ئه‌مڕۆ ئه‌و ده‌خاله‌ت‌و قسه‌و قسه‌ڵۆکانه، سه‌ریان له ماڵه هه‌ره‌پێشکه‌وتووه‌کانیش ده‌رهێناوه. تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ئینترنێت؛ که هه‌موومان ده‌زانین که‌ره‌سه‌یه‌کی پێشکه‌وتووی دنیای مۆدێرنی ئه‌مڕۆیه، که‌چی لای ئێمه بۆته مه‌یدانی دادگایی کردنی یه‌کتر. |
![]()
ژیان له کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا ساده‌و ساکاره،
ئه‌گه‌ر گه‌مه‌ی ده‌خاله‌ت کردن له ژیانی یه‌کتر لێ‌گه‌ڕێ. ده‌خاله‌ت
کردن له ژیانی یه‌کتردا که‌لتوورێکی هه‌تا بڵێی ناحه‌ز و دووره له
به‌ها ئه‌خلاقییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان. ئه‌م دیارده‌یه، واته
هه‌ڵکۆڵینی ژیانی تایبه‌تیی خه‌ڵکی‌تر به‌ناوی نه‌سیحه‌ت و دڵسۆزی کردن،
یان له‌رووی کینه‌و ئێره‌ییه‌وه، بێ‌متمانه‌ییه‌کی زۆری له کۆمه‌ڵگه‌دا
دروست کردوه و وا هه‌بووه ژیانی خه‌ڵکانێکی لێک‌هه‌ڵوه‌شاندوه.
چ ده‌بێ ئه‌گه‌ر نه‌چینه نێو ژیانی تایبه‌تی خه‌ڵکه‌وه!
کۆماری ئیسلامی بۆ ره‌وایی دان به کاره ناڕه‌واکانی خۆی له‌سه‌ر
ژیانی تاکه‌کان ده‌ڵێ: «ده‌بێ له ژیانی تاکه‌کان‌دا ده‌خاله‌ت بکه‌ین،
چونکه کۆمه‌ڵگه هه‌مووی پێوه‌ندیی به‌یه‌کتره‌وه هه‌یه». ئه‌م
بیرکردنه‌وه‌یه! به‌داخه‌وه به‌جۆرێک رۆچۆته نێو بیروزه‌ینی
کۆمه‌ڵگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی‌و به‌ناوی ئه‌خلاق، سه‌ره‌تایی‌ترین‌و سروشتی‌ترین
ئازادییه‌کان له تاکه‌کان زه‌وت کراوه. راسته خۆشی و ناخۆشییه‌کانی
هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک گرێدراوه به هه‌موو تاکه‌کانه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه
به‌و مانایه نیه، ره‌وایه ده‌خاله‌ت له تایبه‌تیترین مه‌سه‌له‌کانی
ژیانی یه‌کتردا بکه‌ین.
خۆزگه ئه‌ونده‌ی خۆخه‌ریک به ژیانی تایبه‌تیی خه‌ڵکانی دیکه‌وه
ده‌که‌ین‌و، له لای خۆمان سنووریان بۆ دیاری ده‌که‌ین، چ بکا و چ نه‌کا،
ئه‌ونده بیر له ژیانی خۆمان بکه‌ینه‌وه و رێگا بۆ ژیانێکی ئاسووده بۆ
خۆمان هه‌موار بکه‌ین. چوونه‌نێو ژیانی تایبه‌تی یه‌کتره‌وه، نه
زیره‌کییه و نه دڵسۆزی، به‌ڵکوو ره‌فتارێکی زۆر دواکه‌وتوانه‌و
ناشارستانییانه‌یه.
ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌م وڵاته‌ی ئێمه(کوردستان) گه‌لێک دژواره‌و،
ژیان به‌دوور له قسه‌و باسه بێبنه‌ماکان ره‌نگه وه‌ک خه‌ونێک وابێ.
هیچمان بۆ خۆمان ناژین. له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانمان‌دا ئازاد نین، راسته
ئازادییه‌کانمان له‌لایه‌ن قانوونه‌کان و رێوشوێنه ئاینیی‌و
عورفی‌یه‌کانه‌وه به‌رته‌سک بۆته‌وه، به‌ڵام هێنده‌ی دیکه بۆخۆمان
ئازادییه‌کانمان له‌خۆمان و ده‌روروبه‌رمان زه‌وت کردوه و ژیانمان
له‌یه‌کتر کردۆته دۆزه‌خ! له‌ترسی حه‌شامه‌تێکی به‌قسه‌و باسی نیو
کۆمه‌ڵگه! هیچمان چێژ ته‌نانه‌ت له ئازادییه سروشتییه‌کانیش نابینین.
فایلی هه‌موومان پڕه له‌و باس‌و‌خواسانه که هیچ پێوه‌ندیی به
خۆمانه‌وه نیه.
هێندێک که‌س له سه‌نگه‌ری ئه‌خلاقه‌وه ده‌چنه نێو ژیانه‌کانه‌وه و
خۆیان وه‌ک رێبه‌ر و قاره‌مانی ئه‌خلاق نیشان ده‌ده‌ن! تاک هه‌میشه
له‌ژێر چاوه‌دێریی ئه‌و به‌ناو مامۆستای ئه‌خلاق و پارێزه‌ر، رێبه‌رو
قاره‌مانانه دایه. له‌م چیرۆکه‌ش‌دا به‌داخه‌وه زۆرتر هه‌ر ژنانن که
له‌لایه‌ن ژنانه‌وه پێکراون.
ئارایش و مۆدێلی جلوبه‌رگی فڵان که‌س، چ پێوه‌ندییه‌کی به ئێمه‌وه
هه‌یه ده‌یخه‌ینه‌به‌ر لێکۆڵینه‌وه‌ی خۆمان؟! فڵان ژن له هاوسه‌ره‌که‌ی
جیابۆوه، ئێمه که ئاگامان له کێشه‌که‌یان نیه، بۆ ده‌بێ رێگه
به‌خۆمان بده‌ین له‌نێو کۆڕ‌و مه‌جلیسه‌کان‌دا دادگای ئه‌خلاقیان بۆ پێک
بێنین؟
تابلۆی یه‌کسانیمان به‌ده‌سته‌وه‌یه که‌چی ته‌رازووه‌ی دادپه‌روه‌ریمان هه‌میشه لاسه‌نگه!
ئه‌مڕۆ ئه‌و ده‌خاله‌ت‌و قسه‌و قسه‌ڵۆکانه، سه‌ریان له ماڵه
هه‌ره‌پێشکه‌وتووه‌کانیش ده‌رهێناوه. تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی
ئینترنێت؛ که هه‌موومان ده‌زانین که‌ره‌سه‌یه‌کی پێشکه‌وتووی دنیای
مۆدێرنی ئه‌مڕۆیه، که‌چی لای ئێمه بۆته مه‌یدانی دادگایی کردنی یه‌کتر.
رێگه به‌خۆمان ده‌ده‌ین ژیانی تایبه‌تی یه‌کتر هه‌ڵسه‌نگێنین و ته‌نانه‌ت
بڕیاریشیان له‌سه‌ر بده‌ین. له‌وێش‌دا به‌رده‌وام خه‌ریکین یه‌کتر ئازار
ده‌ده‌ین و بریندار ده‌که‌ین. ته‌شه‌ر و توانج له‌یه‌کتر ده‌گرین، یاری به
یه‌کتر ده‌که‌ین، گومان دروست ده‌که‌ین‌و پێوه‌ر و یاسا بۆ یه‌کتر
داده‌نێین، یه‌کتر هه‌راسان ده‌که‌ین، پێش‌داوه‌ری ده‌که‌ین و.... به‌ناوی
ئه‌وه‌ی پێوه‌ره هه‌ڵه‌كان راست ده‌که‌ینه‌وه، که‌چی نه‌ک هیچ راست
ناکه‌ینه‌وه، دنیایه‌ک گومان و دڕدۆنگی بڵاو ده‌که‌ینه‌ه‌وه.
به‌هۆی ده‌خاله‌ت کردن و چوونه نێو ژیانی تایبه‌تیی که‌سه‌کانه‌وه
که هیچ پێوه‌ندییه‌کیان به ئێمه‌وه نیه، سه‌دان چیرۆکی تاڵ و دڵته‌زێن
هه‌ن. چ ده‌بێ ئه‌گه‌ر سادقانه ژیان بکه‌ین و نه‌یه‌ڵین زمانمان شتێک بڵێ
که سوور ده‌زانین ئه‌وه‌ی ده‌یڵێین راست نیه.
kwestanftoohi
|
۱۳۹۲ آذر ۱۹, سه‌شنبه
ژیان هێنده‌ش دژوار نیه ئه‌گه‌ر له‌یه‌کتر گه‌ڕێین!
۱۳۹۲ آذر ۶, چهارشنبه
بۆ سڕینه‌وه‌ی توندوتیژی خه‌باتێکی به‌رین و هه‌مه‌لایه‌نه پێویسته
به بۆنه‌ی 25ی نوامبر رۆژی سڕینه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان
توندوتیژی دژی ژنان دیارده‌یه‌كی جیهانییه كه به پێی تایبه‌تمه‌ندیی فه‌رهه‌نگی، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئیتنیكی له هه‌ر كات و شوێنێك ده‌توانێ به شێوه‌ی جۆراوجۆر ده‌ركه‌وێت. توندوتیژی دژی ژنان نه ئاساییه و نه په‌سندکراویشه، به‌ڵکوو پێشێلکردنی ئاشکرای مافی مرۆڤه. هه‌ربۆیه رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گرنگییه‌کی جیددی به‌م مه‌سه‌له‌یه داوه و ده‌وڵه‌ته‌کانی ئه‌رکدار کردوه له ژێر یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان‌دا به‌رپرسی پاراستنی مافه‌کانی ژنان بن. له مادده‌ی 4ی به‌یاننامه‌ی پێشگیری له توندوتیژی دژی ژنان‌دا هاتوه: "ده‌وڵه‌تان ده‌بێ توندوتیژی دژی ژنان مه‌حكووم بكه‌ن‌و، نابێ هیچ دابونه‌ریت یان تێبینیی ئایینی، بكه‌نه بیانوو بۆ ئه‌نجام نه‌دانی ئه‌ركه‌كانیان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی توندوتیژیدا. ده‌وڵه‌تان ده‌بێ به كه‌ڵكوه‌رگرتن له هه‌موو شێوه گونجاوه‌كان‌و بێ‌راوه‌ستان، سیاسه‌تی نه‌هێشتنی توندوتیژی دژی ژنان هه‌تا سه‌ر ئه‌نجامه‌كه‌ی درێژه پێ بده‌ن.
هۆکاره‌کانی توندوتیژی دژی ژنان
توندوتیژی ژنان ده‌كرێ له‌و نایه‌كسانیانه‌دا ببینرێن كه رێگری له یه‌كسانیی ژن و پیاو له ژیان دا ده‌كه‌ن. توندوتیژی هه‌م ریشه‌ی له نایه‌كسانی دایه و هه‌میش په‌ره‌ی پێ ده‌دا.
نایه‌کسانی و هه‌ڵاواردن نکۆلی کردنه له وه‌ک یه‌ک بوونی ئینسانه‌کان له باری مافه‌کانیانه‌وه. هه‌ڵاواردنی ره‌گه‌زییه رێگه له ژنان ده‌گرێ که نه‌توانن باس له ماف‌و ئازادییه‌کانیان بکه‌ن. به‌تایبه‌تی ئه‌و هه‌ڵاواردنانه‌ی له لایه‌ن قانوون و ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌وه ده‌سه‌پێن.
هه‌روه‌ها شه‌ڕ، که‌لتوور، هه‌ژاری فه‌رهه‌نگی و ئابووری، ئاینیه‌کان، و... ئه‌مانه هه‌موویان ده‌توانن سه‌رچاوه‌ی توندوتیژی دژی ژنان بن. حاشای لێ‌ناکرێ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی گرنگه، ئه‌من و ئاسایش و باشبوونی باری ئابوورییه. ئه‌مانه ده‌توانن زۆر کێشه‌ی دیکه‌ش که یه‌ک له‌وان توندوتیژیی دژی ژنان چاره‌سه‌ر بکه‌ن یان که‌م بکه‌نه‌وه. به‌ڵام خۆ ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی بێ کێشه مه‌حاڵ بێ که هیچ شتێک مه‌حاڵ نیه! دیسان ده‌کرێ رێگه له په‌ره‌سه‌ندنی توندوتیژی دژی ژنان بگیردرێ که بۆته هۆی زۆر رۆژره‌شی و به‌دبه‌ختییه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی به‌شه‌ری.
مافه‌کانی مرۆڤ جیهانیین. توندوتیژی دژی ژنانیش پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤن له هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک‌دا. ژنانی هه‌ر ولاتێک، هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک خوێنده‌وار و نه‌خوێنده‌وار، دارا و نه‌دار، دیندار و بێ‌دین و.... هه‌ر هه‌موویان هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی هاوبه‌شیان لێ‌ده‌کرێ. ئه‌ویش توندویژییه. له زۆر وڵات دا توندوتیژی له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌یه که به قانوون به‌ڕێوه‌ی ده‌با، یان له‌لایه‌ن گرووپه‌چه‌کداره‌کانه‌وه‌یه، یان له هه‌مووی به‌ربڵاوتر له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگه و بنه‌ماڵه‌وه‌یه.
به‌گشتی حکوومه‌ته‌کان به‌رپرسیارن له ئاست هه‌ر توندوتیژییه‌ک دژ به ژنان‌دا. له کۆمه‌ڵگه کۆمه‌ڵگه نه‌ریتی و ئایینییه‌کان، ئایین کراوه‌ته که‌ره‌سه‌یه‌ک بۆ به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی ئازادییه‌کانی ژن. بۆنموونه داسه‌پاندنی حیجابی زۆره‌ملی به‌سه‌ر ژنان‌دا جۆرێکه له توندوتیژی دژی ژنان. ژنان به‌پۆشینی جلوبه‌رگی دڵخوازی خۆیان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات و کۆمه‌ڵگه‌وه تووشی سزا‌و سووکایه‌تی ده‌بنه‌وه. هه‌روه‌ها له كۆمه‌ڵگا نه‌ریتییه‌كانی دنیادا بۆ نموونه کوردستان، ئه‌فغانستان، عێراق و... كه نه‌ریته‌كانی ژیانی ده‌ره‌به‌گایه‌تی و عه‌شیره‌یی زۆر ریشه‌داره، ژن وه‌ك موڵك و ماڵ چاوی لێ‌ده‌كرێ و ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر مافه‌كانیان به بێ سزا ده‌مێنێته‌وه. ئه‌مانه‌ش له مانه‌وه و درێژه‌دان به ره‌فتاری توندوتیژئامێزدا کاریگه‌ری زۆری هه‌یه.
بۆ نموونه فره‌ژنی که له کوردستان‌دا بوونی هه‌یه، ده‌توانێ په‌ره به توندوتیژی بدا. چونكه ته‌نانه‌ت به پێچه‌وانه‌ی رێوشوێنه ئیسلامییه‌كان که ده‌گوترێ ده‌بێ بۆ هێنانی هاوسه‌ری دووهه‌م ئیزن له هاوسه‌ری یه‌که‌م وه‌رگرن، پیاوان به شێوه‌یه‌كی گشتی ئیزن له هاوسه‌ری یه‌كه‌م وه‌رناگرن، بۆیه ده‌مه‌قاڵه له‌وباره‌وه له زۆر كات دا ده‌گاته توندوتیژی و بێگومان له‌و نێوه‌دا ژنه له هه‌مووئه‌ندامه‌کانی دیکه‌ی بنه‌ماڵه زیاتر ده‌که‌وێته به‌ر ره‌فتاری توندوتیژ. یان ئه‌گه‌ر کچێک پێوه‌ندیی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ کوڕێک ببه‌ستێ، له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌که‌یه‌وه ده‌که‌وێته‌به‌ر ئازار و ئه‌زیه‌ت و هه‌ڕه‌شه لێ‌کردن یان له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگه‌وه ناوی ده‌زڕێ و...! کۆنترۆڵکردنی ره‌فتاری ژن و کچ له‌لایه‌ن پیاوانی بنه‌ماڵه‌وه توندوتیژییه، به‌ڵام به به‌هانه‌ی ئه‌وه ئه‌و ره‌فتارانه به‌شێکن له کولتووری کۆمه‌ڵگه به ناوی پاراستنی که‌لتوور و نه‌ریت زۆربه‌ی ژنان ئێعتراز ناکه‌ن، ئه‌مه‌ش له مانه‌وه و په‌ره‌دان به توندوتیژیدا کاریگه‌رن. هه‌ر ئه‌وه‌ی له زۆر له وڵاتان‌دا زۆربه‌ی كچان و ژنان له ترسی سزا خێزانییه‌کان ئاماده نین توندوتیژی خێزانی به پۆلیس رابگه‌یه‌نن یا هێزێكی دادوه‌ری له هێندێک له وڵاتان‌دا پێداچوونه‌وه‌یه‌ك له‌وباره‌وه ناكا و به مه‌سه‌له‌یه‌كی تایبه‌تیی داده‌نێ، به‌و هۆیه‌وه ئاماری توندوتیژییه‌كانی نێو ماڵ راست و ده‌رخه‌ری راستی‌یه‌كان نین. به‌و حاڵه‌ش ئاماره كۆكراوه‌كانی رێکخراوه جیهانییه‌کانی مافی مرۆڤ ساڵانه هه‌روا راچڵه‌كێنه‌رن.
شه‌ڕ پێوه‌ندی راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ توندوتیژی هه‌یه
شه‌ڕ ئینسانه‌کان له ناو ده‌با چ ژن چ پیاو. به‌ڵام به‌رئه‌نجامه‌کانی شه‌ڕ هه‌میشه ژن زۆر زیاتر له پیاو زیانی لێ بینیوه. ده‌ستدرێژی کردنه‌سه‌ر ژنان و کچان کرده‌وه‌یه‌کی هاوبه‌شی سه‌رده‌می شه‌ڕه هه‌م له‌لایه‌ن هێزی ده‌وڵه‌تییه‌وه، هه‌م له‌لایه‌ن گرووپه‌چه‌کداره‌کانه‌وه. له نێو دۆخی شه‌ڕدا هه‌میشه مرۆڤه بێده‌سه‌ڵاته‌کان ده‌که‌ونه‌به‌ر هێرش‌و سووکایه‌تی و ئازار. بۆ نموونه له کوردستان ژنان زۆر جار به هۆی پێشمه‌رگه‌بوونی هاوسه‌ر یان برایان که‌توونه‌ته‌به‌ر ئازار و ئه‌زیه‌تی هێزه حکوومه‌تییه‌کان و له زیندانه‌کان‌دا ده‌ستدرێژییان کراوه‌ته‌سه‌ر. دیاره ئه‌وه نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه ته‌نیا به سیستمێکی سیاسی وه‌ک رێژیمی ئێران یان رێژیمی رووخاوی به‌عسی عێراق، له هه‌موو جیهان‌دا ئه‌م ره‌فتارانه له کاتی شه‌ڕدا هه‌بوون و هه‌ن. دواتر شه‌ڕ کۆتایی دێ، به‌ڵام ئاکامه‌کانی شه‌ڕ له‌سه‌ر ژنان زۆر درێژخایه‌نتر و زیانبارتره و ده‌توانێ له‌سه‌ر ژیانی هه‌موو کۆمه‌ڵگه کاریگه‌ری خراپی هه‌بێ.
توندوتیژی جه‌سته‌یی و توندوتیژی ده‌روونی سه‌ره‌کیترین جۆره‌کانی توندوتیژی دژ به ژنانن له کۆمه‌ڵگه‌دا
جۆره‌كانی ئازار و ئه‌زیه‌تی جه‌سته‌یی، لێدان و كوتان، كێشانی قژ، سوتاندن و تووڕهه‌ڵدان، ده‌ستدرێژی جه‌سته‌یی ده‌گرێته‌وه كه ئه‌و جۆره توندوتیژییانه ره‌نگه بۆ هه‌موو ژنان به بێ سه‌رنجدان به خوێنده‌واری، نژاد و باری بنه‌ماڵه‌یی رووبدا.
توندوتیژیی ده‌روونی:
به‌كارهێنانی قسه‌ی ره‌ق و جنێو، بیانوپێگرتنی په‌یتا په‌یتا، هاتوهاوار و هه‌ڵسوكه‌وتی خراپ، سووكایه‌تی، هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌سه‌ڵاتدارنه و حوكم كردن و ده‌ستووردانی په‌یتا په‌یتا، ده‌نگ داگۆڕین، هه‌ڕه‌شه‌ی ئازار و كوشتنی خۆی یا ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی، رێگرتن له دیتنی دۆستان و ئاشنایان و زیندانی كردن، له ماڵه‌وه به توندوتیژی له دژی ژنان له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێن. ئه‌و جۆره توندوتیژییه ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی گیانی هه‌ست كردن به پووچی، یان خۆ له‌نێوبردن، راكردن له تێكه‌ڵاو بوونی كۆمه‌ڵایه‌تی و دڵه‌راوكه له ژنان دا. ئه‌و توندوتیژییه له ڕاستی‌دا ژن ده‌کاته بوونه‌وه‌رێکی بێ‌ئیراده‌و ناچالاک.
به وته‌ی رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی، توندوتیژی له بنه‌ماڵه‌دا له نه‌خۆشیی شیرپه‌نجه و رووداوی هاتوچۆ زیاتر بۆته هۆكاری مردنی ژنان.
چۆنیه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان
توندوتیژی دیارده‌یه‌كی چه‌ند لایه‌نییه و به‌ربه‌ره‌كانیش له‌گه‌ڵی‌دا پێویستی به خه‌باتێکی به‌رین و هه‌مه‌لایه‌نه هه‌یه. هه‌تا تاوانبارانی توندوتیژی دژی ژنان بتوانن به‌بێ ترس له سزادان و دادگایی کردنێکی عادڵانه تاوانه‌کانیان ئه‌نجام بده‌ن، له وڵاتێک‌دا که قانوونه‌کان پڕن له هه‌ڵاواردنی ره‌گه‌زی، دژواره بڵێین سڕینه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان کارێکی ئاسانه.
به‌ڵام زۆر رێگا هه‌یه بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه. ده‌سه‌ڵات و قانوون، دروست كردنی ماڵی ئارام بۆ حه‌وانه‌وه‌ی ژنانی بێپه‌نا، پشتیوانیی یاسایی له‌و ژنانه‌ی به‌ره‌ورووی توندوتیژی ده‌بنه‌وه، به‌شداری كردن له کۆرسه فێركارییه‌كان و راوێژ کردن له‌گه‌ڵ پسپۆران پێش پێکه‌وه‌نانی ژیانی هاوبه‌ش، زیادكردنی ئاگایی پیاوان و ژنان له كۆبوونه‌وه فێركارییه‌كان و... هه‌موو ئه‌وانه له رێگای ده‌سه‌ڵاته‌وه ئاسانن و ده‌کرێ و ده‌توانن له سڕینه‌وه و که‌مبوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان کاریگه‌ری ئه‌رێنییان هه‌بێ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له وڵاتێک‌دا بۆ نموونه وه‌ک ئێران که قانوون و ده‌سه‌ڵات خۆیان سه‌رچاوه‌ی توندوتیژی بن دژی ژنان ئه‌و کات ده‌بێ ده‌بێ چ بکرێ؟
رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی وه‌ک رێکخراوه‌کانی ژنان، رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ‌و چالاکه‌کانیان و..... هه‌روه‌ها رووناکبیرانی نێو کۆمه‌ڵگه، وه‌ک نووسه‌ران، شاعیران، مامۆستایانی قوتابخانه‌کان و... ده‌توانن له‌رێگه‌ی وشیارکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه به ژن و پیاوه‌وه له که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌م تاوانه که ناوی توندوتیژییه دژی ژنان رۆڵیان هه‌بێ. ئه‌وان ده‌توانن تێڕوانینه‌کان بۆ توندوتیژی دژی ژنان بگۆڕن، ئیدی نابێ به مه‌سه‌له‌یه‌کی شه‌خسی و تایبه‌تی و که‌لتووری چاوی لێ‌بکرێ و به‌م بیانوویه چاوپۆشی لێ‌بکرێ. ئه‌وه تاوانه دژی مرۆڤایه‌تی و ده‌بێ کۆڕوکۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی لێ‌ئاگادار بکرێته‌وه. هه‌روه‌ها له دژی توندوتیژی دژی ژنان ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن و ده‌نگه‌ناڕازییه‌کان رێک بخه‌ن بۆ
به‌گژداچوونه‌وه‌ی تاوانباران. هه‌وڵ بده‌ن له نێو خه‌ڵکی ئاسایی هه‌ڵمه‌تی وشیارکردنه‌وه و تۆڕی دژی توندوتیژی رێک بخه‌ن.
ژنانی وشیار و ئازا، ژنانێک که ئاشنان به مافه‌کانیان، ژنانێک که له‌بواری ئابوورییه‌وه سه‌ربه‌خۆن، ئاسان ده‌توانن به‌ره‌نگاری توندوتیژیی خێزانی ببنه‌وه. هه‌روه‌ها پیاوان ده‌بێهاوبه‌شی ئه‌و خه‌باته بکرێن چونکه ته‌نیا ئه‌وان تاوانباری سه‌ره‌کی نین، ده‌بێ تێبگه‌یه‌نرێن که توندوتیژی دژی ژنان کاریگه‌ری نێگه‌تیڤی له‌سه‌ر خۆیان و هه‌موو ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه به‌گشتی کۆمه‌ڵگه هه‌یه. بواری رۆشنبیری و ئاگایی کۆمه‌ڵگه له سه‌ر ماف و ئه‌رکه‌کان، ده‌توانێ ببێته فشارێک بۆ سه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که هه‌ڵاواردن دژی ژنان له قانوون‌دا ده‌چه‌سپێنن. هه‌روا چۆن قانوون کاریگه‌ری له‌سه‌ر گۆڕینی که‌لتوور هه‌یه به‌هه‌مان شێوه‌ش که‌لتوور کاریگه‌ری له‌سه‌ر گۆڕینی قانوون هه‌یه. بۆیه ئه‌رکی هه‌ر ئینسانێکی مافخوازه بۆ گۆڕینی تێڕوانین و کاڵبوونه‌وه‌ی دابونه‌ریته دواکه‌وتووه‌کان که بوونه‌ته هۆی په‌ره‌سه‌ندنی توندوتیژی دژی ژنان تێ‌بکۆشێ.
kwestanftoohi
kwestanftoohi
۱۳۹۲ آبان ۲۹, چهارشنبه
منداڵانی وڵاتی ئێمه، که‌ره‌سه‌ی یارییان مین و په‌تی سێداره‌یه!
کوشتنی هه‌ر مرۆڤێک ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر تاوانباریش بێت، لێ‌سه‌ندنه‌وه‌ی ژیانه له ئینسانێک، ئه‌مه‌ش جۆرێکه له تاوان |
چ کاره‌ساته مناڵان یاری به که‌ره‌سه‌کانی مه‌رگ ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر له ئه‌مریکا و ئورووپا و ته‌نانه‌ت گوندێکی جوانڕۆ و مه‌ریوانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش بێ! چ کاره‌ساته گه‌وره ده‌سه‌ڵاتداره‌کان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان بیر له دواڕۆژی ئه‌وان ناکه‌نه‌وه و به ناوی دوور خستنه‌وه له تاوان، به‌ناوی پارستنی ئه‌من‌و ئاسایشی وڵات مێژوویه‌کی پڕ له تاوان و توندوتیژی بۆ وڵات تۆمار ده‌که‌ن!
ئه‌مڕۆ له‌م دنیای به ناو مۆدێڕنه‌دا هه‌موومان شاهیدی
رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی مناڵانین له‌گه‌ڵ بیرکردنه‌وه‌ی شه‌ڕ، کوشتار، ئێعدام
و ... که‌ره‌سه‌کانی یاریی منداڵان وه‌ک فیلم وسیدی و... به‌شێوه‌ی
جۆراوجۆر له‌به‌ر ده‌ستی منداڵاندان. ئه‌زموون نیشانی داوه فیلمی شه‌ڕ
پێش هه‌موو شتێ کاریگه‌ری مه‌نفیی له‌سه‌ر کاسایه‌تی منداڵ داده‌نێ.
به‌رهه‌مهێنه‌رانی که‌ره‌سه‌کانی یاریی و فیلمه جه‌نگییه‌کان، ره‌نگه
ته‌نیا بیر له سوودی ماددی خۆیان بکه‌نه‌وه، ره‌نگه بیر له‌وه
نه‌که‌نه‌وه که منداڵ رق و کینه و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و جۆره‌ها ره‌فتاری
توندوتیژی لێ‌فێر ده‌بێ.
ئێعدام به‌به‌رچاوی خه‌ڵک و ئاکامه‌کانی
له ماوه‌ی 3 مانگ‌دا له سه‌ره‌تای هاتنه‌سه‌رکاری رووحانییه‌وه،
زیاتر له 200 که‌س له ئێران ئێعدام کراون که به‌شێکیان به‌به‌رچاوی
خه‌ڵکه‌وه حوکمه‌که‌یان به‌ڕێوه‌چووه. ئه‌وه زه‌نگێکی مه‌ترسیداره بۆ
کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران.
ئه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی له ئێران ده‌یکا وه‌ک ئێعدام به‌به‌رچاوی
خه‌ڵکه‌وه، زۆر ئامانجدارانه‌یه. به‌ڕواڵه‌ت وا نیشان ده‌دا که ئێعدامی
تاوانکارێک به‌به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه وه‌ک ته‌مبێ و سزایه بۆ هه‌موو ئه‌و
که‌سانه‌ی رێگای چه‌وت هه‌ڵده‌بژێرن. به‌ڵام رێژیمی ئیسلامیی ئێران
ده‌یه‌وێ له رێگای جۆراوجۆره‌وه کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ترسنۆک و خه‌ساو باربێنێ.
ترس و تۆقاندن و هه‌ڕه‌شه، هه‌میشه یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی
ئه‌و رێژیمه بووه.
به‌ڕێوه‌بردنی «عه‌داڵه‌تی ئیسلامی!»
رێژیمی کۆماری ئیسلامی ساڵانێکی زۆره به‌به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه حوکمی
ئێعدامی تاوانباران به‌ڕێوه ده‌با، به ئیعدامکردنی «تاوانبار»
به‌به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه به ڕواڵه‌ت به‌و مه‌به‌سته ئه‌نجامی ده‌دا که
خه‌ڵک ده‌رس‌و عیبره‌ت له ژیان و مه‌رگی ئه‌و ئینسانانه وه‌ر بگرن و
نه‌چن به‌لای خراپه‌کارییه‌وه. به‌ڵام ئایا ئه‌م کردوه‌یه چه‌نده بۆته
هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی تاوان له کۆمه‌ڵگه‌دا؟!
به‌م پێیه ده‌بوو ساڵ له دوای ساڵ تاوانه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان که‌م
بنه‌وه، به‌ڵام ده‌بینین نه‌ک ته‌نیا نه‌بۆته هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی تاوان
له ئێران، به‌ڵکوو کاریگه‌ریی زۆر خراپیشی له‌سه‌ر ره‌فتار و کرداری
مرۆڤه‌کان داناوه. کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی تووڕه، بێ‌هیواو پڕ له توندوتیژی‌و
تاوانی به‌رهه‌م هێناوه.
گیان لێ‌سه‌ندن و شکاندنی که‌رامه‌تی ئینسانه‌کان به ناوی سزا
(به‌به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه)، به (تاوانبار و بێتاوانه‌وه) نه‌ک ئاسایی
نیه، به‌ڵکوو جۆرێکی دیکه‌یه له تاوان دژی مرۆڤایه‌تی. هه‌ر ئه‌وه‌ی
راپۆرت و هه‌واڵه‌کان له سه‌ر ئێعدامی به کۆمه‌ڵی لاوان له ئێران پێمان
ده‌ڵێن که تاوان و توندوتیژی له کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران‌دا رۆژ به‌رۆژ له زیاد
بوون دایه. رۆژانه هه‌موو شاهیدن پۆل پۆل لاوان به تاوانی جۆراوجۆر له
شاره‌کانی ئێران به‌به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه ئێعدام ده‌کرێن.
پێویسته بگوترێ (ئێعدامه سیاسییه‌کان جیاوازن له‌وانه).
له ئێران منداڵان یه‌کتر ئێعدام ده‌که‌ن!
له‌م وه‌رزی پاییزه‌دا له‌ماوه‌یه‌کی زه‌مه‌نی که‌م‌دا دوو رووداوی
دڵته‌زین له ئێران روویان دا. ئه‌وه‌یش مردنی دوو منداڵ به‌هۆی لاسایی
کردنه‌وه‌ی سه‌حنه‌ی ئێعدام بووه.
مێهرانی یوسفی ته‌مه‌ن 8 ساڵه له جوانڕۆ دوای ئه‌وه‌ی ئێعدامی
هاووڵاتییه‌کی کورد به ناوی ره‌ئوف مسته‌فایی ده‌بینێ، رۆژی 17ی
خه‌زه‌ڵوه‌ر له ئاوایی «کلاش لولم»ی سه‌ر به شاری جوانڕۆ له کاتی یاریی
کردن، به په‌ت(ته‌ناف)ه‌وه خۆی هه‌ڵده‌واسێ و دووباره‌کردنه‌وه‌ی ئه‌و
سه‌حنه‌یه‌ی دیتوویه‌تی، به‌به‌رچاوی هاوڕێکانییه‌وه گیانی له‌ده‌ست
ده‌دا. زۆر له‌م رووداوه دڵته‌زێنه تێ‌ناپه‌ڕێ که منداڵێکی دیکه‌ی 7
ساڵه به ناوی محه‌ممه‌د ئاشووبی له ئاوایی فیشوور له پارێزگای فارس له
کاتێک‌دا ماشێنی یارییه‌که‌ی ده‌کاته کورسی و په‌تێک هه‌ڵده‌واسێ و
ده‌یکاته ملی خۆی و ده‌چێته سه‌ر ماشێنه منداڵانه‌که‌ی و ماشێنه‌که
له‌بن لاقی ده‌خزێ و ئه‌ویش به هه‌مانشێوه گیان له‌ده‌ست ده‌دا.
محه‌ممه‌دییش پێشتر بۆ بینینی ئێعدامی ده‌وڵه‌تی، له‌گه‌ڵ بنه‌ماله‌که‌ی
به‌شداریی کردبوو.
بێگومان له به‌ڕێوه‌چوونی حوکمی هه‌ر ئێعدامێک به‌به‌رچاوی
خه‌ڵکه‌وه، که‌سانێک له‌ته‌مه‌نی خوار 18 ساڵ حوزووریان هه‌یه و چاو له
گیان لێ‌سه‌ندنی ئه‌و ئینسانانه ده‌که‌ن که به‌قسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی
سزاده‌ر تاوانبارن. گه‌وره‌کانی بنه‌ماڵه ئه‌وانه‌ی حه‌زیان له دیتنی
گیانسه‌ندنی ئه‌و ئینسانانه‌یه که گۆیا تاوانبارن، ره‌نگه زۆریش
ئاگایانه و باوه‌ڕمه‌ندانه، منداڵاکانیان به‌رن بۆ دیتنی ئه‌و سه‌حنه
ترسناکانه! ئه‌وان بۆئه‌وه منداله‌کانیان ده‌به‌ن تاکوو له ئێستاوه
ده‌رس له‌ژیانی ئه‌وانه وه‌رگرن و هه‌رگیز به‌لای کاری خیلاف و
تاوانکارییه‌وه نه‌چن و چاره‌نووسی ئه‌وانه نه‌بێ به‌نسیبیان! بێ‌ئاگا
له‌وه‌ی دیتنی ئه‌و سه‌حنانه چ کاریگه‌رییه‌کی مه‌نفی له سه‌ر بیر و زینی
ئه‌و منداڵانه‌دا ده‌بێ و ده‌مێنێته‌وه. ئه‌وان پیش هه‌موو شتێ
گیانسه‌ندنی ئینسانه‌کان به‌لایانه‌وه ئاسایی ده‌بێ که ئه‌مه بۆخۆی
له‌باری زانستی کۆمه‌ڵناسییه‌وه کاره‌ساته بۆ کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک که
گیانسه‌ندنی ئینسانی به‌لاوه ئاسایی بێ، کوشتنی هه‌ر مرۆڤێک ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ر تاوانباریش بێت، لێ‌سه‌ندنه‌وه‌ی ژیانه له ئینسانێک، ئه‌مه‌ش
جۆرێکه له تاوان. پاشان هه‌ستی سزا و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له ناخی ئه‌و
منداڵه‌دا ریشه داده‌کوتێ و پێی وایه هه‌رکه‌س کارێکی کرد و به دڵی
ئه‌و نه‌بوو ده‌بێ سزا بدرێ. به دیتنی سه‌حنه‌ی ترسناک و توند‌وتیژئامێز
له‌سه‌ر مرۆڤێک که که‌سایه‌تیی نه‌ک هه‌ر له‌باری جیسمییه‌وه به‌ڵکوو
له‌باری رووحییشه‌وه، له‌حاڵی داڕشتن و پێگه‌یشتووی دایه، مه‌ترسیداره و
ئه‌و که‌سه له داهاتوو‌دا ده‌کاته مرۆڤێکی ترسنۆک، تووڕه و
توندوتیژ.
راسته به رواڵه‌ت که‌سێکی تاوانکار له کۆمه‌ڵگه‌دا ده‌سڕدرێته‌وه،
به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه‌ی که بۆ دیتنی ئه‌و دیمه‌نانه ده‌چن له
داهاتوو‌دا زۆریان ده‌بنه تاوانکارێکی دیکه‌ی کۆمه‌ڵگه. چونکه ئه‌وانه
هه‌ر ئه‌وه له بیر‌و زه‌ینیان‌دا ده‌مێنێته‌وه که ده‌یبینن و دواتر به
شێوه‌یه‌کی دیکه به‌رهه‌می دێننه‌وه. به‌تایبه‌تی منداڵان که
بیروزه‌ینیان زۆر ئاماده‌تره بۆ وه‌رگرتنی هه‌ر رووداو و ره‌سمێک. ئه‌وان
له داهاتوو‌دا ئه‌وانه به‌رهه‌مدێننه‌وه که که‌سایه‌تییان له‌سه‌ری شکڵی
گرتوه و بینیویانه و فێربوون.
هێندێک که‌س که به‌رده‌وام بۆ دیتنی ئه‌و جۆره سه‌حنه‌نانه ده‌چن،
پاش ماوه‌یه‌ک ئه‌ونده به‌لایا‌وه ئاسایی ده‌بێ، که چێژ له ئێعدامی
ئینسانه‌کان وه‌رده‌گرن. دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و دیمانانه یارمه‌تی ئه‌و
ئینسانانه ده‌دا که ره‌فتاره توندوتیژئامێزه‌کانیان ده‌رخه‌ن، ئه‌مه‌ش
بوار بۆ جینایه‌ت و تاوان زیاتر خۆش ده‌بێ.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ئاگادار کردنه‌وانه له مه‌ترسییه‌کانی ئێعدام
به‌به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه، ئه‌و رێژیمه به سه‌لیقه‌ی قازییه‌ک که
هه‌رگیز مانای حورمه‌ت و که‌رامه‌تی ئینسانیی نازانێ، به‌رده‌وام ئه‌م
کرده‌وه‌یه دووباره ده‌کاته‌وه. به‌داخه‌وه خه‌ڵکانێک که که‌میش نین
به خواستی خۆیان بۆ دیتنی رووداوه‌که ده‌چن و هێندێکیان وه‌ک ده‌بینین
منداڵانیش له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌به‌ن. منداڵ نه‌گه‌یشتۆته ده‌ورانی
پێگه‌یشتوویی فکری، که جیاوازی راستییه‌کان و خه‌ون خه‌یاڵ جیا بکاته‌وه.
رووداوی گیان له ده‌ست دانی ئه‌و دوومنداڵه دروست ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن
که مه‌ترسیدارترین رووداوی راسته‌قینه‌یان وه‌ک یارییه‌کی منداڵانه
هه‌ڵبژاردوه.
کۆماری ئیسلامیی ئێران به به‌ڕێوه‌بردنی سزا نامرۆڤانه‌کانی وه‌ک
ئێعدام و قامچیکاری و بڕینه‌وه‌ی په‌نجه و.... به‌ناوی به‌رێوه‌بردنی
«عه‌داڵه‌تی ئیسلامی!» به‌به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه، راسته‌وخۆ فه‌رهه‌نگی
توندوتیژی و زیادبوونی رق و کینه و تاوان له نێو کۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانی‌دا
په‌ره پێداوه. به یاسا و رێسا و کرده‌وه نامرۆڤانه‌کانی زۆر زیاتر
توندوتیژی و سووکایه‌تی به گیان و که‌رامه‌تی ئینسانی له کۆمه‌ڵگه‌دا
نه‌هادینه کردوه. هه‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵک تاریک و روونی به‌یانی ده‌سته
ده‌سته ده‌چن بۆ سه‌یر کردنی گیان لێ‌سه‌ندنی ئینسانه‌کان و که‌سانێکیش
چێژ له‌م دیمه‌نانه ده‌بینن، ئه‌وه ئه‌و که‌لتووره‌یه که کۆماری
ئیسلامی زیاتر له سێ ده‌یه‌یه کاری بۆ ده‌کا و هه‌وڵی جێگیر کردنی ده‌دا
که به‌داخه‌وه تێشی‌دا سه‌رکه‌وتوو بووه.
پێویسته ده‌رونناسان، چالاکانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، ئه‌و که‌س و
لایه‌نانه‌ی کاری فه‌رهه‌نگی و زانستی و لێکۆڵینه‌وه ده‌که‌ن و
وشیارکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵ به ئه‌رکی خۆیان ده‌زانن، لانی که‌م به دژی
په‌ره‌پێدانی ئه‌و فه‌رهه‌نگه نائینسانییه بوه‌ستنه‌وه و له وشیار
کردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه به‌رانبه‌ر به کاریگه‌رییه مه‌نفییه‌کانی ئێعدام و
توندوتیژییه سیستماتیکییه‌کانی رێژیم، غافڵ نه‌بن. به‌تایبه‌تی
مه‌ترسیداربوونی دیتنی ئه‌و سه‌حنانه بۆ منداڵ، بۆ خه‌ڵک شی بکه‌نه‌وه.
مردنی ئه‌و دوو منداڵه نه‌ک ته‌نیا بۆ ئه‌و دایک و باوکانه‌ی
منداڵه‌کانیان له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌به‌ن بۆ دیتنی ئه‌و سه‌حنه ترسناکانه،
به‌ڵکوو بۆ هه‌موو کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران به‌گشتی زه‌نگێکی مه‌ترسیداره.
ئه‌وانه‌ی بۆ دینتی ئێعدامه‌کان ده‌چن پێویسته به خۆیان‌دا بێنه‌وه و چی
دیکه فریوی سیاسه‌ته‌کانی رێژیمی تاوانکاری کۆماری ئیسلامی که به
هه‌ڕه‌شه‌و کوشت و کوشتار و ئێعدام و جینایه‌ت، خۆی به‌سه‌ر خه‌ڵکانی
ئێران‌دا سه‌پاندوه، نه‌خۆن. پێویسته له نێوان ئامانجی بنه‌ماڵه‌و
مه‌ترسیدابوونی دیتنی ئه‌و جۆره سه‌حنانه سنوورێک دابنرێ. راسته
بنه‌ماڵه ئه‌رکیه‌تی رێگای چه‌وت بۆ منداڵ شی بکاته‌وه و رێگای دروستی پێ
نیشان بدا، نه‌ک به ترس‌و تۆقاندن و به‌وشێوه‌یه‌ی که رێژیمی ئیسلامیی
ئێران که هه‌رگیز رێزی مرۆڤایه‌تی نازانێ ده‌یه‌وێ.
kwestan ftoohi |
۱۳۹۲ آبان ۱۹, یکشنبه
ئای كە نامۆم ... ئای كە تووڕەم
سەردەمی مناڵیم پڕبوو لە
شادی و هەڵبەز دابەز. ئەم دەورانە هێندەی نەبرد كۆتایی هات. بە هۆی كچ بوون هەر
زوو جووڵەكانم مۆری "نا" یان لەسەر درا. نەكەی، نەچی، نابێ، و.... تۆ
كچی... بەڵام منی یاغی! خوازیاری ئازادی، عەشق و ژیان بووم. خوازیاری ئەوانە كە لێم
زەوت دەكران. ئەوانە لە ناخمدا وەك گرگانێك لەناوخۆیدا دەكوڵان. ئەم گركانە ئەو
تواناییەیان لە ناخمدا دروست كرد كە دەبێ بۆ ئەوانە شەڕ بكەم. شەڕ بۆ ئازادی، بۆ
عەشق، بۆ ژیانێكی ئینسانی... حەزم دەكرد راكەم، هەڵپەڕم، داپەڕم و بەدەنگی بەرز گۆرانی
عەشق بڵێم و كەسیش بەبێ ئابرووم ناو نەبا
****
ساڵی 1365ی هەتاوی (1986ی زایینی)
ئەم گركانە لە ناخما تەقییەوە و شەقم لەو كولتوورە هەڵ‌دا كە منی كچی كردبووە زیندانیی
نەریت. بوومە پێشمەرگەی ئازادی. ئاسان نەبوو ... كەوتمە بەرتانەو تەشەری كۆمەڵ و
ساڵانێكی زۆریش دایكم لێمان زیز بوو. خەڵك هێندەیان لۆمە كرد تا به‌ڕواڵه‌ت ماوه‌یه‌کی حاشا لە دایكایەتی
من و خوشكەكەم كە ئەویش لەگەڵ من بووبە پێشمەرگە، كرد. دەیوت "كچی من نین"!
لەبەر ئەوەی لە یاسای نەریت لامان دابوو. دایكم دەیوت كارێكتان كرد پاش بوونی 10
منداڵ و گەورەكردنیان خەڵك ناسناوی "دایكێكی بێ‌موبالاتیان" پێ‌دام....
ئای كە ئەم قسانەش بۆ دایكم دەبێ چەند تاڵ بووبن؟! ئەویش لە ناخی خۆیدا تووڕە بوو. تووڕە لەو رێسایەی ئێمەی ژنیان كردۆتە مرۆڤێك بەتاڵ لە خۆمان.
ئای كە ئەم قسانەش بۆ دایكم دەبێ چەند تاڵ بووبن؟! ئەویش لە ناخی خۆیدا تووڕە بوو. تووڕە لەو رێسایەی ئێمەی ژنیان كردۆتە مرۆڤێك بەتاڵ لە خۆمان.
منیش تووڕە بووم .... قسە و قسەلۆكی
خەڵك بەرامبەر بە خۆمان و دایكمان ئەوندەیتر دەبوونە هەوێنی تووڕە بوونی من لەو
كولتوورە. "نا" گوتن بەو كولتوورەی ئێمەی كردۆتە رەگەزی دووهەم، رەنگە هەر
وا ئاسان نەبێ. بەهاكانی "ژن" بوونمانی لە نێو حاكمییەت و ئوتوریتەی
"پیاوانە"دا خستبوە ژێر پرسیارەوە. بێدەنگ بوون لە ئاست ئەو پێوەر و
دابونەریتانەی بۆ ئێمەی ژن دیاری كراون، خسڵەتی ژنی خەباتكاری رێگەی ئازادی نیە.
ئازادی و یەكسانی نرخی دەوێ. ئەم نرخەش دەبێ بیدەین.
ئێستا پاش نزیک به سێ ده‌یه ژیانی خه‌باتکارانه هه‌ر
تووڕه‌م! تووڕه‌م له خۆم که نه‌متوانیوه خۆم ببینمه‌وه، نه‌متوانیوه به‌ته‌واوی ده‌رباز
بم له بازنه‌ی نه‌ریته‌کانی دایکم! نا نه‌متوانیوه!
۱۳۹۲ آبان ۲, پنجشنبه
چه‌ند قسه‌یه‌ک له باره‌ی ته‌قینه‌وه‌که‌ی هه‌ولێر!
تیرۆر و ته‌قینه‌وه له هه‌ر وڵاتێک، کرده‌وه‌یه‌کی دژی ئاساییش وئاشتییه.
یه‌کێک له شانازییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، که هه‌رکوردێک ده‌توانێ
پێی سه‌ربه‌رز و شاد بێ، باری ئه‌من‌و ئاساییشه‌که‌ی بووه، به‌تایبه‌تی
که کوردستان له ناوچه‌یه‌کی پڕ له کێشه‌و شه‌ڕ و ئاژاوه‌ش‌دا
هه‌ڵکه‌وتوه. کوردستان که رابردوویه‌کی دوور و درێژی له به‌ربه‌ره‌کانی
له‌گه‌ڵ شه‌ڕ و ئاژاوه و سه‌رکوتدا هه‌بووه، ئه‌مڕۆ له سایه‌ی ئازادی و
نیمچه‌سه‌ربه‌خۆییه‌ک که هه‌یه‌تی، له چاو هه‌رێمه‌کانی دیکه‌ی عێراق له
ئه‌منییه‌ت و ئاساییش دا به خۆشییه‌وه یه‌که‌مه. دنیا شاهیده له
وڵاتی عێراق رۆژانه به هۆی کرده‌وه‌ی تیرۆریستییه‌وه به ده‌یان که‌س
ده‌کوژرێن و بریندار ده‌بن، به‌ڵام به خۆشییه‌وه هه‌رێمی کوردستان چه‌ند
ساڵێکه له‌م به‌ڵایه به‌دوور بووه. ئه‌مه‌ش به دڵنیاییه‌وه ئی وشیاری و
پاراستنی له‌لایه‌ن هێزه‌کانی پارێزگاری له کوردستانه‌وه‌یه نه‌ک
ئه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان دوژمنی نه‌بێ .
ته‌قینه‌وه تیرۆریستییه‌که‌ی شاری هه‌ولێر له 29ی سێپتامبری 2013
ده‌بێ ئه‌م راستییه‌ی بۆ خه‌ڵکی کوردستان‌و به‌تایبه‌ت بۆ به‌رپرسان و
ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستان روون و ئاشکرا کردبێته‌وه که دوژمنه
ره‌نگاوره‌نگه‌کانی کورد چاویان به پێشکه‌وتنه‌کانی کوردستان هه‌ڵنایه،
بۆیه پیلان له دژی داده‌ڕێژن و له کاتێکی زۆر حه‌ساس‌دا ده‌یانه‌وێ
ئاژاوه‌و ترس‌و تۆقاندن دروست بکه‌ن. به تایبه‌تی ئه‌م کرده‌وه
قیزه‌ونه‌ی له لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه له کاتێک‌دا رووی دا که چه‌ند
رۆژ پێشتر هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد‌و دیموکراتیک به‌ڕێوه چووبوو،
هه‌ڵبژاردنێک لانیکه‌م له چاو وڵاتانی ده‌وروبه‌ر که مێژوویه‌کیان له
حکوومه‌تداری‌و ده‌سه‌ڵات‌دا هه‌یه له فه‌زایه‌کی ئه‌من و ئارام‌دا
به‌ڕێوه چوو. ئه‌وه ئه‌و راستییه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێ که نه‌یاران‌و
دوژمنانی کوردستان چاویان به‌م پێشکه‌وتنانه هه‌ڵنایه.
ته‌قینه‌وه‌که‌ی هه‌ولێر و وه‌خۆهاتنه‌وه‌یه‌ک
ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه ئه‌وه‌نده‌ی پێوه‌ندیی به که‌مته‌رخه‌میی
به‌رپرسانی حکوومه‌ت و پارێزه‌رانی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستانه‌وه هه‌یه،
زۆر زیاتر پێوه‌ندی به دڵڕه‌شیی نه‌یاران و ده‌رودراوسێی نادۆستی
حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه هه‌یه.
یه‌کێک له‌و دراوسێیانه‌ی که خۆی وه‌ک دۆستی حکوومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان نیشان ده‌دا، کۆماری ئیسلامییه. له دوای ته‌قینه‌وه‌که‌ی
هه‌ولێر، ئه‌م کردوه‌وه‌یه مه‌حکووم ده‌کا و ده‌لێ تیرۆریستان ئامانجیان
تێک‌دانی یه‌کپارچه‌یی عێراقه! لێره‌دا ده‌رده‌که‌وێ رێژیمی ئێران پێش
ئه‌وه‌ی دڵسۆزی ئاشتی و ئاسایشی هه‌ریمی کوردستان‌و گیانی هاووڵاتیانی کورد
بێ، دڵسۆزی یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراقه‌و پێی وایه ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه
ده‌بێته هۆی پارچه‌پارچه بوونی عێراق! رێژیمی ئێران هه‌میشه نیگه‌رانی
ئه‌وه‌یه که هه‌رێمی کوردستان رۆژێک سه‌ربه‌خۆیی خۆی رابگه‌یه‌نێ. به‌ڵام
ده‌سه‌ڵاتدارانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌داخه‌وه زۆر جار له
لێدوانه‌کانیان‌دا رێژیمی ئێران وه‌ک دۆستی خه‌ڵکی هه‌رێم ناو ده‌بن.
ئه‌وه له حاڵێک‌دایه که ڕێژیمی ئێران یه‌کێک له سه‌رچاوه‌کانی
ته‌قینه‌وه و نائه‌منی له عێراقه. ئه‌م ڕاستییه بۆ هێزه‌کانی ئه‌مریکا
که ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له سه‌ربازه‌کانیان له عێراق له ساڵانی
ڕابردوودا به هۆی ته‌قینه‌وه تیرۆریستیه‌کان کوژران، به به‌ڵگه‌وه
سه‌لماوه. ئه‌وان هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌ش دا بوو که کۆتاییه‌کانی ساڵی
2006 هه‌ڵیان کوتایه سه‌ر تاقمێک له فه‌رمانده‌رانی سوپای قودس له
هه‌ولێر. ئه‌گه‌رچی توانیان ژماره‌یه‌ک له‌وان قۆڵبه‌ست بکه‌ن به‌ڵام مۆره
هه‌ره گرنگه‌که‌یان که ده‌گوترێ قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ری سوپای
قودس بوو،توانی خۆی ده‌رباز بکا.
له‌م دوایانه دا، لێکۆڵه‌رێکی ڕۆژاوایی که سه‌ردانی عێراقی کردوه و
له نزیکه‌وه له نفووز و ده‌ستتێدا هه‌بوونی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌ی
کۆڵیوه‌ته‌وه، زانیاریی زۆر سه‌رنجڕاکێشی له باره‌ی ڕۆڵی سوپای قودس و
قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ری ئه‌و سوپایه له بردنه پێشی نیه‌ت‌و
سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی له عێراق دا، بڵاو کرده‌وه. ته‌نانه‌ت له
زمانی چه‌ند گه‌وره کاربه‌ده‌ستێکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه نووسیبووی،
ڕه‌تکردنه‌وه و وه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر داواکانی قاسم سوله‌یمانی، نرخێکی
گرانی هه‌یه. هه‌ر به‌رپرس و کاربه‌ده‌ستێک، داوای ناوبراو جێبه‌جێ
نه‌کا، به ته‌قینه‌وه و پیلانداڕشتن بۆ له نێوبردنی به‌ره‌ورووی
ده‌بێته‌وه. هه‌ر بۆیه به ده‌گمه‌ن ئه‌و کاربه‌ده‌ستانه په‌یدا ده‌بن
که بوێرن داواکانی ناوبراو ڕه‌ت بکه‌نه‌وه. له خۆڕا نه‌بوو که به
دوای ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه دا،هێندێک له چاوه‌دێرانی سیاسی، پێیان وابوو
هه‌رێمی کوردستان، به هۆی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه، تۆڵه‌ی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی
داوای سوپای قودسی لێکراوه‌ته‌وه که ئاماده نه‌بووه ڕیگا بدا، چه‌ک و
ته‌قه‌مه‌نیی ئه‌و ڕێژیمه له ڕێگای هه‌رێمی کوردستانه‌وه به ڕێژیمی
به‌شار ئه‌سه‌د بگا.
هه‌رێمی کوردستان، هیوایه‌که بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد له هه‌موو
به‌شه‌کانی کوردستان. هه‌ر له‌و کاته دا جێگای دڵخۆشیی هۆگرانی دیموکراسی
له ناوچه‌که دایه. هه‌ر بۆیه ئاشتی و ئاساییشی دانیشتوانی ئه‌و
هه‌رێمه،گرنگییه‌کی تایبه‌تی هه‌یه. له سه‌ر هه‌ر هێزێک و هه‌ر تاکێکی
دلسۆزی ده‌سکه‌وته‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌م به‌شه‌ی کوردستانه که
پاریزه‌ری ئه‌و ئاشتی و ئاساییشه بێت که له‌و هه‌رێمه هه‌یه.
له ژماره ٦١٨ ی رۆژنامه‌ی "کوردستان"دا بڵاو بۆته‌وه
۱۳۹۲ مهر ۱۶, سه‌شنبه
گه‌ڵاڵه‌یه‌کی دزێو له چاوه‌ڕوانی په‌سند کردن‌دا!
هه‌واڵ‌و لێکدانه‌وه‌كان له‌سه‌ر دیپلۆماسیی ئێران له دوای هاتنه‌سه‌رکاری رووحانی، باس‌وخواسی گه‌رمی چه‌ند رۆژی ڕابردووی راگه‌یه‌نه‌کانه جیهانی‌و ناوخۆییه‌کان بوون، به‌تایبه‌تی سه‌فه‌ری رووحانی بۆ نیۆیۆرک‌و رووداوه‌کانی دوای ته‌له‌فۆنه مێژووییه‌که! وای کرد له‌م چه‌ند رۆژه‌دا مه‌سه‌له نێوخۆییه‌کانی ئێران زۆر به‌بێ‌بایه‌خییه‌وه یان زۆر که‌م ئاوڕیان لێ‌بدرێته‌وه.
یه‌کێک له‌و مه‌سه‌له گرنگ‌و جێی سه‌رنجانه‌ی که له‌م رۆژانه‌دا که‌وته په‌راوێزی ئه‌و باسانه‌وه، مه‌سه‌له‌ی قانوونی کردنی زه‌ماوه‌ندی سه‌رپه‌رست له‌گه‌ڵ منداڵی قه‌بووڵکراو «فرزندخوانده« بوو، به‌ڵام له‌هه‌مان کاتیش‌دا چالاکان و پشتیوانانی مافه‌کانی منداڵان له ئێران، نه‌یانهێشت ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به‌بێده‌نگی تێپه‌ڕێ.
مجلیسی شوورای ئیسلامی ئێران رۆژی یه‌کشه‌ممه 31ی خه‌رمانان گه‌ڵاله‌یه‌کی له ژێر ناوی «پشتگری له منداڵان‌و مێرمنداڵانی بێ‌سه‌رپه‌رست و خراپ‌سه‌رپه‌رست» بۆ په‌سند کردن نارده شورای نیگابان. هێندێک له مادده‌کانی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه له‌لایه‌ن چالاکانی مافه‌کانی ژنان و منداڵان که‌وته به‌ر ره‌خنه‌ی توند‌و به دژه ئینسانی، دژه ئه‌خلاقی، دژه به‌هاکان و رێخۆشکه‌ری توندوتیژی جنسیی پیاوان دژی ژنان و منداڵان ناوی لێ‌نرا.
ئه‌و مادانه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی داکۆکیکارانی مافه‌کانی منداڵانی لێ‌که‌وتۆته‌وه، ماده‌ی 22 و 27ی ئه‌و گه‌لاڵه‌یه‌ن که به‌ناوی « پشتگری له منداڵان‌و مێرمنداڵانی بێ‌سه‌رپه‌رست» ناردراوه‌ته شورای نیگابان. به پێی ماده‌ی 22ی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه «منداڵی وه‌رگیراو «فرزندخوانده‌گی» ده‌بێ له شناسنامه‌ی ئه‌و که‌سه‌دا که منداڵه‌که هه‌ڵده‌گرێته‌وه، سه‌پت بکرێ، واته بنووسرێ ئه‌و منداڵه له بێهزیستی وه‌رگیراوه. ماده‌ی 27یش که زۆرترین ناڕه‌زایه‌تی لێ‌که‌وتۆته‌وه، ئه‌وه‌یه؛ پێی حوکمی دادگا‌و له‌سه‌رخواستی رێکخراوی بێهزیستی ئه‌وکه‌سانه‌ی له بێهزیستی منداڵ وه‌رده‌گرن‌و ده‌یکه‌نه منداڵی خۆیان، قانوون ده‌بێ رێگه‌یان پێ بدا که منداڵه‌که باڵغ بوو، سه‌رپه‌رست ده‌توانێ بیکاته هاوسه‌ری خۆی!
یه‌که‌م جار گه‌ڵاڵه‌ی پشتیوانی له منداڵان‌و مێرمنداڵانی بێ‌سه‌رپه‌رست له‌لایه‌ن رێکخراوی بێهزیستی‌یه‌وه ئاماده کرابوو و ساڵی 1388 له لایه‌ن مه‌جلیسی شورای ئیسلامییه‌وه په‌سند کرابوو. له په‌سه‌ندکراوه‌که‌دا زه‌ماوه‌ند له‌گه‌ڵ مناڵی قه‌بووڵکراو «فرزندخوانده« قه‌ده‌غه کرابوو. ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه پاش په‌سه‌ند کردنی ناردرایه شوورای نیگابان، به‌ڵام شورای نیگابان به ناوی ئه‌وه‌ی که کێشه‌ی شه‌رعی هه‌یه، ناردیه‌وه بۆ مه‌جلیسی شورای ئیسلامی.
له ڕاستی‌دا مه‌به‌ستی کێشه‌شه‌رعییه‌که‌ی شورای نیگابان هه‌مان ئه‌و غه‌ده‌غه‌کرانی ئیزدواجی سه‌رپه‌رست له‌گه‌ڵ منداڵی قه‌بووڵکراو «فرزندخوانده» بوو، که شورای نیگابان ئه‌و خاڵه‌ی به خیلافی شه‌رع زانیوه‌و ده‌سکاری کردوه‌و رێگه(حه‌ڵاڵ) کراوه منداڵی قه‌بووڵکراو له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌وه.
ده‌کرێ بڵێین ئه‌گه‌ر ئه‌و گه‌ڵاله‌یه په‌سند بکرێ و به‌و ئیسلاحاته‌وه که شوورای نیگابان کردوویه‌تی ئه‌وه یه‌کێکه له کاره‌ساته‌کانی قانوون نه‌ک هه‌ر له بواری پێشێلکردنی مافه‌کانی ژنان، به‌ڵکوو ده‌بێته هۆی پێشێل کردنی ئاشکرای مافی منداڵانیش.
منداڵانی بێ‌سه‌رپه‌رست هێنده‌ی دیکه بێپه‌نا ده‌بن
کاتێک بنه‌ماڵه‌یه‌ک منداڵێک هه‌ڵده‌گرنه‌وه، به‌و هه‌وست و نیازه‌وه قه‌بووڵی ده‌که‌ن که بیکه‌نه منداڵی خۆیان و دایک و باوکایه‌تی بۆ بکه‌ن، قانوونیش تائێستا هه‌ر به‌و ئامانجه‌وه ئه‌و منداڵانه‌ی به‌بنه‌ماڵه‌کان سپاردوه، به‌ڵام ئه‌و قانوونه دێ ئه‌و پیرۆزییه ده‌شێوێنێ که له نێوان دایک و باوک و ئه‌و منداڵه‌دا هه‌یه. چۆن ده‌کرێ که‌سێک له قانوون‌دا هه‌م دایک‌و باوک بێ هه‌میش له داهاتوو‌دا هاوسه‌ر؟! چ عه‌قل و تێگه‌یشتنێک ئه‌وه قه‌بووڵ ده‌کا که پیاوێک، ژنێک که قه‌راره بۆ منداڵێکی بێپه‌نا باوکایه‌تی، دایکایه‌تی بکا، به‌ڵام قانوون ئه‌و مه‌جاله‌ی بۆ پێک بێنێ دواتر زه‌ماوه‌ندی له‌گه‌ڵ بکاو پێوه‌ندیی جینسی له‌گه‌ڵی هه‌بێ؟ ئه‌وه چ قانوونێکه هه‌ردووی ئه‌وانه‌ی تێدا جێگیر ده‌کرێ؟! واته له قانوونێک‌دا بیهێنیه‌به‌رچاو هه‌م دایک و باوک بی هه‌میش له داهاتوو‌دا هاوسه‌ر!
(رێگه‌پێدراویی زه‌ماوه‌ندی منداڵه قه‌بووڵکراوه‌که له‌گه‌ڵ باوک یان دایک) ئه‌گه‌ر له قانوون‌دا په‌سند بکرێ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ له کۆمه‌ڵگه‌ش جێگیر نه‌بێ، به‌ڵام به‌داخه‌وه دزێوی ئه‌و کردوه‌یه ورده ورده له بیر‌و زه‌ینی کۆمه‌ڵگه‌دا ده‌سڕدرێته‌وه‌و ره‌نگه له‌داهاتوو‌دا جێ بگرێ، که دواتر ئه‌وه ده‌بێته هۆی په‌ره‌سه‌ندنی ده‌ستدرێژی جنسی بۆ سه‌ر منداڵان. پاشان ئه‌و ئێعتماد‌و ئه‌منییه‌ته ده‌روونییه‌و ئه‌و هه‌سته‌ی که له‌و منداڵه‌دا ده‌بێ دروست بکرێ، که ئه‌و یه‌کێکه له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه واته جگه‌رگۆشه‌ی ئه‌و دایک‌و باوکه‌یه، تا گه‌وره‌تر ده‌بێ که‌مڕه‌نگتر ده‌بێته‌وه. پاشان زۆر له‌و ژنانه‌ی تا ئه‌مڕۆ وه‌ک دایک هه‌ستیان ده‌کرد ئه‌و منداڵه‌ی وه‌ریان گرتوه هه‌ستی دایکایه‌تییان بۆی هه‌بوو، له‌په‌نای‌دا هه‌ستێکی دیکه له ناخیان‌دا جێ ده‌گرێ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌و کچه‌منداڵه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یبه‌نه‌وه نێو بنه‌ماڵه، چۆن بزانێ له داهاتوو‌دا نابێته هه‌وێی ئه‌و! هه‌ربۆیه ئه‌مه‌ش ده‌توانێ ببێته هۆی زۆرتر بوونی توندوتیژیی ئه‌و ژنانه‌ی به دژی ئه‌و منداڵانه‌ی به منداڵی‌خۆ قه‌بووڵیان کردوه. پاشان زۆر ژن و پیاو که منداڵیان نابێ، ئه‌و شانسه له‌خۆیان ده‌ستێننه‌وه و مه‌یلی ئه‌وه‌یان نابێ که منداڵ هه‌ڵگرنه‌وه، هه‌م بۆخۆیان هه‌ست به دایک‌و باوکایه‌تی بکه‌ن، هه‌میش منداڵێکی بێپه‌نا په‌ناگه‌یه‌کی ئارامی ده‌ست که‌وێ.
ماده‌ی 22 مۆرێک به ناوچاوانی منداڵانی قه‌بووڵکراو «فرزندخوانده»
له ئیسلاحکراوه‌که‌ی گه‌ڵاڵه‌که له ماده‌ی 22دا هاتوه: «له شناسنامه (پێناس)ی ئه‌و ژن‌و پیاوه‌ی سه‌رپه‌رستی منداڵه‌که وه‌عۆده ده‌گرن ده‌بێ ناو و شۆره‌تی منداڵه قوبووڵکراوه‌که «فرزه‌ندخوانده» بنووسرێ. که نووسینی ئه‌م بابه‌ته ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ڵگیرانه‌وه‌ی ئه‌و منداڵه له‌لای منداڵه‌که ئاشکرا بێ. پاسان ئه‌و منداڵانه‌ی دایک و باوکیان هه‌یه و به هۆکاریك دراونه‌ته ناوه‌ندی بێهزیستی، ده‌بێ هه‌م ناوی دایک‌و باوکی ئه‌سڵییان بنووسرێ هه‌م ئه‌وانه‌ی سه‌رپه‌رستی منداڵه‌که قه‌بووڵ ده‌که‌ن، که ئه‌مه‌ش هه‌مووکات وه‌ک نیشانه‌یه‌ک به ناوچاوانی ئه‌و منداڵه‌وه ده‌بێ. ئه‌و منداڵه به‌رده‌وام هه‌ست به نیگه‌رانی و بیرکردنه‌وه و دڵه‌ڕاوکێ ده‌بێ، به‌تایبه‌تی له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی وه‌ک کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران که ئێستاش به‌چاوێکی ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین سووک، به به‌زه‌یی چاو له‌ومنداڵانه ده‌کرێ، که دواتر و له ده‌ورانه‌کانی ته‌مه‌نی ئه‌و منداڵه‌دا کۆمه‌ڵێک کێشه‌ی ده‌روونی بۆ دروست ده‌بێ. دیاره رێگای جۆراوجۆر هه‌یه بۆ پاراستن و سه‌پتی ئه‌و زانیاریانه له‌هه‌مان کاتیش‌دا شاراوه هێشتنه‌وه‌یان، بۆ ئه‌وه‌ی له کاتێکی گونجاو‌دا به‌و که‌سه رابگه‌یه‌ندرێ. دیاره له‌باری کاریگه‌رییه‌کانی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌روونناسان باشتر ده‌توانن لایه‌نه خراپه‌کانی شی‌بکه‌نه‌وه‌و باسێکی زۆریش هه‌ڵده‌گرێ.
به‌و هیوایه نوێنه‌رانی مه‌جلیسی شورای ئیسلامیی ئێران توسقاڵێک ویژدانیان بکه‌نه قازی‌و ئه‌و کچه منداڵانه‌ی له چاوڕوانی ئامێزی گه‌رمی دایک‌و باوکێکن، نه‌که‌نه سووژه‌ی جینسی‌و، به‌هاجوانه ئینسانییه‌کان به په‌سندکردنی ئه‌و جۆره قانوونانه نه‌خه‌نه ژێرپێ. هه‌روه‌ها پارێزه‌رانی مافه‌کانی منداڵان، ژنان‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌خه‌می ئارامی و
ئه‌منییه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران دان، ده‌نگیان یه‌ک بخه‌ن بۆ
دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌و نه‌یه‌ڵن ئه‌و قانوونه په‌سند بکرێ.
kwestan ftoohi
۱۳۹۲ شهریور ۲۳, شنبه
زنان پێشمرگ و مبارزات ملی و برابری خواهانه در کردستان
اشارە:
از اوایل سپتامبر سال جاری میلادی، استان وست آگدر نروژ با همکاری مراکز و سازمانهای اجتماعی این استان، بمناسبت یکصدمین سالروز برسمیت شناختە شدن حق رأی برای زنان نروژ، اقدام بە برگزاری کنفرانس و مجموعە فعالیتهای فرهنگی نمود.
در این زنجیرە فعالیت کە از روز یکشنبە، دوم سپتامبر و با حضور زنان فعال ملیتهای مختلف جهان شروع شد، از شماری از زنان مبارز ملل مختلف قدردانی بعمل‌آمد.
نام و عکس کامیلا کولیت کە از زنان نامدار نروژ بودە و 200 سال پیش در شهر کریستیانساند زادە شدە است، همچنین مادر ترزا، و پروین اعتصامی کە هر کدام از آنان در خدمات انسان دوستانە و گسترش بها و ارزشهای والای انسانی معروف می باشند، در پوستری که به این مناسبت طراحی گردیده، دیدە می‌شود.
در پی پیشنهاد جمعی از کنشگران زن کرد در نروژ و اروپا از بنده نیز جهت شرکت در کنفرانس و دیگر برنامەها و فعالیتهای دعوت بعمل آمدەبود. اما بدلیل آنکە نتوانستم مستقیما در این کنفرانس و برنامەهای دیگر شرکت نمایم، از طریق یک سخنرانی ویدئویی، مطالبی را در خصوص مبارزە و فعالیت زنان پیشمرگ در کردستان، تقدیم شرکت کنندگان در این کنفرانس نمودم. برگزار کنندگان این کنفرانس، ضمن ابراز تأسف از عدم حضور مستقیم من در این کنفرانس و اشارە بە مبارزە و فعالیت چندین سالەام در عرصەی مبارزەی برابری‌طلبانە، پس از پخش بخش کوتاهی از متن کردی این سخنرانی ویدئویی ، برگردان نروژی سخنان من را توسط خانم غنچەی محمدی تقدیم حضار نموده بودند.
آنچه در زیر می‌خوانید، ترجمه‌ی فارسی متن سخنرانی بنده در این کنفرانس است:
با درود بە شما عزیزان!
من یک زن کرد هستم و از کردستان با شما سخن می‌گویم. کردستان سرزمینی است تکەتکە شدە در خاورمیانە و کرد ملتی است با 40 میلیون نفر جمعیت کە کشورهای ترکیە، ایران، عراق و سوریە آنرا در میان خود تقسیم کردەاند. می‌توانم بگویم کە بزرگ‌ترین ملت بدون دولت این روزگار هستیم. این سرزمین تقسیم شدەی محروم از حقوق ملی، ستم دیگری را نیز بر ستمها و تبعیضاتی کە زنان در جوامع مردسالار و عقب ماندە با آنها مواجە هستند، افزودە است و آن عبارتست از ستم ملی. می‌خواهم از این دریچە خود را بە شما معرفی کردە و از مصائب و محرومیتها و در عین حال مبارزە و فعآلیت زنان کردستان سخن بگویم.
من کویستان فتوحی و اهل شرق کردستان هستم، بخشی کە بسیاری اوقات بعنوان کردستان ایران از آن یاد می‌شود. در کردستان احزاب و سازمانهای گوناگونی وجود دارند. شماری از آنها همگام با مبارزە در راه کسب حقوق ملی، بە مسائل اجتماعی و از جملە مسألەی زنان نیزاهمیت می‌دهند. حزب دمکرات کردستان از جملەی این احزاب است. من و یکی از خواهرانم کە از من بزرگ‌تر است، در ابتدا بە شیوەی مخفی در کردستان ایران بە فعالیتهای انقلابی مشغول بودیم. اما هنگامیکە احساس کردیم تحت کنترل بودە و با خطر بازداشت از سوی دم و دستگاه جاسوسی و سرکوب رژیم ایران مواجە هستیم بە صفوف پیشمرگان پیوستیم. از سال 1986 – کە 18 سال سن داشتم – تاکنون، یعنی مدت 27 سال است کە فعالیت در کسوت پیشمرگی را بعنوان راهی برای مبارزە و مقابلە با هردو ستم ملی و جنسیتی انتخاب کردەام.
مایلم در خصوص واژەی "پیشمرگ" اندکی تأمل نمایم. درمیان ملت کرد، انسانهایی کە حاضرند زندگی و جان خود را فدای آزادی و سعادت انسانهای دیگر نمایند، پیشمرگ می‌نامند. زنانی کە در جنبش آزادیخواهانەی کردستان بە صفوف پیشمرگان پیوستند و بدلیل ورود بە فعالیتهای سیاسی و مبارزاتی و اجتماعی و بشردوستانە پیشاهنگ بشمار می‌آیند، بە معنای واقعی پیشمرگ هستند. زیرا مسألەی آنان تنها روبرو شدن با خطر جنگ و از دست دادن جانشان بدست نیروهای مسلح رژیمهای ایران، عراق، ترکیە و سوریە نیست، بلکە مواجهە با اندیشەها و دیدگاههای عقب افتادەی یک جامعەی مردسالار نیز هست. من نیز نظیر دیگر پیشمرگان زن از سویی می‌بایست وظائف روزانەی پیشمرگی خود را کە عبارت بود از حمایت از مردم کردستان و دفاع از خود و همقطارانم بهنگام یورش نیروهای مسلح جمهوری اسلامی ایران، بە انجام برسانم و از سوی دیگر از وظیفەی پیشاهنگی خویش در مقام یک زن و بعنوان یک مدافع برابری زن و مرد غافل نباشم.
زمانیکە بە صفوف پیشمرگان پیوستم، شهرهای کردستان توسط نیروهای نظامی جمهوری اسلامی کنترل می‌شدند. بە همین دلیل فعالیت و تحرکات نیروهای پیشمرگ، عمدتا در خارج از شهرها و در میان مردم روستاها بود. ما زنان پیشمرگ وظائف بسیاری را در ارتباط با زنان روستایی برعهدە داشتیم. بدلیل آنکە کردستان عمدا از سوی رژیمهای زورمدار در عقب ماندگی اقتصادی و فرهنگی و اجتماعی نگەداشتە شدەاست، متأسفانە زنان و دختران بویژە در روستاها، هنوز در شرایط بسیار ناگواری بسر می‌برند. هم ازاینرو ما می‌بایست در چند زمینە تلاش نماییم. می‌بایست علی‌رغم امکانات اندکی کە داریم از لحاظ بهداشتی و درمانی، آنان را راهنمایی کردە و یاری رسانیم. بە آنها بیاموزیم کە در دوران پریود و یا بارداری، مسائل بهداشتی را چگونە مراعات نمایند. متأسفانە دولت هنوز در بسیاری از روستاهای کردستان، مراکز درمانی و بهداشتی لازم را احداث نکردەاست. زنان کماکان از امکاناتی چون پیشگیری از بارداری محروم هستند. 20-30 سال پیش اوضاع بسیار وخیم‌تر نیز بود. ما پیش‌تر در مراکز درمانی و بیمارستانهای وابسته به جنبش کردستان، برای اینگونە همکاریها و راهنمایی‌ها، آموزشهایی را دیدەبودیم. اما آنچە کە در زمینە همکاری و راهنمایی از دست ما ساختە بود، بسیار کم بود و تنها روستاهایی را شامل می‌شد کە محل استقرار یا تردد نیروی پیشمرگ بودند.
از لحاظ اجتماعی و فرهنگی نیز می‌بایست با زنان و خانوادەها کار می‌کریم. آندوران آداب و رسوم بسیاری در میان مردم وجود داشت کە بە زیان زنان بودند. البتە اکنون نیز هرچند کاهش یافتەاند، اما متأسفانە هنوز در جامعەی کردستان وجود دارند. ختنە کردن دختران آنهم بە شیوەای بسیار بی‌رحمانە و با غیر بهداشتی‌ترین وسائل و تکنیکها، ازدواج اجباری، اعمال تبعیض علیە زنان و دختران بویژە در عرصەی آموزش وپرورش و تحصیل از جملەی این پدیدەها بودند. ما مادران را تشویق می‌کردیم کە دخترانشان را ختنە نکنند و آنها را از مخاطرات چنین کاری مطلع می‌ساختیم. از پدران و مادران می‌خواستیم کە دخترشان را هم بە مدرسە بفرستند. در بخشی از روستاها کە آزاد بودە و پیشمرگان از آنها حراست می‌کردند، نیروهای سیاسی اقدام بە احداث مدارس نمودە و کتب و آموزگار لازم را برای کودکان و حتی بزرگسالان تأمین کردەبودند. شمار کثیری از پیشمرگان زن بعنوان آموزگار در این مدارس بە تدریس مشغول بودند. ما پیشمرگان زن همچنین در روستاها با برگزاری گردهمایی از مضرات و خسارات خشونت علیە دختران و زنان سخن می‌گفتیم. حتی تحقیق می‌کردیم و افرادی کە اقدامات خشونت آمیزی علیە همسران و دختران خود انجام دادە بودند را بە نیروی پیشمرگ معرفی می‌کردیم تا از سوی مؤسسات و نهادهای جنبش کردستان مورد رسیدگی قرار گیرند. برای مردم از پیامدهای وخامتبار ازدواج اجباری دختران سخن می‌گفتیم. بخشی از وقت خود را صرف رسیدگی بە شکایات دختران و زنانی می‌کردیم کە در درون خانوادەیشان با ستم و بدرفتاری مواجە می‌شدند و آنها را راهنمایی می‌کردیم. در واقع زنان و دختران روستایی با مشاهدەی نیروی پیشمرگ و بویژە پیشمرگان زن خوشحال می‌شدند، زیرا آنها را حامی خود می‌دانستند کە در مقابل ستم و تبعیض از آنها حمایت و دفاع می‌کردند.
در کنار این اقدامات نیز لازم بود زنان را با حقوق خود آشنا سازیم و در مورد لزوم برابری زن و مرد در خانوادە و جامعە با آنان صحبت کنیم. اگر ما پیشمرگان زن از این موضوع غافل می‌شدیم و بە مشکلات و معضلات زنان جامعە اهمیت نمی‌دادیم، هیچ فرقی با پیشمرگان مرد نمی‌داشتیم. در واقع اگر یک جنبش ملی و آزادیخواهانە، موضوع زنان و حقوق و آزادیهای آنان را مورد بی‌توجهی قرار دادە و تنها، محو جوروستم سیاسی از ملت خود را هدف خویش قرار دهد، با مشکلات و کمبودهای بزرگی مواجە می‌گردد. احزاب سیاسی کردستان تا حدودی بە این واقعیت پی بردە و در برنامەی خویش بە مسألەی زنان نیز بها دادەاند. اما اهمیت دادن بە زنان در برنامەها و مصوبات کافی نیست تا زنان نقش فعال‌تری در مبارزەی ملتشان داشتەباشند. باید در میان جامعە و بویژە در میان زنان بە اقدامات عملی و روشنگرانە دست زد.
در کردستان اگر در این خصوص یعنی فعالیت در میان زنان، تا حدودی پیش‌رفت حاصل شدەاست، باید از دو گروه از انسانها قدردانی کرد. نخست مردان سیاستمدار دمکرات و روشنفکر درون جنبش کرد کە خود پیشاهنگ بودە و بە الگویی برای مبارزان ملتشان بدل گشتەاند. پیشوا قاضی محمد، رئیس جمهور کردستان در سال 1946 از جملە شخصیتهایی بود کە پیش از همە همسر خویش (مینا خانم) را تشویق کرد تا وارد عرصەی فعالیتهای سیاسی و اجتماعی گردد. همچنین در مقام رئیس جمهور، تأسیس سازمان ویژەای برای زنان کردستان را پیشنهاد کرد. شخصیت دیگری کە در این مورد تأثیر بسزایی در مبارزان ملت خویش داشت، دکتر عبدالرحمن قاسملو بود کە در دهەهای 70 و 80 میلادی، جنبش کرد در کردستان ایران را رهبری می‌کرد. دکتر قاسملو اهمیت بسیاری برای لزوم شرکت زنان در فعالیت سیاسی و اجتماعی قائل بود.
گروه دوم از انسانهایی کە در این خصوص تأثیرات مثبتی برجای گذاشتەاند، زنانی هستند کە در صفوف پیشمرگان و در سازمانهای سیاسی کردستان فعالیت دارند. آنها در درون احزاب و سازمانهای سیاسی، هموارە همچون منتقد و نیروی فشار علیە بی مبالاتی در مقابل مسألەی زنان در جامعە و حتی در داخل احزاب متبوع خویش بە اعتراض برخاستەاند. تأثیرات این دو گروه از انسانها از سویی و ارتقاء سطح آگاهی زنان در جامعە و پافشاری آنان بر تحقق حقوق خویش از سوی دیگر، موجب آن گشتەاست کە اکنون در کادر رهبری شماری از احزاب سیاسی کردستان، تعدادی زن بە چشم بخورد. این تعداد هرچند بسیار کم است، اما در مقایسە با گذشتە، باید بعنوان یک دستاورد تلقی شود. من و جمعی از زنان دیگر مدت پنج سال است کە در کادر رهبری یک حزب سیاسی بزرگ کردستان فعالیت داریم. بعلاوە با همکاری و پشتیبانی مردان برابری‌طلب، توانستەایم مجموعە پرنسیپهایی را بسود زنان در برنامە و فعالیت حزب خویش تثبیت نماییم.
حضار محترم کنفرانس!
قصد دارم از عرصەی دیگری از فعالیت خود و زنان پیشمرگ همچون خویش سخن بگویم و آن عرصەی اطلاع رسانی است. زنانی کە در کسوت پیشمرگ در صفوف مقدم جنبش ملی و آزادیخواهانەی کردستان حضور دارند، در بخش اطلاع رسانی احزاب و سازمانهای سیاسی کردستان نیز نقش دارند. آنها کوشیدەاند کە این عرصە تنها برای اهمیت دادن و بازتاب مسائل سیاسی و ملی بکار گرفتە نشود، بلکە از آن جهت دفاع از حقوق و آزادیهای زنان و پیشبرد این مسألەی مشروع نیز استفادە شود. من و همکاران و همسنگران زن خود توانستەایم با راه اندازی مجلات و نشریات ویژەی زنان، با تولید برنامەهای رادیویی و تلویزیونی، با راەاندازی وبلاگ و وب‌سایت زنان، امکانات اطلاع رسانی احزاب و سازمانهای سیاسی و جنبش کردستان را جهت دفاع از زنان بکار گیریم. من معتقدم در هر جامعە و کشوری کە مبارزە مشروع و جنبشی سیاسی و اجتماعی در آن در جریان است و زنان نیز در آن شرکت دارند زنان، هم باید در مراکز تصمیم گیری و هم در عرصەی اطلاع رسانی و دیگر تریبونهای این مبارزە و جنبش، سهم و نقش مشخصی داشتە باشند تا در این مراکز مهم مورد بی توجهی قرار نگیرند. با توجە بە این واقعیت هم هست کە من ضمن شرکت فعالانە در مجموعەای از رسانەها، مدت چند سال است کە سردبیر نشریەی "کوردستان"، ارگان حزب دمکرات کردستان را برعهدە دارم تا در این سنگر نیزاز حقوق بشر و بویژە حقوق زنان دفاع نمایم.
البتە در کردستان چندین جمعیت و سازمان و نهاد ویژەی زنان وجود دارد کە برخی از آنها مستقل بودە و بقیە نیز وابستە بە احزاب و سازمانهای سیاسی هستند. باید بە شما بگویم کە زنان پیش‌رو و مردان برابری‌طلب کردستان چند سالی است، علی‌رغم تمایزات سازمانی و اندیشەی سیاسی با یک‌دیگر در ارتباط بودە و بە تشکیل همایشها، کمپینها و کنفرانسهای ویژەی زنان می‌پردازند. همصدا با هم انتقاد و نارضایتی خویش علیە ستم و تبعیض و خشونت علیە زنان را ابراز می‌دارند. بە باو من در هر جامعەای حتی در سطح منطقەای و جهانی، زنان علی‌رغم تمایزات ملی، کشوری، زبانی، مذهبی و رنگ پوست باید در راستای مسائل و آرمانهای مشترکشان، با یک‌دیگر همکاری و همبستگی داشتەباشند. باید تجارب خویش را با همدیگر در میان بگذارند و خود را در مشکلات زنان جامعە و کشور دیگر و شکست و پیروزی آنان سهیم بدانند.
عزیزان!
تا این‌جا از زنانی برایتان سخن گفتم کە در کوهستانهای کردستان و در صفوف احزاب و سازمانهای سیاسی مبارز کردستان، بعنوان پیشمرگ بە فعالیت مشغولند. مایلم بە اختصار هم کە شدە از زنان دیگری هم صحبت کنم کە در داخل کردستان و تحت حاکمیت دیکتاتوری و زن ستیز رژیم جمهوری اسلامی ایران فعالیت می‌کنند. زنانی کە بە مبارزەی مدنی مشغولند تا صدای اعتراض خود علیە قوانین جمهوری اسلامی ایران کە مالامال از تبعیض علیە زنان هستند را بە گوش همە برسانند. آنان از طریق مبارزەی مسالمت آمیز از حقوق بشر دفاع می‌کنند، بە دلائل و چندوچون خشونت علیە زنان می‌پردازند، از محیط زیست حراست می‌کنند و یا بە زنانی کمک می‌نمایند کە بە مواد مخدر معتاد شدەاند. زنانی هم هستند کە در خصوص پدیدەهایی چون خودکشی زنان، فرار دختران و زنان از خانە، فحشا و بیماری ایدز فعالیت می‌نمایند. متأسفانە شماری از این زنان از سوی جمهوری اسلامی از کار اخراج شدە و یا با زندان و آزار و شکنجە مواجە شدەاند. من مایلم این گروه از زنان را نیز پیشمرگ توصیف کنم. زیرا آنها نیز حاضر بودند در راه آزادی و سعادت انسانهای دیگر و تحقق عدالت و دمکراسی و حقوق بشر قربانی بدهند.
زنان نروژی و زنان میهمان از ملیتها و کشورهای گوناگون!
برگزاری این کنفرانس بزرگ کە بە مناسبت یکصدمین سالروز کسب حق رأی برای زنان نروژ تشکیل شدەاست را بە شما تبریک می‌گویم. از شهردار استان وست آگدر و مرکز برابری‌طلبی سازمان ملل متحد، بخاطر فراهم ساختن امکانات این همایش و آشنایی زنان فعال و پیش‌رو نروژ و دیگر ملیتها و کشورها، تشکر می‌کنم. همچنین سپاس و تقدیر فراوان برای همەی آنهایی کە زحمت فراوانی را متقبل شدند کە من هم در این یادبود فرخندە و مهم شرکت داشتە باشم، هرچند متأسفانە نتوانستم بطور حضوری در این کنفرانس شرکت نمایم.
امیدوارم کشور نروژ، همانگونە کە در تأمین حقوق زنان پیشاهنگ بودەاست، در زمینەی حمایت از مبارزەی زنان در کشورهای دیگر نیز پیش‌رو و مستدام باشد.
با امید بە همبستگی فزونتر زنان جهان و پیش‌رفت مبارزەی برابری‌طلبانەی آنان.
کویستان فتوحی از کردستان ایران
اوایل سپتامبر 2013
|
۱۳۹۲ شهریور ۱۶, شنبه
لە ئەزموونی ژنانی پێشمەرگەی کوردستانەوە
)ژنانی پێشمەرگە‌و خەباتی نەتەوەیی‌و یەکسانیخوازانە(
ئاماژه:
پارێزگای وێست ئاگده‌ری نۆروێژ به هاوکاریی سه‌نته‌ر‌و رێکخراوی کۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌م پارێزگایه، به بۆنه‌ی 100 ساڵه‌ی دابین‌بوونی مافی ده‌نگدان بۆ ژنانی نۆروێژ، زنجیره‌یه‌ک کۆنفرانس‌و چالاکیی که‌لتووریی له سه‌ره‌تای سێپتامبری ئه‌مساڵ‌دا به‌ڕێوه برد.
کوێستان فتوحی، له سه‌ر پێشنیاری کۆمه‌ڵێک له ژنانی چالاکی کورد له نۆروێژ‌و ئورووپا بۆ به‌شداری له‌م کۆنفڕانسه‌و چه‌ندین به‌رنامه‌و چالاکیی دیکه‌دا بانگهێشت کردبوو. به‌ڵام به‌و هۆیه‌وه که نه‌یتوانی ڕاسته‌وخۆ له‌و کۆنفڕانسه‌و به‌رنامه‌کانی دیکه‌دا به‌شدار بێ، له ڕێگای وتارێکی ڤیدئۆیی‌یه‌وه، باسێکی له باره‌ی خه‌بات‌و تێکۆشانی ژنانی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان، پێشکه‌شی به‌شدارنی ئه‌م کۆنفڕانسه کرد. رێکخه‌رانی کۆنفڕانسه‌که، وێڕای به‌داخبوون له نه‌هاتنی ئه‌م میوانه‌یان له کوردستانه‌وه، ئاماژه به خه‌بات‌و تێکۆسانی چه‌ندین ساڵه‌ی ئه‌م ژنه پێشمه‌رگه‌یه له مه‌یدانی خه‌باتی یه‌کسانیخوازانه‌دا، وێڕای بڵاوکردنه‌وه‌ی کورته‌یه‌ک له ده‌قی کوردیی وتاره‌ویدئۆییه‌که به ده‌نگی کوێستان فتوحی، وه‌رگێڕدراوی نۆروێژی وتاره‌که‌ی ناوبراویان به‌هۆی خاتوو خونچه محه‌ممه‌دی، پێشکه‌شی ئاماده‌بووان کرد. ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی وتاره‌که‌یه:
به‌ڕێزان سڵاو!
لە کوردستانەوە لە گەڵتان دەدوێم و ژنێکی کوردم. کوردستان، وڵاتێکی پارچەپارچەکراوی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستە‌و کورد نەتەوەیەکی 40 میلیۆنی‌یە کە وڵاتانی تورکیە، ئێران، عێراق‌و سووریە بە سەر خۆیان‌دا دابەشیان کردوە. دەتوانم بڵێم گەورەترین نەتەوەی بێ‌دەوڵەتی ئەم رۆژگارەین. ئەم وڵات‌دابەشکراوی‌و بندەستی‌یە نەتەوەیی‌یە، ستەمێکی دیکەشی خستۆتە سەر ئەو ستەم‌و هەڵاواردنانەی ژنان لە کۆمەڵگە پیاوسالار‌و دواکەوتووەکان‌دا لە گەڵی بەرەوڕوون، ئه‌ویش ستەمی نەتەوەیی‌یە. دەمەوێ هەر لەم دەلاقەیه‌وە خۆتان پێ‌بناسێنم‌و باس لە مەینەتی‌و بێ‌بەشی‌یەکان‌و هەر لەو کاتە‌دا باس لە خەبات‌و تێکۆشانی ژنانی کوردستان بکەم.
ئه‌من کوێستان فتووحیم‌و خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانم، ئەو پارچەیەی کوردستان، کە زۆر جار بە کوردستانی ئێران ناو دەبرێ. لە کوردستان حیزب‌و ڕێکخراوی سیاسیی جۆراوجۆر هەن. ژمارەیەک لەوان شان‌بەشانی خەبات بۆ بەدەستهێنانی مافە نەتەوەیی‌یەکان، گرنگی بە پرسە کۆمەڵایەتی‌یەکان‌و یەک لەوان پرسی ژنان دەدەن. حیزبی دیموکڕاتی کوردستان یەک لەو حیزبانەیە. ئه‌من‌و خوشکێکم کە لە خۆم گەورەترە، لە سەرەتا‌دا بە شێوەی نهێنی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کاری خەباتگێڕانەمان دەکرد، بەڵام کاتێک هەستمان کرد لە ژێر چاوەدێری‌داین‌و مەترسیی گیرانمان لە لایەن دامودەزگای جاسووسی‌و سەرکوتی ڕێژیمی ئێرانەوە لە سەرە، چووینە ڕیزی پێشمەرگەکان. لە ساڵی1986ەوە کە تەمەنم 18 ساڵ بوو، هەتا ئێستا واتە ماوەی 27ساڵە، پێشمەرگایەتیم وەک ڕێگایەک بۆ خەبات‌و بەربەرەکانی لە گەڵ هەر دوو ستەمی نەتەوەیی‌و جینسی هەڵ بژاردوە.
حەز دەکەم واتای "پێشمەرگە" بۆ ئێوە باس بکەم. لە نێو نەتەوەی کورد‌دا، ئەو کەسانەی ئامادەن ژیان‌و گیانی خۆیان فیدای ئازادی‌و بەختیاریی مرۆڤەکانی دیکە بکەن، پێیان دەگوترێ پێشمەرگە. ئەو ژنانەی لە بزووتنەوەی رزگاری‌خوازانەی کوردستان‌دا بوون بە پێشمەرگە‌و لە باری هاتنەنێوکاری سیاسی‌و خەباتگێڕانە‌و چالاکیی کۆمەڵایەتی‌و مرۆڤدۆستانەوە، پێشەنگن ، بە مانای واقیعی پێشمەرگەن. چونکە مەسەلەکە بۆ ئەوان، هەر تەنیا، ڕووبەرووبوون لە گەڵ مەترسیی شەڕ‌و گیان‌لەدەستدان بە هۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمەکانی ئێران، عێراق، تورکیە و سووریە نیە، ڕووبەڕووبوون لە گەڵ بیرکردنەوە‌و ڕوانینی دواکەوتووانەی کۆمەڵگایەکی پیاوسالاریشە. ئه‌منیش وەک ژنانی پێشمەرگەی دیکە، لە لایەکەوە دەبوا ئەرکی رۆتینی پێشمەرگانەی خۆم کە داکۆکی لە خەڵکی کوردستان‌و بەرگری لە خۆم‌و هاوڕێیانم لە کاتی هێرشی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا بوو بەڕێوە ببەم، لە لایەکی دیکە لە ئەرکی پێشەنگانەی خۆم وەک ژنێک‌و وەک داواکارێکی یەکسانیی ژن‌و پیاو غافڵ نەبم.
ئەو کات کە بووم بە پێشمەرگە، شارەکان لە لایەن هێزە نیزامی‌یه‌کانی کۆماری ئیسلامی‌یەوە، کۆنتڕۆڵ دەکران. هەر بۆیە هەڵسووڕان‌و چالاکیی هێزەکانی پێشمەرگە، بە زۆری لە دەرەوەی شارەکان‌و لە نێو خەڵکی گوندنشین‌دا بوو. ئێمە ژنانی پێشمەرگە لە نێو ژنانی لادێ‌دا، زۆر ئەرک هەبوو کە دەبووا جێبەجێیان بکەین. بەو هۆیەوە کە کوردستان، لە لایەن ڕێژیمە زۆردارەکانەوە، بە ئەنقەست لە دواکەوتوویی ئابووری‌و کولتووری‌و کۆمەڵایەتی‌دا ڕاگیراوە، بە داخەوە ژنان‌و کچان بە تایبەتی لە گوندەکان هەتا ئێستاش لە هەلومەرجێکی زۆر خراپ‌دا دەژین. هەر بۆیە ئێمە لە چەند بوار‌دا دەبووا کار بکەین. لە باری لەش‌ساغی‌و دەرمانی‌یەوە، پێویست بوو بەو ئیمکاناتە کەمەی هەمانە، ڕێنوێنی‌و هاوکاریی ژنان بکەین. فێریان بکەین لە کاتی سووڕی مانگانە‌و لە کاتی دووگیانی‌دا، چۆن تەندروستیی خۆیان بپارێزن. بە داخەوە هەتا ئێستاش زۆر له گوندەکانی کوردستان، بنکە‌و ناوەندی دەرمانی‌و لەش‌ساغی‌یان لە لایەن دەوڵەتەوە بۆ دابین نەکراوە. ژنان هەروا لە ئیمکاناتی وەک پێشگیری لە منداڵبوون بێبەشن. 20-30 ساڵ لەمەوبەر بارودۆخەکە زۆر خراپتریش بوو. ئێمە پێشتر لە بنکە دەرمانی‌یه‌کان‌و نەخۆشخانەکانی شۆڕش‌دا، بۆ ئەم جۆرە هاوکاری‌و ڕێنوێنی‌یانە، هێندێک ئامووزش درابووین. بەڵام ئەوەندە هاوکاری‌و ڕێنوێنی‌یەی لە دەست ئێمە دەهات، زۆر کەم بوو و تەنیا ئەو گوندانەی دەگرتەوە کە هێزی پێشمەرگە هاتوچۆی دەکردن.
لە بواری کۆمەڵایەتی‌و کولتوورییش‌دا، پێویست بوو لە نێو ژنان‌و لە نێو بنەماڵەکان‌دا کار بکەین. ئەو کاتە زۆر داب‌و نەریت لە نیو خەڵک‌دا هەبوون کە بە زیانی ژنان بوون. دیارە ئێستاش، ئەگەرچی کەمتر بوون، بەداخەوە لە نێو کۆمەڵگای کوردستان‌دا هەر ماون. خەتەنەکردنی کچان، ئەویش بە شێوەیەکی زۆر بێبەزەیی‌یانە‌و بە ناتەندروستترین کەلوپەل‌و تیکنیکەکان، به‌زۆربه‌شوودان، هەڵاواردن بە دژی کچان‌و ژنان بە تایبەتی لە بواری خوێندن‌دا، لەو دیاردانە بوون. ئێمە هاندەری دایکەکان بووین کە کچەکانیان خەتەنە نەکەن‌و لە مەترسی‌یەکانی ئەو کردەوەیە ئاگادارمان دەکردنەوە. داوامان لە دایک‌و بابەکان دەکرد کە کچەکانیشیان بنێنە بەر خوێندن. لە بەشێک لە گوندەکان‌دا کە ئازاد بوون‌و هێزی پێشمەرگە دەی‌پاراستن، هیزە سیاسی‌یەکانی کوردستان، قوتابخانەیان کردبۆوە‌و کتێبی خوێندن‌و مامۆستایان بۆ مندالان‌و تەنانەت گەورە ساڵان دابین کردبوو. ژمارەکی زۆر لە ژنانی پێشمەرگە، وەک مامۆستا لەو قوتابخانانەدا، دەرسیان دەگوتەوە. ئێمە ژنانی پێشمەرگە، هەروەها لەبارەی خراپی‌یەکانی توندوتیژی بەرامبەر بە کچان‌و ژنان، لە گوندەکان‌دا کۆڕ‌و کۆبوونەوەمان پێک دێنا. تەنانەت بەدواداچوونمان دەکرد‌و ئەو کەسانەی تاوان یان کردەوەی زۆر توندوتیژ بەرامبەر بە هاوسەر‌و کچی خۆیان ئەنجام دەدا بە هێزی پێشمەرگەمان دەناساندن بۆ ئەوەی لە لایەن دامەزراوەکانی بزووتنەوەی کوردستانەوە، لێکۆڵینەوەیان لە گەڵ بکرێ. باسی ئاکامە خراپەکانی بە زۆربەشوودانی کچانمان بۆ خەڵک دەکرد. بەشێک لە کاتی خۆمان تەرخان کردبوو بۆ سکاڵای ئەو کچ و ژنانەی لە بنەماڵە‌دا لە گەڵ ستەم‌و بەدڕەفتاری بەڕەوڕوو دەبوون‌و ڕێنوێنیمان دەکردن. لە راستی‌دا ژنان‌و کچانی گوندەکان، کە هێزی پێشمەرگە‌و بە تایبەتی ژنانی پێشمەرگەیان دەدیت دەگەشانەوە. چونکە ئەوانیان بە پشتیوانی خۆیان دەزانی کە لە بەرامبەر ستەم‌و هەڵاواردن‌دا داکۆکی‌یان لێ‌دەکەن.
لە پەنا ئەو کارانەش‌دا، پێویست بوو ژنان بە مافەکانی خۆیان ئاشنا بکەین‌و باس لە پێویستیی یەکسانیی ژن‌و پیاو لە خیزان‌و کۆمەڵگەیان‌دا بۆ بکەین. ئەگەر ئێمەی ژنانی پێشمەرگە لەو پرسە غافڵ بوایەین‌و گرنگیمان بە کێشە‌و گرفتەکانی ژنان لە کۆمەڵگەدا نەدابایە، هیچ جیاوازی‌یەکمان لە گەڵ پیاوێکی پێشمەرگە نەدەبوو. لە راستی‌دا بزووتنەوەیەکی نەتەوەیی‌و ڕزگاری‌خوازانە، ئەگەر پرسی ژنان‌و ماف و ئازادی‌یەکانی ئەوان پشتگوێ بخا‌و تەنیا، لابردنی ستەم‌و زۆرداریی سیاسی لە سەر نەتەوەکەی خۆی، بکا بە ئامانج، تووشی کەموکوڕی‌و لاوازی‌یەکی گەورە دەبێ. حیزبە سیاسی‌یەکانی کوردستان، تا رادەیەک ئەم راستی‌یە تێ‌گەیشتوون‌و لە بەرنامەی خۆیان‌دا بایەخیان بە مەسەلەی ژنان داوە. بەڵام هەر گرنگیدان بە ژنان لە بەرنامە‌و پەسەندکراوەکان‌دا بۆ ئەوەی، ژنان ڕۆڵی چالاکانەیان لە خەباتی نەتەوەکەیان‌دا هەبێ بەس نیە. دەبێ کاری عەمەلی‌و رەوشەنگەرانە لە نێو کۆمەڵگە بەگشتی‌و بە تایبەتی له‌نێو ژنان‌دا بکرێ.
لە کوردستان ئەگەر لەو بارەیه‌وە، واتە کار لە نیو ژنان‌دا، تا رادەیەک پیشکەوتن‌و بەرەوپێش‌چوون هەبووە، دەبێ سوپاسی دوو دەستە لە مرۆڤەکان بکەین. یەکەمیان پیاوانی سیاسیی دیموکرات‌و ڕووناکبیر لەنێو بزووتنەوەی کورد‌دا، کە بۆ خۆیان پێشەنگ بوون‌و بوون بە ئۆلگوو بۆ تێکۆشەرانی نەتەوەکەیان. پێشەوا قازی محەممەد، سەرکۆماری کوردستان لە دا1946 یەک لەو کەسایەتی‌یانە بوو کە پێش هەموو کەس هاوسەرەکەی خۆی (مینا خانم)ی هان‌دا بێتە نێو چالاکیی سیاسی‌و کۆمەڵایەتی. هەروەها، وەک سەرکۆمارێک پێشنیاری دامەزرانی رێکخراوی بۆ ژنانی کوردستان کرد. کەسایەتی‌یەکی دیکە کە لەم بارەیه‌وە کاریگەریی زۆری لە سەر خەباتکارانی نەتەوەکەی هەبوو، د.عەبدولڕەحمانی قاسملوو بوو کە لە دەیەکانی 70 و هەشتای زایینی‌دا، بزووتنەوەی کورد لە ڕۆژهەلاتی کوردستانی ڕیبەرایەتی دەکرد. د.قاسملوو، بایەخی زۆری بە پێویستیی بەشداریی ژنان لە تێکۆشانی سیاسی و کۆمەڵایەتی‌دا دەدا.
دەستەی دووهەم لە مرۆڤەکان کە لەم بارەوەیە کاریگەری‌یان هەبووە، ئەو ژنانە بوون کە لە ڕیزی پێشمەرگە‌و لە نێو ڕێکخراوە سیاسی‌یەکانی کوردستان‌دا تێکۆشانیان هەیە. ئەوان لە نێو حیزب و ڕێکخراوە سیاسی‌یەکا‌ن‌دا، هەمیشە وەک رەخنەگر‌و وەک هێزێکی گوشار، لە دژی کەمتەرخەمی بەرامبەر بە پرسی ژنان لە کۆمەڵگە‌و تەنانەت لە نیو حیزبەکانیان‌دا، دەنگی ڕەخنە‌و نارەزاەتی‌یان بەرز کردوەتەوە. کاریگەریی ئەم دوو دەستەیە لە مرۆڤەکان‌و لە لایەکی دیکەوە، بەرزبوونەوەی وشیاریی ژنان لە نێو کۆمەڵگە و پێداگری‌یان لە سەر مافەکانیان، بووە بە هۆی ئەوە ئێستا لە ڕێبەریی ژمارەیەک لە حیزبە سیاسی‌یەکانی کوردستان‌دا، ڕێژەیەک لە ژنان دەبینرێن. ئەم ڕیژەیە ئەگەر چی زۆر کەمە، بەڵام بە بەراورد لە گەڵ رابردوو، دەبێ وەک دەسکەوتێک سەیری بکرێ. ئه‌من‌و کۆمەڵێک ژنی دیکە زیاتر لە پێنج ساڵە لە ڕێبەریی حیزبێکی سیاسیی گەورەی کوردستان‌داین. جگە لەوەش بە هاوکاری‌و پشتیوانیی پیاوانی یەکسانی‌خواز، توانیومانە کۆمەڵیک پرەنسیپ بە قازانجی ژنان لە بەرنامە‌و تێکۆشانی حیزبەکەی خۆمان‌دا جێگیر بکەین.
بەڕێزانی بەشدار لەم کۆنفرانسەدا!
دەمەوێ باسی بوارێکی دیکەی تێکۆشانی خۆم‌و ژنانی پێشمەرگەی وەک خۆمتان بۆ بکەم، بواری راگەیاندن. ئەو ژنانەی لە ڕیزەکانی پێشەوەی بزووتنەوەی نەتەوەیی‌و ئازادی‌خوازانەی کوردستان‌دا، وەک پێشمەرگە بەشدارن، لە ڕاگەیاندنی حیزب‌و ڕێکخراوە سیاسی‌یەکانی کوردستان‌دا، نه‌خشیان هەیە. ئەوان هەوڵیان داوە ئەم بوارە هەر تەنیا بۆ گرنگیدان بە پرسی سیاسی‌و نەتەوەیی بە کار نەهێنرێ‌و بۆ داکۆکی‌کردن لە ماف‌و ئازادی‌یەکانی ژنان‌و بردنەپێشی ئەو پرسە ڕەوایەش بە کار بهێنرێ. ئه‌من‌و ژنانی هاوکار‌و هاوخەباتم توانیومانە بە وەڕێ‌خستنی گۆڤار‌و بڵاوکراوەی تایبەت بە ژنان، بە پێکهێنانی بەرنامەی رادیۆیی‌و تەلەڤیزیۆنی، بە دامەزراندنی وێبلۆگ‌و ماڵپەڕی ژنان، ئیمکاناتی راگەیاندنی حیزب‌و رێکخراوە سیاسی‌یەکان‌و بزووتنەوەی کوردستان، بۆ داکۆکی لە ژنان بە کار بێنین. ئه‌من لەو بڕوایەدام، لە هەر کۆمەڵگە‌و ولاتێک کە خەباتێکی رەوا‌و بزووتنەوەیەکی سیاسی‌و کۆمەڵایەتی لە گۆڕێ‌دایە‌و ژنانیش تێی‌دا بەشدارن، ژنان دەبێ هەم لە ناوەندەکانی بڕیاردان‌و هەم لە راگەیاندن‌و تریبوونەکانی ئەو خەبات‌و بزووتنەوانە‌دا، پشک‌و ڕۆڵی دیاریان هەبێ بۆ ئەوەی لەو شوێنە گرنگانە، ژنان پشتگوێ نەخرێن. بە سەرنجدان بەو راستی‌یەشە کە بۆ خۆم وێڕای بەشداریی چالاکانە لە کۆمەڵێک راگەیاندن‌دا، ماوه‌ی چەند ساڵە سەرنووسەریی، رۆژنامەی ئۆرگانی حیزبی دیموکراتی کوردستانم گرتۆتە ئەستۆ، بۆ ئەوەی لەو سەنگەرەوە داکۆکی لە مافەکانی مرۆڤ بە گشتی‌و مافی ژنانی کوردستان بە تایبەتی بکەم.
دیارە لە کوردستان چەندین کۆمەڵە‌و ڕێکخراو و ناوەندی تایبەت بە ژنان هەن کە هێندێکیان سەربەخۆ‌و هێندێکیان سەر بە حیزب‌و ڕێکخراوە سیاسی‌یەکانن. دەبێ پێتان بڵێم کە چەند ساڵێکە ژنانی پێشەنگ‌و پیاوانی یەکسانی‌خواز لە کوردستان، سەرەڕای جیاوازیی ڕێکخراوەیی‌و بیر‌و بۆچوونی سیاسی، لە گەڵ یەکتر لە پێوەندی‌دان، کۆڕوکۆبوونەوە‌و کەمپەین‌و کۆنفرانسی تایبەت بە ژنان بەڕێوە دەبەن. بە هاودەنگی، رەخنە‌و نارەزایەتی‌یەکانیان دژی ستەم‌و هەلاواردن‌و توندوتیژی دژی ژنان رادەگەیەنن. بە باوەڕی من، لە هەر کۆمەڵگایەک‌و تەنانەت لە ئاستی ناوچەیی‌و جیهانی‌دا، ژنان سەڕەرای جیاوازیی نەتەوە‌و وڵات‌و زمان‌و ئایین‌و رەنگی پێست، پێویستە بۆ پرس و ئامانجە هاوبەشەکانیان، هاوخەبات و هاوکاری یەکتر بن. پێویستە ئەزموونەکانیان لە گەڵ یەکتر بگۆڕنەوە‌و کێشەی ژنانی کۆمەڵگە‌و وڵاتێکی دیکە‌و شکان‌و سەرکەوتنی ئەوان بە هی خۆیان بزانن.
بەڕێزان!
تا ئێرە باسی ئەو ژنانەم بۆ کردن کە لە چیاکانی کوردستان‌و لە ڕیزی حیزب‌و ڕێکخراوە سیاسی‌یە خەباتکارەکانی کوردستان‌دا وەک پێشمەرگە تێکۆشانیان هەیە. دەمەوێ ئەگەر بە کورتییش بووە، باسی ژنانێکی دیکەتان بۆ بکەم کە لە نیوخۆی کوردستان، لە ژێر دەسەڵاتی دیکتاتۆر و دژەژنی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا چالاکی دەکەن. ژنانێک کە خەباتی مەدەنی دەکەن بۆ ئەوەی دەنگی ناڕەزایەتی دژی قانوونه‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئیڕان کە پڕن لە هەڵاواردن بەرامبەر ژنان، بەرز بکەنەوە. ئەوان لە ڕێگای خەباتی هێمنانەوە، داکۆکی لە مافەکانی مرۆڤ دەکەن، تیشک دەخەنە سەر هۆیەکان‌و چەند‌و چۆنی توندوتیژی دژی ژنان، پارێزگاری لە ژینگە دەکەن، یان یارمەتیی ئەو ژنانە دەدەن کە تووشی ماددە سڕکەرەکان بوون. ژنانێکیش هەن لە سەر دیاردەکانی وەک خۆکوشتنی ژنان، ڕاکردنی کچان‌و ژنان لە ماڵەوە، لەشفرۆشی، نەخۆشیی ئایدز، کار دەکەن. بە داخەوە ژمارەیەک لەو ژنانە، لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە سەر کارەکانیان وەلانراون، یان تووشی بەندیخانە‌و ئازار‌و ئەشکەنجە بوون. ئه‌من پێم‌خۆشە ئەو جۆرە ژنانەش هەر وەک پێشمەرگە ناو بەرم. چونکە ئەوانیش ئامادە بوون، لە پێناوی ئازادی و بەختیاریی مرۆڤەکانی دیکە‌و لە پێناوی دادپەروەری، دیمۆکراسی‌و مافی مرۆڤ‌دا قوربانی بدەن.
ژنانی نوروێژی‌و ژنانی میوان لە نەتەوە‌و وڵاتانی جۆراوجۆرەوە!
پیرۆزبایی ئەم کۆبوونەوە گەورەیەتان لێ‌دەکەم کە بە بۆنەی 100ساڵەی بە دەست‌هێنانی مافی دەنگدان بۆ ژنانی نۆروێژ پێک هاتوە. سپاسی شارەوانیی پارێزگەی ئوستئاگدەر‌و سەنتەری یەکسانی‌خواز‌و ڕێکخراوی یوئێن دەکەم بۆ پێکهێنانی دەرفەتی کۆبوونەوە‌و پێک‌ئاشنابوونی ژنانی چالاک‌و پێشەنگی نۆروێژ‌و نەتەوە‌و وڵاتانی جیاواز. هەروەها سوپاس‌و پێزانینی زۆر بۆ هەموو ئەوانەی زەحمەتی زۆریان کێشا ئه‌من لەو یادە خۆش‌و گرنگەدا بەشدار بم. هەرچەند بەداخەوە نەم‌توانی لەنزیکەوە بەشداری بکەم.
هیوادارم وڵاتی نۆروێژ هەر وەک لە دابین‌کردنی مافەکانی ژنان‌دا پێشەنگ بووە، لە بواری پشتیوانی لە خەباتی ژنان لە وڵاتانی دیکەش‌دا پێشەنگ‌و بەردەوام بێ.
ئاواتم هاوپێوەندیی زیاتری ژنانی جیهان‌و بەرەوپێشچوونی خەباتی یەکسانی‌خوازانەی ئەوانە.
کوێستان فتووحی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە
http://kurdwomen.org/ku/index.php/2012-09-25-22-52-21/230-2013-09-09-20-39-26
http://kurdwomen.org/ku/index.php/2012-09-25-22-52-21/230-2013-09-09-20-39-26
kwestan ftoohi
۱۳۹۲ شهریور ۱۲, سه‌شنبه
ئەی کە بارانم خۆش دەوێ!
دوای ئەوەی بۆ هەمیشە رۆیشت، ژیان بە لامەوە وەك كابووسێكی لـێ‌هاتبوو. ناسیاویی ئەو بۆ من پڕ بوو لە دەرس‌و پەیامی جوان. یەكەمجار مانای خەبات‌و راسانم لەو بیست. ئەویش ئەوكاتەبوو دایكم لەدەست ئەجوولییەكانی منی تازەپێگەیشتوو وەزاڵە هاتبوو. بە دایكمی وت لێی‌گەڕێ، ئەمە دەبێ بۆ خەبات‌و راسان پەروەردە بكرێ.
***
لەبیرمە پێی وتم ....
رووناكی‌و ژیانەوە لە چاوەكانتا دەبینم! بۆیە ناوت دەنێم
"هەتاو"! وتم: نا نا، من رەشم هەتاوم لـێ‌نایە! پێكەنیی‌و وتی: كچەكە تۆ
بیركردنەوەكانت رووناكن! پاشان ئەمە ناوێكی نهێنی‌یە، هەر من‌و تۆ دەبێ بیزانین كە بۆ چ كاتێك بەكاری
بێنین. وتی باشە ناوێكی دیكەت بۆ
دادەنێم بەڵام لەمەیانا مەلـێ نابێ! ...."باران". وتم: "ئاخ... چ خۆشە باران!
بەڵام بۆ باران؟!" وتی لەبەر ئەوەی هەر لە تنۆكی باران دەچی، بەڵام بارانێكی بەخوڕ‌و تووڕە! ئەو رۆژەش باران دەباری. هەناسەیەكی هەڵ‌كێشا‌و وتی: "ئەی کە بارانم خۆش دەوێ".... !
بەڵام بۆ باران؟!" وتی لەبەر ئەوەی هەر لە تنۆكی باران دەچی، بەڵام بارانێكی بەخوڕ‌و تووڕە! ئەو رۆژەش باران دەباری. هەناسەیەكی هەڵ‌كێشا‌و وتی: "ئەی کە بارانم خۆش دەوێ".... !
ئەم دێڕە، خۆشەویستییەكی پاكی تێكەڵاوی كارە
نهێنییەكانم كرد. لە دوای بەخشینی ئەو ناوە بە من، تەنیا یەک دوو جارم دیتەوە، ئەو پەیامانەی كە دەبوو بە
ناوی "باران"ەوە بۆ من هاتبان، قەتم نەدیتن‌و گوێ لـێ‌نەبوو، چونكە بارانی لەگەڵ خۆی
بردە بن گڵەوە.
خۆ ئەگەر پەیامە بەجێماوەكانی ئەو نەبووایە، خەمی
ئەو كۆچەی زوو لە ریشەوە هەڵی دەكێشام.
ئێستاكەش بارانێكی بەخوڕ‌و موچوركەی ژانێك هەر لە ناخمایە‌و تا ئێستاش ئارامم نەگرتوە! كە باران دەبارێ حەز دەكەم لەناویا بتوێمەوە‌و ئارام بگرم‌و تێر بۆنی خۆڵی تەڕ بكەم، ئاخر هەست دەكەم بۆنی رۆحی ئەوی لـێ دێ. " ئەی خوا چەندم باران خۆشدەوێ" ئێستاش خۆشەویستیی ئەو لە تنۆكی باران‌دا بەدی دەكەم. ئاخر باران پەیامەكانی ئەوم بیر دێنێتەوە، كە دەیوت لە كاتی هەرە ناخۆشییا خۆت ون مەكە‌و بیر لە مردن مەكەرەوە، ژیانت خۆش بوێ, قانع مەبە، بۆ ئەوەی هەمیشە هەوڵ بۆ ژیانێكی باشتر بدەی. دەیوت یاخی بە لەو داب‌ونەریتەی بەبێ بایەخی چاو تۆ دەكا. مەترسە ملكەچی یاساكانی باوك‌و براكانت مەبە، ژیانت لە پێناوی ئازادی دابنێی باشترە، نەك ستەم لە نێوت بەرێ.
ئێستاكەش بارانێكی بەخوڕ‌و موچوركەی ژانێك هەر لە ناخمایە‌و تا ئێستاش ئارامم نەگرتوە! كە باران دەبارێ حەز دەكەم لەناویا بتوێمەوە‌و ئارام بگرم‌و تێر بۆنی خۆڵی تەڕ بكەم، ئاخر هەست دەكەم بۆنی رۆحی ئەوی لـێ دێ. " ئەی خوا چەندم باران خۆشدەوێ" ئێستاش خۆشەویستیی ئەو لە تنۆكی باران‌دا بەدی دەكەم. ئاخر باران پەیامەكانی ئەوم بیر دێنێتەوە، كە دەیوت لە كاتی هەرە ناخۆشییا خۆت ون مەكە‌و بیر لە مردن مەكەرەوە، ژیانت خۆش بوێ, قانع مەبە، بۆ ئەوەی هەمیشە هەوڵ بۆ ژیانێكی باشتر بدەی. دەیوت یاخی بە لەو داب‌ونەریتەی بەبێ بایەخی چاو تۆ دەكا. مەترسە ملكەچی یاساكانی باوك‌و براكانت مەبە، ژیانت لە پێناوی ئازادی دابنێی باشترە، نەك ستەم لە نێوت بەرێ.
لەبیرمە شەوێك لەگەڵ شاهینی هاوڕێی هاتن‌و بە پەلەش بوون بۆ
رۆیشتن، بارانیش دەباری. لە كاتی رۆیشتنا چەترێك‌و چرا قووە (لایت)ێكم بۆ هێنا،
وتی چەترەكەت لـێ‌وەرناگرم، حەز ناكەم چەتر هەڵ‌دەم، پێم خۆشە باران تەڕ تەڕم كا. چراقووەكەش
پێویست ناكا، بەڵام ئەمیانت لێ وەردەگرم. بە شۆخی وتی مەترسە چاو‌و دڵی ئێمە تێشكێكی تیایە لە تاریكەشەویشا رێگەی
خۆمان ون ناكەین! زۆر بیرم لە مانای ئەم وشانە
نەدەكردەوە. پاش چەند ساڵێك‌و هەڵدانەوەی دەفتەری بیرەوەرییەكانم،
بە دەركێكی كراوەتر بیرم لە قسەكانی دەكردەوە‌و، دەموت ئەو راستی دەكرد چونكە لە
پەیامەكانیا ئەو تیشكەم بەدی كرد و بوو بە رووناكیدەری رێگای منیش.
تازە ئاشنا ببووم لەگەڵی، جارێكیان لە كاتی
ماڵاواییدا، پێی وتم تۆ كچێكی زیرەك‌و ئازای،
بۆیە زۆرم شایی پێتە، ئاگات لەخۆت بێ! چەند دڵم خۆش بوو بەو قسەیەی. دوای ئەویش زۆر
كەسی‌تر وایان پێ‌وتووم، بەڵام بەقسەی كەس ئەوندە دڵخۆش نەبووم هێندەی ئەو! ئاخر
یەكەم پەیامی راسان‌و خۆشەویستییم لەو وەرگرت. ئەو پەیامە‌و ئەو خۆشەویستییە
ئێستاش لە دەمارەكانما دێن‌و دەچن، بۆیە هەنگاوەكانم بەردەوامن بۆ بڕینی ئەو
رێگەیەی یەكەم جار ئەو نیشانی دام. رێگەیەكی سەخت‌و پڕ لە ژان، ئەو پێی وتم سەختە بەڵام كۆڵ نەدەی
هەر دەگەی بە ئامانج.
ئای !....
تۆ وتت پاكیی‌و جوانیی سروشت لە بوونی باران دایە، باران رۆحی سروشت پاك دەكاتەوە‌و دەیژێنێتەوە. " ئێمەش بۆ كۆمەڵگەی خۆمان وەك باران واین ". بەڵـێ دەبێ ببینە باران ، ئەو بارانەی ئەو دەیوت.
دەی گوت بە هاورەگەزەكانت بڵـێ مەبنە سایەی ئەو پیاوانەی رێزێك بۆ هەستەكانتان دانانێن، بڵـێ بەها جوانەكانی ژیان مەخەنە ژێر پێی عەقڵی پیاوە دڵ رەقەكان، بڵـێ مەیەڵن وشیاریتان سنوورداربكەن، بە رووناكیی ناختان دڕ بە تاریكیی رێگای ژیان بدەن. لە سواڵ كردن شەرم مەكەن، سواڵی زانین دەڵێم! ئەو سواڵە هەمیشە پێویستە بۆ گەیشتن بە دنیایەكی پڕ لە ئاسوودەیی. تێگەیشتن‌و زانینە مرۆڤەكان دەگەیەنێتە دنیایەكی جوان‌و ئارام.
تۆ وتت پاكیی‌و جوانیی سروشت لە بوونی باران دایە، باران رۆحی سروشت پاك دەكاتەوە‌و دەیژێنێتەوە. " ئێمەش بۆ كۆمەڵگەی خۆمان وەك باران واین ". بەڵـێ دەبێ ببینە باران ، ئەو بارانەی ئەو دەیوت.
دەی گوت بە هاورەگەزەكانت بڵـێ مەبنە سایەی ئەو پیاوانەی رێزێك بۆ هەستەكانتان دانانێن، بڵـێ بەها جوانەكانی ژیان مەخەنە ژێر پێی عەقڵی پیاوە دڵ رەقەكان، بڵـێ مەیەڵن وشیاریتان سنوورداربكەن، بە رووناكیی ناختان دڕ بە تاریكیی رێگای ژیان بدەن. لە سواڵ كردن شەرم مەكەن، سواڵی زانین دەڵێم! ئەو سواڵە هەمیشە پێویستە بۆ گەیشتن بە دنیایەكی پڕ لە ئاسوودەیی. تێگەیشتن‌و زانینە مرۆڤەكان دەگەیەنێتە دنیایەكی جوان‌و ئارام.
ئێستاش یادەكانی ئەو لە خەیاڵ‌و رۆحما دێن‌و
دەچن. هەر ئەوەیە وام لـێ‌دەكا تا پەیامەكانی ئەو، كە لە پێناوی‌دا سەری
نایەوە، وەدی نەهێنم، واز لەم رێگایە ناهێنم. هەرچەند ئێستاش كەمێ بەترسەوە هەنگاو
هەڵ‌دێنمەوە. لەبیرمە دەی وت ئەم ترسەیە بۆتە گرێیەك لە دڵی منا، دە واز لەم ترسە
بێنە، تۆ بەتەنیا نیت. ئەم كچانەت دیوە؟ ئەوانە دیوار‌و بەربەستەكانی ژیانیان
رووخاندووە‌و دەیانەوێ بناغەیەكی جواتر بۆ ژیان دابنێن. راستی دەكرد، هەر ئەمەش بوو وای كرد منیش چاو لەوان بكەم. بەڵام بە تێپەڕینی ئەم هەموو رۆژگارە ترسێك هەر
هەیە لە رۆحی من‌دا، ئێستاش لە دەوروبەرم كەسانێك هەن كە قسەكانیان لە ژەهر تاڵترە.
....
ئاخ منیش چەندەم شایی بەو بوو، ساڵێك نەبوو هاتوچۆی ماڵە ئێمەی دەكرد، زۆر شتی لە ماڵی ئێمەدا گۆڕی. جارێكیان باوكم‌و دایكم دەمەقاڵەیان بوو، گوێم لـێ‌بوو دایكم زۆر ئازایانە بە باوكمی دەوت هیچ فەرقمان نیە، وەك یەكین، هەردووكمان ئینسانین! منیشی فێری یاخی بوون كرد، یاخی لەو داب‌ونەریتەی منیان دەكردە كۆیلە. ئەو فێری كردم قەت گورەوییەكانی كاكم نەشۆم. براكانمیشی فێر كرد كە بە یاخی بوونی من ئەونە هەست بە شەرمەزاری نەكەن. هەرچەند ماوەیەكی دوور‌و درێژ ئەوان لێم دڵگیر بوون. دڵنیام ئەو مابایە نەیدەهێشت ئەو ماوە ئەونە بكێشێ. دەچووە هەر ماڵێك پەیامێكی پێ بوو بۆ هەموو ئەندامانی ئەو بنەماڵە. هیچ پیاوێكم نەدیبوو ئاوا دەرك بە ئازارەكانی ئێمە بكا. خۆزگە هەموو تێكۆشەرانی رێگای ئازادی وەك ئەو لە مانای یەكسانی گەیشتبان....
....
ئاخ منیش چەندەم شایی بەو بوو، ساڵێك نەبوو هاتوچۆی ماڵە ئێمەی دەكرد، زۆر شتی لە ماڵی ئێمەدا گۆڕی. جارێكیان باوكم‌و دایكم دەمەقاڵەیان بوو، گوێم لـێ‌بوو دایكم زۆر ئازایانە بە باوكمی دەوت هیچ فەرقمان نیە، وەك یەكین، هەردووكمان ئینسانین! منیشی فێری یاخی بوون كرد، یاخی لەو داب‌ونەریتەی منیان دەكردە كۆیلە. ئەو فێری كردم قەت گورەوییەكانی كاكم نەشۆم. براكانمیشی فێر كرد كە بە یاخی بوونی من ئەونە هەست بە شەرمەزاری نەكەن. هەرچەند ماوەیەكی دوور‌و درێژ ئەوان لێم دڵگیر بوون. دڵنیام ئەو مابایە نەیدەهێشت ئەو ماوە ئەونە بكێشێ. دەچووە هەر ماڵێك پەیامێكی پێ بوو بۆ هەموو ئەندامانی ئەو بنەماڵە. هیچ پیاوێكم نەدیبوو ئاوا دەرك بە ئازارەكانی ئێمە بكا. خۆزگە هەموو تێكۆشەرانی رێگای ئازادی وەك ئەو لە مانای یەكسانی گەیشتبان....
نەمدەویست ئەم رازە قەت بدركێنم، چونكە "باران"
پەیامێك بوو تەنیا بۆ من. بەڵام پاش ساڵانێكی زۆر، شەوێك خەونێكم بینی، ... بێدەنگ چاوی
لـێ‌دەكردم، پێم وابوو لێم توورەیە، سەرم داخست، وتی: "سەردامەخە با چاو لە چاوەكانت بكەم، رێی خۆت ون نەكردوە، نەموت زۆرم شایی پێتە! "خەبات لە
رێی ئامانجێكی ئینسانی"! منیش هەر ئەوەم دەویست. دەی ئەم جار ئەو نهێنی‌یە بدركێنە، پاش ئەو هەموو
ساڵە ئەو ئازایەتییەت نیە؟ بڵێ كێ ناوی لـێ‌نای باران!" فریا نەكەوتم وڵامی بدەمەوە بە
دەنگی بارانێكی بەخوڕ‌و تووڕە وەخەبەر هاتم.
اشتراک در:
پستها (Atom)