ده‌ستدرێژی جنسی چیه؟
ده‌ستدرێژی جنسی تاوانێک یان جینایه‌تێکی دڕندانه‌یه مرۆڤ به‌رانبه‌ر
به مرۆڤ ده‌یکات. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م تاوانه ته‌نیا له‌گه‌ڵ ژنان ناکرێ،
به‌ڵکوو منداڵانیش (کچ و کوڕ)یش قوربانیی ئه‌و تاوانه‌ن، به‌ڵام له‌م
نووسینه‌دا سرنج دراوه‌ته ده‌ستدرێژی جنسی بۆسه‌ر ژنان.
ده‌ستدرێژی جنسی ریشه‌که‌ی له هه‌ڵاواردنی ره‌گه‌زی، بێ‌قانوونی،
هه‌ڵاواردن له قانوون‌دا، لاواز نیشاندانی ره‌گه‌زێک به‌سه‌ر ره‌گه‌زێکی
دیکه‌داو... ده‌بێ بۆی بگه‌ڕیین. کاتێک وشه‌ی ده‌ستدرێژی جنسی‌مان گوێ
لێ‌ده‌بێ، به‌گشتی زۆربه‌مان ئه‌وه‌مان له بیرومێشک‌دا جێ ده‌گرێ که
زۆرتر له‌لایه‌ن که‌سانێکی نه‌ناسراوه‌وه هێرش ده‌کرێته سه‌ر کچ یا
ژنێک و ده‌ڕفێندرێ و له شوێنێکی چۆڵ‌دا ده‌ستدرێژی ده‌کرێته‌سه‌ر.
له‌راستی‌دا ته‌نیا له سه‌دا20ی ته‌واوی ئه‌و ده‌ستدرێژییه
جنسییانه به‌وشێوه‌یه‌ن که له‌سه‌ره‌وه باس کرا، واته هێرش کردنه‌سه‌ر
ژنێک‌و رفاندنی‌و دواتر ده‌ستدرێژی جنسی بکرێته‌سه‌ر. زۆربه‌ی
ده‌ستدرێژییه‌کان له‌لایه‌ن که‌سانێکه‌وه‌ن که تاوان لێ‌کراو که‌سه‌که
یان که‌سه‌کان ده‌ناسێ. زۆرترین تاوانه‌کان له‌لایه‌ن کوڕان‌و
پیاوانێکه‌وه‌یه به‌رانبه‌ر به ژنان‌و کچانێک که پێکه‌وه نیسبه‌تێکی
خزمایه‌تییان هه‌یه.
هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی ناچار ده‌کرێن کرده‌وه‌ی سێکس بکه‌ن،
سه‌رفه‌نه‌زه‌ر له ته‌مه‌ن یان ره‌گه‌ز، به جۆرێک تاوانه به‌رانبه‌ریان
ده‌کرێ. ته‌نانه‌ت له ژیانی هاوسه‌رێتییش‌دا ئه‌گه‌ر ژن له‌لایه‌ن
مێرده‌وه ناچار بکرێ کردوه‌ی جنسی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام بدا، ئه‌وش
ده‌چێته‌خانه‌ی ده‌ستدرێژییه‌وه. ده‌ستدرێژی جنسی بۆ سه‌ر هه‌ر مرۆڤێک
گه‌وره‌ترین سووکایه‌تی‌و تاوانه بۆ سه‌ر که‌سایه‌تیی جه‌سته‌یی‌و رووحی
ئه‌و مرۆڤه. رووی تار‌یکی که‌لتوورێکی دڕندانه‌ی مرۆڤه به‌رانبه‌ر به
مرۆڤ.
دیارده‌ی ده‌ستدرێژی کردنه سه‌ر کچان له کۆمه‌ڵگه‌کان‌دا یه‌کێکه
له‌و بابه‌تانه‌ی ئه‌مڕۆ بۆته خه‌می لایه‌نگرانی راسته‌قینه‌ی مافه‌کانی
مرۆڤ‌و قسه‌وباسێکی زۆری له‌سه‌ر ده‌کرێ‌و له‌لایه‌ن
په‌یماننامه‌جیهانییه‌کانیشه‌وه مه‌حکوومه، به‌ڵام به‌داخه‌وه
نه‌توانراوه پێش به‌م دیارده چه‌په‌ڵه بگیردرێ. ئه‌وه‌ش هۆکارێکی
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی که ئه‌م تاوانه ئه‌نجام ده‌دا
ترسی له هیچ سزایه‌ک نیه. دیاره به هۆی به‌دناوی‌و، شاردنه‌وه‌ی له
لایه‌ن تاوان‌لێکراوه‌کانه‌وه، وه‌ک ئه‌وه وایه ئه‌م کرده‌وه‌یه له
هه‌موو شوێنێک زۆر که‌م رووده‌دا، له‌حاڵێک‌دا له سه‌راسه‌ری دنیا‌دا له
وڵاته هه‌ره پێشکه‌وتووه‌کان تا ده‌گاته وڵاته دواکه‌وتووه‌کان
تاوانی ده‌ستدرێژی کردنه‌سه‌ر ژنان یه‌کجار زۆره. دیاره زۆرتر له
وڵاتانی سوننه‌تی‌و دواکه‌وتوو له باری فه‌رهه‌نگییه‌وه به‌هۆی ده‌سه‌ڵات
و زاڵبوونی پیاوان به‌سه‌ر ژنان‌داو ته‌نانه‌ت زۆر جار به‌هۆی شه‌ڕی دوو
تایفه یان بنه‌ماڵه‌وه وه‌ک تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌یه‌کتر و بۆسووکایه‌تی
به بنه‌ماڵه و تایفه‌ی به‌رانبه‌ر، هێرش ده‌کرێته سه‌ر ژنانی بنه‌ماڵه و
ده‌ستدرێژییان ده‌که‌نه‌سه‌ر. نموونه‌ی تازه له‌م باره‌یه‌وه له
کۆتاییه‌کانی ساڵی 2013 له دێیه‌کی پاکستان بوو که بۆ تۆڵه‌کردنه‌وه
له‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ی که کوره‌که‌یان پێوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ کچی
بنه‌ماڵه‌که‌ی دیکه هه‌بوو، 6 پیاوی بنه‌ماڵه‌که‌ی دیکه بۆ
تۆڵه‌کردنه‌وه‌ی به قه‌ولی خۆیان "شه‌رفیان" کچێکی ئه‌و لایه‌نه‌ی
دیکه‌یا‌ن رفاند و به‌به‌رچاوی سه‌دان که‌سی گونده‌که و ته‌نانه‌ت باوکی
کچه‌که‌شیان ناچار کرد چاو له تاوانه‌که‌یان بکا، به کۆمه‌ڵ
ده‌ستدرێژییان کردسه‌ر کچێکه‌که! ئه‌م وه‌حشی‌گه‌رییه به‌وشێوه‌یه زۆرتر
له پاکستان رووده‌دا.
به‌ڵام کاره‌ساتی ده‌ستدرێژی کردنه سه‌ر کچه 16 ساڵه‌که‌ی رۆژئاوای
کوردستان له هه‌ولێر له لایه‌ن کۆمه‌ڵێک ئینسانی خاڵی له هه‌ستی
ئینسانیی، زۆر جێی سه‌رنج و لێوردبوونه‌وه‌یه. لێ وردبوونه‌وه
به‌ومانایه کۆمه‌ڵگای کورد که کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئاینییه و باوه‌ڕداران
گۆیا له سزای دواڕۆژو قیامه‌تیان ترسیان هه‌یه! جارێکی دیکه
په‌رده‌یه‌کی ڕه‌شی چڵکن په‌نجه‌ره رووناکه‌که‌ی داپۆشی و هه‌ناسه‌ی زۆر
که‌سی کوردستانه به‌هه‌شته‌که‌ی توند کرد.
زۆرکه‌سیش پێش ئه‌وه‌ی له‌خه‌می قوربانییه‌که‌دابن، خه‌می ئێعتباری
وڵاته‌که‌یان هه‌ناسه‌ی توند کردن! جگه له ئاغای نه‌قیب ..... که له
کاناڵێکی تله‌ویزیۆنی مه‌هواره‌یی بۆ ڕای گشتی ده‌وا و گوتی به‌خۆشییه‌وه
پاش ئه‌وه‌ی تاقیکاری پزیشکی له سه‌ر تاوان‌لێ‌کراو کراوه، ئێستاش
په‌رده‌ی کچێنی ماوه! به‌ڕاستی قسه‌ی جه‌نابی نه‌قیب به‌ڕای من که‌متر
شه‌رماوی نه‌بوو له کرده‌وه‌ی تاوانباره‌کان! ته‌نیا به‌و مه‌به‌سته
ئه‌و دێڕه‌م هێنا که بزانن تاوانێکی به‌وڕاده‌یه شه‌رمهێنه‌ر که
که‌سایه‌تیی مرۆڤێک به‌ته‌واوی شکێندراوه، به‌ڵام ئاغای نه‌قیبی شاره‌زا
له پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتیان! جارێ خه‌ڵک دڵنیاده‌کاته‌وه که
کچه‌که په‌رده‌ی کچێنی! ماوه ئیدی وێران بوونی رووحی کچه گرنگ نیه!
سه‌رچاوه‌ی ئه‌م‌بیرکردنه‌وه‌یه راست له‌وه‌ڕایه که ئه‌گه‌ر کچێک
په‌رده‌ی کچێنی نه‌ما، شه‌ره‌فی نه‌ماوه!
به‌ڵام گه‌وره‌بوونه‌وه و ریسوایی تاوانه‌که‌ی له هه‌ولێر رووی‌دا
له‌وه‌دابوو که له‌لایه‌ن قوربانییه‌که‌وه بێده‌نگه‌ی لێ‌نه‌کراو ئاشکرا
کرای کرد. ئه‌گینا ئه‌وه ته‌نیا نموونه‌یه‌که له‌و ده‌ستدرێژییه
جنسییانه‌ی له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه بۆ دامرکاندنه‌وه‌ی هه‌سته‌کانیان
ده‌کرێته‌سه‌ر ژنان به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌هه‌ست و ناخی ئه‌و ئینسانانه
بکه‌نه‌وه که دوای ئه‌م کرداره چه‌په‌ڵه چۆن ژیانیان ده‌رووخێ و
کاریگه‌رییه‌کی وێرانکار به‌جێ دێڵێ له‌سه‌ر هه‌ست و رووحی ئه‌و
ئینسانانه، که هیچ شتێک ناتوانێ ئاساییان بکاته‌وه و تا ئه‌و رۆژه‌ی
گیانیان له‌به‌ر‌دایه کاریگه‌رییه‌که‌ی له‌گه‌ڵیان ده‌مێنێته‌وه.
کێن ئه‌وانه‌ی ئه‌م تاوانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن؟
ده‌ستدرێژیکه‌ران به گشتی له توێژه‌کانی خواره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگان،
ئه‌وه‌ش به‌و مانایه نیه که له نێو خه‌ڵکانی توێژه‌کانی سه‌ره‌وه
تاوانی وا روو نه‌دا. به‌ڵام زۆرتر که‌سانێک ئه‌م تاوانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن
که له منداڵییه‌وه تووشی ناهه‌مواری شه‌خسییه‌تی بوون. ئه‌و که‌سانه
له‌و بنه‌ماڵانه‌دا گه‌وره‌بوون له له‌باری عاتیفی‌و فه‌رهه‌نگییه‌وه
کێشه‌و که‌مبوودیان هه‌بووه. به‌گشتی ده‌ستدرێژی جنسی له‌لایه‌ن ئه‌و
که‌سانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێ له بواری شه‌خسییه‌تی‌و ده‌روونییه‌وه
که‌سایه‌تییه‌کی جێگیریان نیه و زۆرجار وا بووه ئه‌و که‌سه خۆی له
منداڵی‌دا قوربانیی توندوتیژیی جنسی له‌لایه‌ن خزم یان که‌سێکی نه‌ناسیاو
بووه، یان ئه‌وه‌ی به‌هۆی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ماڵه‌یی‌و... ده‌ست بۆ ئه‌م
کردوه‌وه تاوانکارییه ده‌بات. له راستی‌دا ده‌ستدرێژی جینسی، جۆرێکه
له لادانی جنسی که‌سه‌که به‌و هۆیه‌ی ناتوانێ له رێگای ئاساییی و
پێوه‌ندییه‌کی ئینسانی رێگه‌پێدراو و یاسایی، به نیازه‌کانی خۆی بگات، به
زۆر‌و به‌پێجه‌وانه‌ی خواستی که‌سی به‌رانبه‌ر، په‌نا ده‌باته به‌ر
زۆری‌و هێرش کردن‌و ده‌ستدرێژی.
کێ به‌رپرسه کۆمه‌ڵگه له‌و کرده‌وه پڕشه‌رماوییه داته‌کێنێ؟
ئه‌م رۆژانه هه‌رتاکێکی کورد که ئه‌م تاوانه‌ی له هه‌ولێر رووی‌دا
بیست، خۆی خسته نێو به‌ره‌ی بائه‌خلاقه‌کان‌و لۆمه‌ی ئه‌م تاوان‌و
تاوانبارانه‌یان کرد، زۆر که‌س خوازیاری له‌ناوبردنی تاوانباره‌کان بوون،
به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌س بیر له‌وه بکاته‌وه راستی ئه‌گه‌ر ئه‌م شه‌ش که‌سه
ده‌ستدرێژیکه‌ره، کۆتایی به ژیانی پڕله‌شه‌رماوییان بێ، دیارده‌ی
ده‌ستدرێژی کردنه‌سه‌ر ژنان له کوردستان کۆتایی دێ یان که‌م ده‌بێته‌وه؟
بێگومان سزادانی ئه‌م چه‌ند که‌سه که‌مترین کاره له‌پێناو سڕینه‌وه‌ی
ده‌ستدرێژی کردنه‌سه‌ر ژنان.
کۆمه‌ڵگای کوردستان و ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی له‌باری ره‌فتار و
ئه‌خلاقه‌وه خۆیان به کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی نموونه ده‌زانن، به‌تایبه‌تی
کۆمه‌ڵگه ئایینییه‌کان له بواری په‌روه‌رده‌یی و
هه‌سته‌ئینسانییه‌کانه‌وه کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی چه‌قبه‌ستوون و کارکردن له‌پێناو
سڕینه‌وه‌ی دیارده‌ی ده‌ستدرێژی کردنه‌سه‌ر ژنان کارێکی دژواره، به‌ڵام
له‌هه‌مانکاتیش‌دا ده‌کرێ که‌مبکرێته‌وه. په‌روه‌رده بناغه‌ی هه‌ر
کارێکه. که ئه‌مه‌ش به ده‌سه‌ڵات و بنه‌ماڵه ده‌کرێ.
ده‌سه‌ڵات چۆن ده‌توانێ کۆمه‌ڵگه پاکبکاته‌وه له تاوانی
له‌مشێوه‌یه،که ناتوانێ له ده‌سگایه‌کی راگه‌یاندنه‌وه به‌بێ سانسۆر
به‌رنامه‌یه‌کی په‌روه‌رده‌یی به ئاراسته‌ی تێگه‌یشتنێکی سه‌رده‌میانه
بڵاوبکاته‌وه؟! ده‌سه‌ڵات چۆن ده‌توانێ پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌یه‌کی ئه‌مڕۆیی
به‌رێته پێش که ناتوانێ له‌گه‌ڵ واقعی دنیای ئه‌مڕۆ ژیانی گه‌نجانی
وڵاته‌که‌ی دابین بکا؟ ده‌سه‌ڵات چۆن ده‌توانێ لاوان (ژنان‌و پیاوانی)
سبه‌ینێ ئاشنا بکا به شێوه‌ی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ هه‌سته
جنسییه‌کانیان‌و شێوه‌ی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ره‌گه‌زی به‌رانبه‌ریان، که
ناتوانێ وانه‌یه‌ک له‌مباره‌یه‌وه له پرۆسه‌ی په‌روه‌ردیی‌دا بگونجێنێ.
ده‌سه‌ڵاتێک که ناتوانێ هاوخه‌م بێ له‌گه‌ڵ ئینسانه قوربانییه‌کان و
نه‌توانێ چوارچێوه‌یه‌ک بۆ ژیانیان دابنێ، چۆن ده‌کرێ دیارده‌ی ده‌ستدرێژی
که‌مبکاته‌وه؟
نموونه‌ی ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاتانه کۆماری ئیسلامی ئێرانه که
له‌گه‌ڵ دنیای پێشکه‌وتن و سه‌رده‌میانه‌دا یه‌گجار ناته‌بایه،
له‌هه‌مانکاتیش‌دا له ژێر په‌رده‌ی ئیسلامی بوون‌دا هه‌رچی تاوان و
جینایه‌ته له تاران و شاره‌گه‌وره‌کانی دیکه‌ی ئێران رووده‌ده‌ن، که
یه‌کیان تاوانی ده‌ستدرێژی کردنه‌سه‌ر ژنانه.
ئه‌وه‌ی که ده‌گوترێ دیارده‌ی ده‌ستدرێژی کردنه سه‌ر ژنان له
هه‌موو شوێنێک رووده‌دا به‌و مانایه نیه که ئێمه له کوردستانی خۆمان
ئه‌وه به شتێکی ئاسایی ببین. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ی له هه‌ولێر رووی‌دا
گوتمان ته‌نیا نموونه‌یه‌که له دڕندانه‌ترین شێوه‌ی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر
ژن. دیارده‌ی ده‌ستدرێژی بۆ نموونه له کۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانیش که
کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئیسلامییه یه‌کجار زۆره. لاپه‌ڕی رووداوه‌کانی هه‌ر
رۆژنامه‌یه‌کی ئێرانی هه‌ڵده‌ینه‌وه پڕن له هه‌واڵی جینایه‌تی ده‌ستدرێژی
کردنه‌سه‌ر منداڵان‌و ژنان.
که‌سێک بیهه‌وێ له ناخی ئه‌م ئازاره سه‌رده‌رێنێ، به‌سه ته‌نیا
فیلمه‌که‌ی پووران دره‌خشه‌نده به ناوی "هیس دخترها فریاد نمی‌زنند"
ببینێ، ئه‌وجار ده‌زانێ که رۆژانه له‌م وڵاتانه‌ی ئێمه و له نێو ئه‌و
ماڵانه‌ی تێدا ده‌ژین چ رووده‌دا و ره‌گه‌زی ژن چه‌نده له‌مه‌ترسیی
دڕندانه‌ی پیاوه برسی و هه‌وه‌سبازه‌کان دایه!
له کۆتاییدا ده‌ڵێم له هه‌رێمی کوردستانیش ده‌سه‌ڵات بۆ
مه‌سه‌له‌ی ده‌ستدرێژی کردنه‌سه‌ر ژنان له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه، پێش
هه‌مووشتێ پێویسته فکرێکی جیددی و به‌په‌له بکاته‌وه و له هه‌نگاوی
یه‌که‌م‌دا هێزێکی تایبه‌تی له پسپۆرانی ده‌روونی، چالاکوانان‌و
یارمه‌تیده‌رانی بواری کۆمه‌ڵایه‌تی، پۆلیسی تایبه‌تی که شاره‌زابێ له
بواری ده‌روونناسییه‌وه پێک بێنێ بۆ خوێندنه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی
ده‌قیقی هه‌ر تاوانێکی له‌م شێوه‌یه، نه‌ک ته‌نیا له شارێک به‌ڵکوو
له‌هه‌موو شاره‌کان ئه‌م هێزه هه‌بێ بۆ ناسینی که‌سایه‌تیی تاوانکاران و
پاشان بۆ پێش‌گرتن له تاوانی له‌مشێوه‌یه‌و پشتیوانی کردن له قوربانیانی
ده‌ستدرێژی. پێش هه‌مووشتێ ده‌سه‌لات ده‌بێ له‌خه‌می مرۆڤه
قوربانییه‌کان‌دا بێ، که‌سایه‌تییان بپارێزێ پاشان له رێی په‌روه‌رده‌وه
له فکری چاره‌سه‌ری ریشه‌یی بۆ ئه‌م جۆره کێشانه‌دا بێ!
کوێستان فتووحی
له ژماره ٦٢٤ ی رۆژنامه‌ی "کوردستان"دا بڵاو بۆته‌وه
|
۱۳۹۲ بهمن ۶, یکشنبه
ده‌ستدرێژیی جنسی برینێکی سارێژ نه‌بوو
اشتراک در:
نظرات پیام (Atom)
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر