئه‌وه گرووپی ته‌مه‌نیی 30 تا
39 ساڵ (22،2 له‌سه‌د)، 25 تا 29 ساڵ 17،6 له‌سه‌د، سه‌رووی 50 ساڵ 12،9
له‌سه‌د، 40 تا 49 ساڵ 11،1 له‌سه‌د، خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ 7،9 له‌سه‌د
زۆرترین خۆکوژییه‌کانی له‌خۆ گرتوه.
له ئێستا‌دا کێ به‌رپرسی هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌کانی خه‌ڵکی ئێرانه؟
له ئێران له لایه‌ن کۆنه‌پارێزانی نێو ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌رده‌وام
ته‌بلیع بۆ پێکه‌وه‌نانی ژیانی هاوبه‌ش به‌بێ هیچ پشتیوانییه‌کی ماڵی‌و
ئێستاش غه‌ده‌غه کردنی پێشگیری له زۆر بوونی منداڵ ده‌کرێ، به‌ببێ
ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران بیرێک له‌م هه‌موو کێشه‌و قه‌یرانه
کۆمه‌ڵایه‌تییه بکه‌نه‌وه که داوێنی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانی گرتوه. کێشه‌ی
بێ‌کاری، تووشبوون به ماده‌هۆشبه‌ره‌کان، نه‌بوونی کار‌و داهات‌و شوێنی
نیشته‌جێ بوون بۆ لاوان، بێبه‌ش کردن، یان شکست له خوێندن‌و .... به‌هۆی
ئه‌مانه‌ش سه‌رهه‌ڵدانی ده‌یان کێشه‌ی دیکه له‌نێو کۆمه‌ڵگه‌و
بنه‌ماڵه‌دا که بۆته هۆی ئه‌وه‌ی زۆرجار لاوان له ژیان ناهومێد
ده‌بن‌و په‌نا ده‌به‌نه به‌ر خۆله‌ناوبردن.
شه‌ڕ، کوشتن، زیندانی کردن، ئێعدامی به‌کۆمه‌ڵ، ده‌رکردن له وڵات،
بێبه‌شکردن له خوێندن‌و دانشگا‌و ده‌یان‌و سه‌دان نه‌هامه‌تی دیکه که
به‌رهه‌می ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی رێژیمی کۆماری ئیسلامییه بۆ خه‌ڵک، خه‌ڵکی
ئه‌و وڵاته‌یان تووشی جۆرێک له خه‌مۆکی‌و ناهومێدی کردوه. نه‌سڵی لاو که
ده‌بێ شادترین، پڕئێنرژیترین‌و یاغیترین توێژی کۆمه‌ڵگه بێ،
به‌داخه‌وه نه‌سڵێکی سڕ‌و خه‌مۆک‌و ناهومێده له ژیان. ژنان که نیوه‌ی
کۆمه‌ڵی وڵات پێک دێنن، له‌گه‌ڵ هه‌لاواردنی سیستماتیک به‌ره‌وڕوون.
تابلۆی ده‌روونی هه‌ر ژنێکی ئه‌و وڵاته چاو لێ بکه‌ی، پره له ئازاری
چه‌وسانه‌وه‌و هه‌ڵاواردن‌و بێبه‌شی. کۆمه‌ڵێک ئاخوندی بیر ته‌سک‌و
کۆنه‌پارێز له ماوه‌ی 35 ساڵ ده‌سه‌ڵاتیان‌دا ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵکی
ئێرانیان هێناوه، جگه له وێرانی ده‌روونی ئینسانه‌کان، کوشتنی
ئازادیخوازان‌و ڕاونانی نوخبه‌و ڕووناکبیرانی وڵات، شتێکی دیکه له
کارنامه‌یان‌دا نابینرێ که خه‌ڵک به هیوا‌و دڵخۆشییه‌وه له‌و وڵاته‌دا
ژیان بکه‌ن!
کۆماری ئیسلامی ئێستا ئیدی له لایه‌نی خه‌ڵکه‌وه به جۆرێک
خه‌یاڵیان ئاسووده‌یه! خه‌ڵک هه‌ستی بێحاڵی‌و بێته‌فاوه‌تی به‌سه‌ریان‌دا
زاڵ بووه‌و تا ناخیان ڕۆچووه، ئێعتراز نه‌ماوه، ئه‌گه‌ر له شارێک‌دا
به یه‌ک حه‌وتوو 10 که‌س خۆی بکوژێ، 15 ژن بکوژرێ، له‌سه‌ر شه‌قام
به‌به‌رجاوی یه‌کترییه‌وه به‌چه‌قۆ یه‌کتر له‌ت‌وپه‌ت که‌ن‌و.... که‌س
داناچڵه‌کێ‌و ناپرسێ بۆ؟! ئه‌گه‌ریش که‌متاکورتێک هه‌بێ ده‌نگ هه‌ڵبرێنێک
هه‌بێ، ده‌سه‌ڵات به‌هه‌موو ئیمکانات‌و هێزه‌وه هه‌وڵی سه‌رکوت کردنی
ده‌دا. دنیای ده‌ره‌وه‌ش له ئاست ئه‌و هه‌موو زوڵمه‌ی له خه‌ڵکانی ئێران
ده‌کرێ چاوی داخستوه.
له‌م ڕۆژانه‌دا مه‌حکووم کردنی گرووپی تیرۆریستی داعش‌و
جینایه‌ته‌کانی ئه‌م گرووپه له عێراق‌و سووریه‌دا له هه‌موو دنیا‌دا
باسێکی گه‌رمه، وڵاتانی ڕۆژئاوایی به سه‌رکرده‌یی ئه‌مریکا به لێشاو
ئه‌سڵه‌حه‌و فڕۆکه‌ی شه‌ڕ ده‌نێرن بۆ له‌ناوبردنی داعش، بێ ئه‌وه‌ی دان
به‌وه‌دا بنێن زیانێک که ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران له ماوه‌ی
ده‌سه‌ڵاتیان‌دا به‌خه‌ڵک‌و نه‌ته‌وه‌کانی ئێران‌و وڵاتانی ده‌وروبه‌ریان
گه‌یاندوه، جینایه‌ته‌کانی داعش وه‌ک نوقته‌یه‌کی چوکه‌یه له ئاست
کێوێک‌دایه!
ڕێژیمی ئێران له نه‌بوونی ئێعترازاتی جه‌ماوه‌ری، له نه‌بوونی
ئۆپۆزیسیۆنێکی به‌هێز له ئێران‌دا‌و نه‌بوونی کاردانه‌وه‌ی جیهانی
له‌سه‌ر کرده‌وه جینایه‌تکارانه‌کانیان، درێژه کرده‌وه نامرۆڤانه‌کانی
خۆیان ده‌ده‌ن‌و له‌مه‌وبه‌دواش له‌ژێر ئاڵای دژی تیرۆردا! زیاتر
مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران‌دا پێشێل ده‌کرێن‌و و زیاتر کێشه‌کانی خه‌ڵکی
ئه‌و وڵاته پشت گوێ ده‌خرێ.
سه‌رچاوه‌ی ئاماره‌کان:
ماڵپه‌ڕی «پزشکان بدون مرز»
ماڵپه‌ڕی: خوێندکارانی ئێران «ایسنا»
له ژماره ٦٤٠ ی رۆژنامه‌ی "کوردستان"دا بڵاو بۆته‌وه
|
۱۳۹۳ شهریور ۳۰, یکشنبه
به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی نه‌هێشتنی خۆکوژییه‌وه!
اشتراک در:
نظرات پیام (Atom)
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر