ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی له سیاسه‌تی: «بچه کم‌تر زندگی
بهتر» «منداڵی که‌متر ژیان باشتر»! په‌شیمان بوونه‌وه. دروشمی تازه‌یان
ئه‌مه‌یه: «فرزند بیش‌تر، زندگی شادتر» (منداڵی زۆرتر، ژیان شادتر)! به‌ڵێ
ئه‌مه دروشمی تازه و سیاسه‌تی نوێی ده‌سه‌ڵاتدارنی کۆماری ئیسلامییه.
به قسه‌ی به‌رپرسانی ئێران، به‌پێی ئه‌و لێکدانه‌وانه که له سه‌ر
رێژه‌ی حه‌شیمه‌تی ئێران کراون نیشاندراوه، کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران به‌ره‌و پیری
هه‌نگاو ده‌نێ. ده‌گوترێ تا ساڵی 1410 ده‌چێته مه‌رحه‌له‌ی یه‌که‌می
پیرییه‌وه. ئه‌و نیشانانه بۆته هۆی ئه‌وه سیاسه‌تداڕێژه‌ران و
بڕیاربه‌ده‌ستانی وڵات بۆ رێگرتن له‌م دیارده‌یه زۆر به‌په‌له هێندێک
هه‌نگاوی به‌په‌له بۆ رێگرتن له پیربوونی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران هه‌ڵێننه‌وه،
وه‌ک: ده‌رمان و کۆنترۆڵی ژن هه‌ر له سه‌ره‌تای دووگیانی‌دا تاکوو
دووساڵی دایک و منداڵ به خۆڕایی، زیادبوونی مه‌ره‌خه‌سی زایمان له 6
مانگه‌وه بۆ 9 مانگ و مه‌ره‌خه‌سی 21 مانگ بۆ دایک به‌بێ حوقووق و
هه‌روه‌ها له گه‌ڵاڵه‌که‌ش‌دا دوو حه‌وتوو مه‌ره‌خه‌سی زایمان بۆ باوکیش
له‌به‌رچاوگیراوه و کۆمه‌ڵێک ئاسانکاری دیکه.
عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری کۆماری ئیسلامی، ره‌خنه‌ی له سیاسه‌ته‌کانی
رێژیمه‌که‌ی به نیسبه‌ت کۆنترۆڵی رێژه‌ی حه‌شیمه‌تی وڵات هه‌یه و
درێژه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌یان له ده‌یه‌ی حه‌فتادا وه‌ک خه‌تایه‌ک چاو
لێ‌ده‌کا و ده‌ڵێ منیش وه‌ک به‌رپرسانی دیکه‌ی وڵات له‌و خه‌تایه‌دا
شه‌ریکم و ده‌بێ داوای لێبوردن له خودا بکه‌ین.
بۆ پاشگه‌زبوونه‌وه له سیاسه‌تی کۆنترۆڵی حه‌شیمه‌ت، رێبه‌ری کۆماری
ئیسلامی له مانگی گه‌لاوێژدا ده‌ستووراتێکی ده‌رکرد و پاشان وه‌زاره‌تی
بێهداشت هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ی پێشووی له پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ کۆنترۆڵی
حه‌شیمه‌ت‌دا بێ ئێعتبار زانی و مه‌جلیسی شوورای ئیسلامی‌یش گه‌ڵاڵه‌ی
«تنظیم خانواده»ی که چه‌ندین ساڵ بوو کاری فه‌رهه‌نگیشی له‌په‌نا‌دا
ده‌کرا، به‌بێ گوێدانه کاریگه‌رییه خراپه‌کانی ئه‌م بڕیاره نوێیه‌یان،
هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مڕۆی ئێران له‌حاڵی تێپه‌رێن له سوننه‌ت به‌ره‌و
مۆدێرنیته‌یه. بناغه‌کانی فکری، بیروباوه‌ڕه کلیشه‌ییه‌کان، شێوه‌و
تایبه‌تمه‌ندیی ژیان و ره‌فتاری پیاوان و ژنان، هه‌مووی جیاوازه له‌گه‌ڵ
بنه‌ماڵه‌و پێشینیانی خۆیان‌و ته‌نانه‌ت جیاوازیی زه‌ق به‌دیی ده‌کرێ.
پێوه‌ندیی بنه‌ماڵه‌یی به‌نیسبه‌ت پێشوو لاواز بووه، تاکگه‌رایی په‌ره‌ی
سه‌ندوه، ژنان له هه‌موو بواره‌کانی ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی
و....دا به‌شداریی به‌رچاویان هه‌یه‌و رێژه‌ی ژنانی خوێنده‌وار له
پله‌کانی به‌رزدا زۆر زیادی کردوه، زۆربوونی خوێنده‌واری به رێژه‌ی
93%ه. 17.2% حه‌شیمه‌تی پیاوان و 17.4% حه‌شیمه‌تی ژنان پله‌ی به‌رزی
خوێنده‌وارییان هه‌یه، به‌کاربه‌رانی ئینترنێت له ئێران 11 میلیۆن و221
هه‌زار که‌س‌و ده‌رسه‌دی ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی کامپیوتێریان هه‌یه 33.4%ن.
به‌کاربه‌رانی ئینترنێت 30%ن و.... ئه‌م ئامارانه له بواری
فه‌رهه‌نگییه‌وه ده‌توانن شاهیدی گۆڕانێکی قووڵ بن له کۆمه‌ڵگه‌ی
ئێران‌دا.
مادام ساختاری کۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی، بنه‌ماڵه‌یی‌و ئابووری
گۆرانی به‌سه‌ردا هاتوه، سیاسه‌تی تازه‌ی کۆماری ئیسلامی به نیسبه‌ت
رێژه‌ی زۆربوونی حه‌شیمه‌ت، ناتوانێ به ئاسانی جێ بگرێ‌و خه‌ڵک پێشوازی لێ
بکه‌ن. خه‌ڵک منداڵی نابێ بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان له‌شی ناسکیان
له‌به‌ر سه‌رماو گه‌رمای تاقه‌تپرووکێنی سه‌رشه‌قامه‌کان‌و کووره‌خانه‌کان
بژاکێن!
ئێستاش به هه‌زاران بنه‌ماڵه له شاره‌کان هه‌ن شوێنێکیان نیه بۆ
حه‌وانه‌وه، به‌هه‌زاران بنه‌ماڵه هه‌ن ئیحتیاجی نانێکن بۆ تێرکردنی
سکیان نیانه، به‌هه‌زاران بنه‌ماڵه هه‌ن منداڵی نه‌خۆشیان هه‌یه
هه‌زینه‌ی چوونه دوکتوروچاره‌سه‌ریان نیه‌و...
کۆماری ئیسلامی وا ترسی له پیریی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران هه‌یه و له جیاتی
ئاوا به‌په‌له ئه‌م بڕیاره بدا، ئایا بیری له ژیانی ئه‌و هه‌موو
منداڵه ره‌شورووته‌ی سه‌رشه‌قامه‌کان کردباوه باشتر نه‌بوو؟ ئه‌مڕۆ
کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ زۆر قه‌یران و مه‌سائیلی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ست‌و
په‌نجه نه‌رم ده‌کا، وه‌ک بێ‌کاری، هه‌ژاری، فه‌ساد، ئێعتیاد، قاچاغی
ماده‌ی هۆشبه‌ر، دزی، هه‌زینه‌ی زۆری داوده‌رمان و دوکتور‌و.... ئایا باشتر
نه‌بوو جارێ چاره‌یه‌ک بۆ ئه‌م گرفتانه ببینێته‌وه تاکوو خه‌ڵک به‌بێ
نیگه‌رانی له داهاتووی منداڵێک بڕوانن که ده‌یهێننه سه‌ر دنیا؟!
ئێستا ئیدی بیمه‌ی پشتیوانی له ژنانی دووگیان هیچ کاریگه‌رییه‌کی
نیه، چونکه بنه‌ماڵه (ژن و پیاو) ئه‌م هه‌موو نه‌گبه‌تی و رۆژره‌شییه
به چاوی خۆیان ده‌بینن و هه‌ستی پێ‌ده‌که‌ن، چۆن ده‌توانن مناڵانی زیاتر
بخه‌نه ئه‌م ژینگه ناهه‌مواره‌وه.
له ژماره ٦٢٣ ی رۆژنامه‌ی "کوردستان"دا بڵاو بۆته‌وه
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر