ژنی کورد مێژوویه‌کی پڕشنگداری له بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیدا
هه‌یه، ئه‌وانه‌ی ئه‌م مێژووه نابینن، کاتی ئه‌وه‌یه چاوه‌کانیان
بکه‌نه‌وه. ئیتر کاتی ئه‌وه هاتوه ته‌پوتۆزی پیاوسالاری له‌بیرو
زه‌ینیان به ته‌واوی بسڕنه‌وه‌و چی دیکه ژنانی ئه‌م نیشتمانه
نه‌که‌نه په‌یژه‌ی سه‌رکه‌وتنه‌کانی خۆیان. کاتی ئه‌وه هاتوه هه‌موو
حیزب‌و رێکخراوه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی کوردستان له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پرسی
یه‌کسانیدا لاپه‌ڕه‌یه‌کی نوێ هه‌ڵده‌نه‌وه. ئه‌وانه که تفهنگو
چه‌قۆی «شهرفپارێزی»یان به‌ده‌سته‌وه ده‌گرت بۆ کوشتنی ژنان‌و سیمای
کوردیان له جیهاندا پێ ناشیرین ده‌کرد، شه‌رم له‌و مێژوه‌و له له‌وره‌ی
به‌رزی ئه‌مڕۆی ژنانی کۆبانێ بکه‌ن.
ژنانی کوردستانیش که ئێستا هه‌موو جیهان له لوتکه‌ی به‌رزی شه‌ڕی
کۆبانێوه ژنی کورد ده‌بینێ، با ئه‌م ئه‌م لوتکه‌یه چۆڵ نهکهنو
بیپارێزن‌و به‌ره‌و لوتکه‌کانی دیکه‌ش بڕۆن.
ئازایه‌تیی کچان و ژنانی کۆبانی بیره‌وه‌رییه‌کی شیرینی منداڵیمی
وه‌بیر خستمه‌وه، بیره‌وه‌رییه‌ک که ره‌نگه هه‌ر ئه‌وه بووبێ به
هه‌وێنی هاندانم بۆ خه‌بات.
.... حه‌میده خانمی مامۆستا، قه‌ولی به قوتابییه‌کان دابوو
هه‌رکه‌س دهرسخوێنی چاک بێ 2 ڕۆژ له‌گه‌ڵ خۆی ده‌یبا بۆ سه‌فه‌ری شار! من و
کچێکی هاوپۆلم شانسی ئه‌و سه‌فه‌ره‌مان وه‌به‌ر که‌وت. دوانیوه‌ڕۆیه‌ک
گهیشتینهماڵهکهی «داده حه‌میده« له سه‌قز، - ئه‌و قه‌ت نه‌یده‌هێشت
پێی بڵێین «خانم معلم» - جانتای سه‌فه‌رمان دانا‌و گوتی بابڕۆین دوو ڕۆژتان
فرسه‌ته با بتانبه‌م بۆ گه‌ڕان! یه‌که‌م شوێن که بردینی بنکه‌یه‌کی
پێشمه‌رگه بوو! دیار بوو بۆخۆی له‌وێ کاری هه‌بوو، ئێمه‌شی له‌گه‌ڵ خۆی
برد! هه‌ڵبه‌ت هه‌موو جێیه‌ک بۆ ئێمه سه‌رنجڕاکێش بوو.
کچه‌کانی ئه‌و بنکه‌یه هه‌موویان که‌واو پانتۆڵیان له‌به‌ر بوو،
رووسه‌ریه‌که‌ی سه‌ریان جامانه (ئاغابانوو) بوو. یه‌کێک له کچه‌کان
ناومانی پرسی و گوتی پێتان خۆشه ببن به پیشمه‌رگه! هه‌ردووکمان خێرا
وڵاممان داوه؛ به‌ڵێ!
بوو به ئێواره، هاڕه‌و گرمه‌ی هێلیکۆپتێرهکان، پرسیاری لای خه‌ڵک
دروست کرد. هه‌موو پرسیاریان له‌یه‌کتر ده‌کرد چ باسه؟ ئه‌م جموجوڵه
چیه له پادگانی شار دروست بووه؟ به قسه‌و باسه‌کاندا وا
ده‌رده‌که‌وت خه‌ڵک خۆیان بۆ رووداوێک ئاماده ده‌که‌ن. شار شڵه‌ژابوو.
حه‌میده‌ی مامۆستا و کۆمه‌ڵێک ژن و کچی دیکه له ده‌وری یه‌ک
کۆببوونه‌وه دوایه چووین بۆ ماڵی دایکی حه‌میده خانم. دره‌نگانی شه‌و
گوێم له ده‌نگی دایکی بوو پێی ده‌یگوت رۆڵه! ئه‌م منداڵانه‌ت بۆ هێناوه؟
شتێک بێ چیان لێ ئه‌که‌ی؟ ئه‌ویش گوتی دایکه گیان چوزانم چ ده‌بێ....؟
هیچ نابێ ئه‌گه‌ریش بوو به‌یانی فکرێکیان بۆ ده‌که‌مه‌وه تۆ نیگه‌ران
مه‌به. ڕۆژی دووهه‌می سه‌فه‌ره‌که‌مان بوو...تاریک‌و روونی به‌یانی به
ته‌قه‌ی تفهنگو گرمه‌ی ته‌قینه‌وه‌و ده‌نگه ده‌نگی ژنان وه‌خه‌به‌ر
هاتین. حه‌میده هاته ژووره‌که و گوتی کچه‌کان مه‌ترسن، تاوێکی‌تر
لێرهتان لاده‌به‌م، ئێره نزیک پادگانه! ئێمه نایه‌ڵین شار بکه‌وێته
ده‌ستیان! که هه‌وا به‌ته‌واوی رووناکی کرد حه‌وشه‌ی ماڵه دایکی حه‌میده
خانم پڕ ببوو له کچانی جه‌وان، پانتۆڵ له‌به‌رو توند و تۆڵ. حه‌میده
له‌وێش وه‌ک مامۆستایه‌ک قسه‌ی بۆ ده‌کردن... دابه‌شی ده‌کردن به‌سه‌ر
شه‌قامه‌کاندا که هه‌رکه‌س له کوێ ده‌بێ چ بکا! چاکم هه‌موو قسه‌کان
له‌بیر نیه، به‌ڵام ده‌مدی «گوونی» (ته‌لیس)ی ده‌دا ده‌ستی کچه‌کان،
ده‌یگوت ماشینه‌کان گڵ دێنن، و ئێوه خێرا خێرا ته‌لیسه‌کان پڕ که‌ن دێن
ده‌یانبه‌ن به‌سه‌ر کۆڵانه‌کاندا دابه‌شی ده‌که‌ن... دوایه رووی کرده من
و کچه هاوپۆله‌که‌م گوتی: ئێوه‌ش مه‌ترسن به‌ڕێتان ده‌که‌م بۆ شاری
بۆکان، له‌وێوه ده‌تانبه‌نه‌وه بۆ ماڵه‌وه‌تان! منیش گوتم نا من
ناترسمو ناچمه‌وه، ده‌توانم گڵ بکه‌مه تهلیسهوه! حه‌میده به
پێکه‌نینه‌وه گوتی «شاگرد»ی خۆمن ئافه‌رین! ده‌زانم کچه باغلووجهیی
ناترسێ! ئه‌و ڕۆژه ئازایه‌تیی کچانی سه‌قزیم دیت که چۆن سه‌نگه‌ریان
دروست ده‌کردو پۆل پۆل له ماڵه‌کان دههاتنهدهرو نه‌ترسانه خه‌ریکی
خۆئاماده‌کردن بوون بۆ شه‌ڕێکی نابه‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئه‌رته‌شی
کۆماری ئیسلامی که ده‌یانه‌ویست ده‌ست به‌سه‌ر شاردا بگرن. به‌ڵام
دیمه‌نێک که هه‌رگیز له‌بیرم ناچێ‌و ته‌نانه‌ت ترساندمی، ئه‌وه بوو
پیاوێک هاته حه‌وشه‌که‌و خۆی کرد به‌ناو کچه‌کاندا، پیلی یه‌کێک له
کچه‌کانی گرت‌و ڕاکێش ڕاکێش به‌دوای خۆیدا ده‌یبرد. کچه‌که خۆی
ڕاده‌پسکاند لهدهستیو ده‌یگوت وازم لێ بێنه باوکه! من ئه‌چم، بۆ لێم
ناگه‌ڕێی ....ئه‌ویش وه‌به‌ر جنێو‌و زلله‌ی دا‌و.... حه‌میده خانم لێی
چووه پێشێ و به باوکی کچه‌که‌ی گوت بۆ وازمان لێ ناهێنن؟ شار به‌پیاوی
وه‌ک ئێوه ناپارێزرێ! پیاوه‌که گوتی تۆ ده‌مت داخه! ...کچه‌که
له‌ده‌ست باوکی ڕایکردو گوتی هه‌ر نایه‌مه‌وه ئه‌و ماڵه! ....
ویستم له ده‌لاقه‌ی گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م بیره‌وه‌رییه‌وه، بڵێم:
ئه‌گه‌ر دوێنێ کچانی سه‌قزی(وه‌ک نمونه) له بیر و زه‌ینی زۆرماندا تابۆی
پیاوسالارییان شکاند، ئه‌مڕۆش کچانی کۆبانێ به ئازایهتیو وره‌یه‌کی
پۆڵایینه‌وه له گه‌ڵ کوڕانی هاوڕێیان خه‌ریکن هێزه ڕهشو بێزراوه‌که‌ی
داعشی دڕنده پاشه‌کشه پێ ده‌که‌ن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه
بڵیین، له نێو مێژووی خه‌باتی خوێناویی نه‌ته‌وه‌ی کورددا ژنان هه‌میشه
هه‌وڵیان داوه له‌و خه‌باته‌دا وێڕای پیاوانی کورد رۆڵ بگێڕن‌و خۆیان جیا
نه‌که‌نه‌وه؛ به‌ڵام به‌داخه‌وه کۆمه‌ڵی پیاوسالاری کوردستان تا ئه‌مڕۆشی
له‌گه‌ڵ بێ، ده‌ستی له‌م جیاکارییه هه‌ڵنه‌گرتوه. ڕاسته ده‌بینین
ئه‌مڕۆ پیاوانێک به‌سه‌ر ئازایه‌تیی ژنانی کۆبانێ‌دا هه‌ڵده‌ڵێن و
به‌ڕواڵه‌ت شانازی به بوونی ئه‌و ژنانه‌وه ده‌که‌ن، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و
پیاوانه که کچ‌و خوشک‌و هاوسه‌ری خۆیان له‌ماڵه‌کان هاتنه‌ده‌ر یان
قسه‌یه‌کیان پێ بوو بۆ گوتن، وه‌ک هه‌مان پیاوه‌که‌ی سه‌قز پێیان ده‌ڵێن
تۆدهمت داخه! هه‌ر جۆره پیاوانهشن ژنانی کۆبانێیان کردۆته سه‌نگه‌رێک
بۆ لێدانی ژنان‌و سه‌نگه‌ره‌کانی دیکه‌ی خه‌باتی ژنان. له‌م رۆژانه‌دا
ئه‌گه‌ر چاو له لاپه‌ڕی فهیسبووکو کۆمێنتی هاوڕێ پیاوه‌کان بکه‌ین، باش
ئه‌م ڕوانگه‌یه‌مان بۆ دهردهکهوێو ته‌نانه‌ت که‌سانێک به وشه‌ی
نه‌شیاو و به ناحه‌ق روو له ژنانی دیکه دهکهنو ده‌ڵێن شه‌رم بتان
گرێ! ئێوه چ ده‌که‌ن؟! وه‌ک ئه‌وه‌ی تازه ببینن ژنی کورد له سه‌نگه‌ری
به‌رگری له نیشتمان دایه. به‌ڕاستی ئه‌وانه ده‌بێ به‌پێی چ بنه‌مایه‌ک
رێگه به‌خۆیان بده‌ن له په‌نا ژنانی کۆبانێوه سه‌نگه‌ر له ژنانی
دیکه‌ی کوردستان بگرن‌و وه‌به‌ر تانه‌و ته‌شه‌ره سواوه‌کانیان بده‌ن!
ئه‌وان ئه‌گه‌ر زۆر غه‌م له سه‌نگه‌ری بێ ژن ده‌خۆن! با له ماڵی
خۆیانه‌وه ده‌ست پێ بکه‌ن، ئه‌و کات شۆڕشێک ده‌ست پێده‌کا که هه‌موومان
ده‌بێ شانازی پێوه بکه‌ین.
ڕاسته ئه‌وه‌ی ژنانی کۆبانێ کردیان و ده‌یکه‌ن، حاشای لێناکرێ
ئه‌وپه‌ڕی ئازایهتیو وره‌یه له‌به‌رابه‌ر هێزێکی پڕچه‌کی دڕنده‌ی
دهستدریژیکهردا، دیفاعه له شهرهفو که‌رامه‌تیان که
نیشتمانه‌که‌یانه. ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یکه‌ن نموونه‌ی به‌رزی ئازایه‌تیی
مرۆڤه له شه‌ڕێکی ڕه‌وادا. به‌ڵام ناڕه‌وایه به ناوی ئازایه‌تی ژنانی
کۆبانێوه هێرش بکرێته سه‌ر ژنانی دیکه‌ی کورد. ژنی کورد ئه‌گه‌ر پیاوان
رێگر نه‌بووبن هه‌موو کات له ریزی پێشه‌وه‌ی سه‌نگه‌ری به‌رگریدا بوون.
له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان، پشتیوان و دڵسۆزی بزووتنه‌وه‌ی
شۆرشگێرانه و رزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌یان بوون. له کاری رێکخستنه
نهێنییهکانو پێشمه‌رگایه‌تیدا هیچکات خۆیان نه‌بواردوه، هیچ به‌شێکی
کوردستان نیه که به سه‌دان کچ و ژن نه‌چووبنه به‌ندیخانه و
ئه‌شکه‌نجه نه‌کرابن.
ژنی کورد مێژوویه‌کی پڕشنگداری له بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیدا
هه‌یه، ئه‌وانه‌ی ئه‌م مێژووه نابینن، کاتی ئه‌وه‌یه چاوه‌کانیان
بکه‌نه‌وه. ئیتر کاتی ئه‌وه هاتوه ته‌پوتۆزی پیاوسالاری له‌بیرو
زه‌ینیان به ته‌واوی بسڕنه‌وه‌و چی دیکه ژنانی ئه‌م نیشتمانه
نه‌که‌نه په‌یژه‌ی سه‌رکه‌وتنه‌کانی خۆیان. کاتی ئه‌وه هاتوه هه‌موو
حیزب‌و رێکخراوه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی کوردستان له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پرسی
یه‌کسانیدا لاپه‌ڕه‌یه‌کی نوێ هه‌ڵده‌نه‌وه. ئه‌وانه که تفهنگو
چه‌قۆی «شهرفپارێزی»یان به‌ده‌سته‌وه ده‌گرت بۆ کوشتنی ژنان‌و سیمای
کوردیان له جیهاندا پێ ناشیرین ده‌کرد، شه‌رم له‌و مێژوه‌و له له‌وره‌ی
به‌رزی ئه‌مڕۆی ژنانی کۆبانێ بکه‌ن.
ژنانی کوردستانیش که ئێستا هه‌موو جیهان له لوتکه‌ی به‌رزی شه‌ڕی
کۆبانێوه ژنی کورد ده‌بینێ، با ئه‌م ئه‌م لوتکه‌یه چۆڵ نهکهنو
بیپارێزن‌و به‌ره‌و لوتکه‌کانی دیکه‌ش بڕۆن.