کوێستان فتوحی
ئه‌وان که خۆیان به پارێزه‌ری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌زانن‌و لایه‌نگری یه‌کسانی‌و دادپه‌روه‌ریی له کۆمه‌ڵگه‌دان، بۆ جارێک زه‌حمه‌تیان به‌خۆیان نه‌دا ئاوڕێک له مێژووی پڕ له کاره‌ساتی کوردستان بده‌نه‌وه که کورد به‌ده‌ستی ڕێژیمه دیکتاتۆره‌کان چی‌یان به‌سه‌ر هاتوه؟ بۆ جارێک زه‌حمه‌تیان به‌خۆیان نه‌داوه بابه‌تێک له‌سه‌ر پێشێلکردنه‌کانی مافی مرۆڤ له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامی له کوردستان بنووسن، یان بڕۆنه کوردستان و سه‌ردانی ئه‌و ژنانه بکه‌ن که ڕۆڵه‌کانیان له زیندان‌دان، ئێعدام کراون، بێسه‌روشوێنن، بپرسن نه‌سرین‌و شه‌هلا که‌عبی دوو خوشکه په‌رستاره سەقزییەکان بۆ ئێعدام کران؟ ئایا ئه‌وانه مافی میلله‌تانی دیکه‌یان پێشێل کردبوو؟ ئایا خاک‌و نیشتمانی وڵاتێکیان داگیر کردوه؟ ئه‌و جینایه‌تانه‌ی داعشییه‌کان که ئه‌مڕۆ ئه‌و خانمانه له ڕاگه‌یه‌نه‌کان‌دا ده‌یبینن، 35 ساڵه له په‌نای گوێی ئه‌وان‌دا ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران دژی کوردانی ڕۆژهه‌ڵات به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن. |
له‌و کاته‌وه که چه‌کداره‌کانی گرووپی تیرۆریستیی داعش، هێرش‌و
په‌لاماره‌کانیان بۆ سه‌ر خاک‌و خه‌ڵکی باشووری کوردستان‌و ڕۆژئاوای
کوردستان چڕ کردۆته‌وه، ناوچه‌که تووشی ئاڵۆزی‌و بشێوییه‌کی زۆر بووه‌و،
به تایبه‌تی له‌و شوێنانه‌ی ئه‌م گرووپه ده‌ستیان به‌سه‌ر‌دا گرتوه.
ئه‌وان هێرش بۆ هه‌ر کوێ ده‌بن له هیچ جینایه‌تێک ده‌ست ناگێڕنه‌وه.
له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه خه‌ڵکی کوردستان بۆ به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌م
گرووپه توندئاژۆیه، له‌به‌ربه‌ره‌کانییه‌کی توند‌و خوێناوی دان. ژیانی
ئاسایی ئه‌و ناوچانه‌ی که داعش هێرشی بۆ کردوون تێک چووه، به‌ده‌یان
هه‌زار که‌س له‌ترسی دڕنده‌ییه‌کانی داعش ماڵ‌و حاڵی خۆیان به‌جێ هێشتوه‌و
ئاواره بوون. ژماره‌یه‌کی زۆر له ژنان‌و کچانی کوردی ئیزه‌دی شه‌نگال
ئه‌سیر بوون‌و ده‌ستدرێژییان کراوه‌ته‌سه‌ر. هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌و
گه‌ریلا بۆ دیفاع له نیشتمانه‌که‌یان له شه‌ڕێکی سه‌خت دان. لاوان، کچ و
کوڕ پۆل پۆل بۆ به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه جینایه‌تکاره‌ی به
ناوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی عێراق‌و شام (داعش) په‌لاماری کوردستانی داوه،
خوازیاری چه‌ک هه‌ڵگرتنن.
له رۆژئاوای کوردستان هێزی ژنان به ئازایه‌تییه‌کی که‌موێنه‌وه له
شه‌ڕ دان. ئه‌وه که ژنان له نێو هێزی چه‌کداری کورد دا ده‌بینرێ،
پێوه‌ندیی ته‌نیا به‌مڕۆوه نیه، ئه‌وه مێژوویه‌کی دوور‌و درێژی له
خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی کورد‌دا هه‌یه که له‌م باسه‌دا ناگه‌ڕێینه‌وه
سه‌ری. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ له‌م وتاره‌دا باسی بکه‌م، له‌پێوه‌ندی
له‌گه‌ڵ بۆچوونی کۆمه‌ڵێک له ژنانی «فێمێنیست»ی فارس دایه که ڕه‌خنه‌یان
له چه‌کداربوون یان نیزامی بوونی ژنانی کورد گرتوه، له ژێر ناوی
ئه‌وه که چه‌ک ڕوویه‌کی توندوتیژی هه‌یه‌و له گه‌ڵ روحی فێمێنیستی دا
نایه‌ته‌وه!
ئه‌م کۆمه‌ڵه ژنه له ماڵپه‌ڕی مه‌دره‌سه‌ی فێمێنیستی‌دا، به
چاوێکی ڕخنه‌گرانه‌وه ده‌ڕواننه چه‌کداربوونی ژنانی کورد، که گۆیا چه‌ک
توندوتیژی له کۆمه‌ڵگه‌دا بڵاو ده‌کاته‌وه‌و ئه‌وش له‌گه‌ڵ ڕوانگه‌ی
فێمێنیستی که ژنان خه‌باتی بۆ ده‌که‌ن نایه‌ته‌وه! ڕاسته ڕوانگه‌ی
فێمێنیستی ڕوانگه‌یه‌کی دادپه‌روه‌رانه‌و ئینسانییه، به‌ڵام ئایا به‌رگری
له نیشتمان، له نه‌ته‌وه، له هاوڕه‌گه‌ز له بەرامبەر هێرشکه‌ران‌و
ده‌ستدرێژیکه‌ران‌دا، ده‌چێته چ چوارچێوه‌یه‌که‌وه؟ له هه‌لومه‌رجێک‌دا
که شه‌ڕ به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌و نیشتمانه‌که‌ت‌دا سه‌پاوه‌و لایه‌نی
به‌رانبه‌رت زمانی چه‌ک نه‌بێ هیچ زمانێکی دیکه تێناگا، فێمێنیسته‌کان
ئه‌وکاته ده‌بێ چ بکه‌ن؟ ئایا شه‌ڕێک که بۆ دیفاع له ماف‌و ئازادیی
نه‌ته‌وه‌و نیشتمان، و بۆ پێشگیری لە کوشتاری بە کۆمەڵی مرۆڤەکان بێ،
نابێ فێمێنیسته‌کان خۆی لی‌ده‌ن؟
ئه‌وه‌ی که شه‌ڕ‌و توندوتیژی هاوسه‌نگی یه‌کن، گومانی تێ‌دا نیه،
ئاشکراشه له هه‌ر شوێنێک شه‌ڕ هه‌بێ، چەکیش هه‌یه. له ناوچه‌ی شه‌ڕیش‌دا
ئاسان نیه رەفتار‌و هه‌ڵسوکه‌وته‌کان بۆنی توندوتیژییان لێ‌نه‌یه، به‌ڵام
بەرگریکار‌و ده‌ستدرێژیکه‌ر نابێ وه‌ک یه‌ک لێیان بڕوانرێ.
ئه‌وه‌ی که ئه‌و خانمانه له‌م ڕۆژانه‌دا له‌سه‌ر کورد ته‌نیا
چه‌کدار بوونی ژنان ده‌بینن، جێی سه‌رسوڕمانه! ئه‌وان که خۆیان به
پارێزه‌ری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌زانن‌و لایه‌نگری یه‌کسانی‌و دادپه‌روه‌ریی
له کۆمه‌ڵگه‌دان، بۆ جارێک زه‌حمه‌تیان به‌خۆیان نه‌دا ئاوڕێک له مێژووی
پڕ له کاره‌ساتی کوردستان بده‌نه‌وه که کورد به‌ده‌ستی ڕێژیمه
دیکتاتۆره‌کان چی‌یان به‌سه‌ر هاتوه؟ بۆ جارێک زه‌حمه‌تیان به‌خۆیان
نه‌داوه بابه‌تێک له‌سه‌ر پێشێلکردنه‌کانی مافی مرۆڤ له‌لایه‌ن کۆماری
ئیسلامی له کوردستان بنووسن، یان بڕۆنه کوردستان و سه‌ردانی ئه‌و ژنانه
بکه‌ن که ڕۆڵه‌کانیان له زیندان‌دان، ئێعدام کراون، بێسه‌روشوێنن، بپرسن
نه‌سرین‌و شه‌هلا که‌عبی دوو خوشکه په‌رستاره سەقزییەکان بۆ ئێعدام
کران؟ ئایا ئه‌وانه مافی میلله‌تانی دیکه‌یان پێشێل کردبوو؟ ئایا خاک‌و
نیشتمانی وڵاتێکیان داگیر کردوه؟ ئه‌و جینایه‌تانه‌ی داعشییه‌کان که
ئه‌مڕۆ ئه‌و خانمانه له ڕاگه‌یه‌نه‌کان‌دا ده‌یبینن، 35 ساڵه له په‌نای
گوێی ئه‌وان‌دا ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران دژی کوردانی ڕۆژهه‌ڵات به‌ڕێوه‌ی
ده‌به‌ن. ئه‌وان ئه‌گه‌ر جینایه‌ته‌کانی داعش‌و چه‌کدار بوونی ژنان،
نیگه‌رانیان ده‌کا، حه‌ق وابوو جینایه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی‌یش که 35
ساڵه له دژی خه‌ڵکی بێمافی کوردستان که ئێستاش درێژه‌ی هه‌یه نیگه‌رانی
بکردنایه‌و وه‌ک چالاکێکی مافی مرۆڤی ئه‌و وڵاته، وه‌ک فێمێنیستێکی
ڕاسته‌قینه، له ئاست ئه‌م هه‌موو ناعه‌داڵه‌تییه‌ی به‌رانبه‌ر به خه‌ڵکی
کوردستان ده‌کرێ، بێده‌نگییان هه‌ڵنه‌بژاردایه. 35 ساڵه کۆماری
ئیسلامی به دڕنده‌نه‌ترین شێوه ره‌فتاری له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی کوردستان کردوه،
به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و ژنانه زه‌حمه‌تیان به‌خۆیان نه‌داوه ته‌نانه‌ت
به نووسینی وتارێکیش ڕه‌خنه‌ی خۆیان له‌م ده‌سه‌ڵاته که هه‌ڵاواردنی به
ئاشکرای نه‌ته‌وه‌یی، سیاسی، ڕه‌گه‌زی دژی خه‌ڵکی کوردستان پیشه‌ی
هه‌میشه‌یی بووه، ده‌رببڕن.
ئه‌وان حه‌قیانه وێنه‌ی ژنانی چه‌کدار نیگه‌رانیان بکا، چونکه
بۆخۆیان له ژیانێکی ئارام‌دا ده‌ژین، ئه‌و زوڵم‌و ناحه‌قییه‌ی له ژنی
کورد کراوه ره‌نگه به خه‌ونیش نه‌یان بینیبێ. ئه‌وان له‌گه‌ڵ چه‌ک
نامۆن چونکه «یواشکی»! له مافی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کانی وڵاته‌که‌ی
خۆیان ده‌ڕوانن. ئه‌وان وه‌ک فێمێنیستێک ئه‌گه‌ر هه‌ستیان به ئازاری
کاره‌ساته دڵته‌زێنه‌کانی که به‌سه‌ر خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هاتوە،
بکردایە، ئه‌گه‌ر هه‌ستیان به ئازاری کاره‌ساتەکانی شه‌نگاڵ‌و کوبانی
له‌لایه‌ن داعشییه نوێیه‌کانه‌وه بکردایه، هه‌رگیز ره‌خنه‌یان له به
نیزامی کردن‌و چه‌کدار بوونی ژنانی کورد نه‌ده‌گرت. ئه‌گه‌ر هێندێک به
ئینسافه‌وه له ژنانی چه‌کداری کورد بڕوانن، ده‌زانن که ئه‌وان بۆ
دیفاعێکی ڕه‌وا چه‌کیان هه‌ڵگرتوه، نه‌ک بۆ هێرش و په‌لاماردان‌و
توندوتیژی نواندن.
ژنی کوردیش له‌شه‌ڕ بێزاره!
ئه‌و خانمانه نابێ لێیان تێک بچێ که کورد شه‌ڕخواز نیه‌و شه‌ڕی
به‌سه‌ر‌دا سه‌پاوه، به‌ڵام کورد نه‌ته‌وه‌یه‌کی خه‌باتکاره‌و
بۆمافه‌کانی خۆی شه‌ڕ ده‌کا، نه‌ک بۆ داگیرکردن‌و پێشێلکردنی مافی خه‌ڵکانی
دیکه. پرسیارێکی زۆر ئاسان بۆ ئه‌و خانمانه! ئه‌گه‌ر ئه‌وان وه‌ک کورد
له ناوچه‌یه‌کی شه‌ڕ به‌سه‌ر‌دا سه‌پاودا بژین‌و به‌رده‌وام خاک‌و
نیشتمانه‌که‌یان لێ‌داگیر بکرێ، زوڵم له نه‌ته‌وه‌که‌یان بکرێ، ماڵیان
وێران بکه‌ن‌و ده‌ربه‌ده‌ریان بکه‌ن، به‌به‌رچاویانه‌وه پۆل پۆل
ڕۆڵه‌کانیان قه‌تڵ‌عام بکه‌ن، ده‌ستدرێژی بکرێته‌سه‌ریان، ئه‌وان بن چ
ده‌که‌ن؟ ئایا به دانی چه‌پکه گوڵ وڵامی دوژمنه‌کانیان ده‌ده‌نه‌وه؟!
چه‌ک ده‌توانێ هه‌م‌سه‌رچاوه‌ی توندوتیژی بێ، هه‌م ئارامی‌و ئاسووده‌یی
من به‌و خانمانه ده‌ڵێم ژنی کورد عاشقی تفه‌نگ‌و شه‌ڕ نیه، ژنی
کوردیش وه‌ک فێمێنیسته‌کان دادپه‌روه‌ری، ئازادی‌و مافی ئینسانییان بۆ
خۆیان‌و بۆ نه‌ته‌وه‌که‌یان ده‌وێ، به‌ڵام له گه‌ڵ دوژمنێکی دڕنده
ڕووبه‌ڕوون، هێرش‌و ده‌ستدرێژییان ده‌کرێتەسه‌ر، رۆڵه‌کانیان به‌به‌رچاوی
خۆیانه‌وه ده‌کوژرێن، ئاواره‌و بێ‌ماڵ‌و حاڵ ده‌کرێن. ئه‌گه‌ر
له‌هه‌لومه‌رجێکی وادا ژنیش له‌مه‌یدانی به‌ربه‌ره‌کانی‌دا حوزووری نه‌بێ،
ئایا ده‌کرێ باس له به‌رابه‌ریی رۆڵی ژن‌و پیاو بکەین ؟ به دڵنیاییه‌وه
له حاڵه‌تێکی وادا به‌شداریی ژنان له شه‌ڕه‌کان‌دا ده‌توانێ یارمه‌تی
بکا به ئاسووده‌یی‌و ئارامی‌و به سڕینه‌وه‌ی نابه‌رابه‌رییه
جنسییه‌تییه‌کان، که به‌بڕوای من ژنی کورد هه‌ر به‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌کی
هه‌ڵگرتوه، نه‌ک به‌مه‌به‌ستی ترس‌و تۆقاندن.
ئاشکرایه بزووتنه‌وه‌یه‌کی مافخوازی که له هه‌موو به‌شه‌کانی
کوردستان‌دا هه‌یه، هێزی چه‌کداریشی هه‌یه. هه‌موو ئازادیخواز و
دیموكراسیخوازێک ئه‌وه ده‌زانێ هه‌ر‌چی ژنان به‌شداریی كاریگەرتریان
له هه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌ك‌دا هه‌بێ ، ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه شانسی
سه‌ركه‌وتنی زیاتره. بۆیه ژنی کورد به هه‌ستکردن به‌م
به‌رپرسیاره‌تییه، حوزووری خۆی له نێو ئه‌و بزووتنه‌وانه‌دا مسۆگه‌ر
کردوه.
حاشای لێ‌ناکرێ هه‌ڵگرتنی چه‌ک بۆ پارێزگاری له خۆت مافێکی ڕه‌وایه،
نه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌رگا به‌خه‌ڵکی دیکه‌ی پێ بگری. ئه‌و چه‌که‌ی ژنانی
کورد هه‌ڵیان گرتوه بۆ دیفاع کردنه له خۆیان، ئه‌مه‌یه جیاوازیی چه‌کی
ئێمه له‌گه‌ڵ چه‌کی ئه‌وان!
له ڕاستی‌دا له هه‌لومه‌رجێک‌دا که شه‌ڕت به‌سه‌ر‌دا سه‌پاوە، ژنان
ناکرێ به‌ناوی هەبوونی روحیاتی ئینسانی‌و مێهره‌بانانه خۆ له‌ئه‌رکێکی
گرنگ که پاراستنی وڵاته خۆ ببوێرن. ئه‌گه‌رنا له دواڕۆژی ڕزگاری‌دا
ناتوانن له بواره‌کانی دیکه‌دا خوازیاری رۆڵی یه‌کسان له‌گه‌ڵ پیاوان بن.
بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ ده‌ست بۆ تفه‌نگ ده‌با، به‌و مانایه ده‌ستی بۆ ده‌با
تا دیفاع له مافه‌کانی خۆی و مرۆڤەکانی دیکە بکا‌و ئاشتی‌و ئارامی،
مافی وه‌ک یه‌ک بۆ نه‌ته‌وه‌و هه‌موو چین‌و توێژێکی کۆمه‌ڵگه‌که‌ی
له نیشتمانه‌که‌ی‌دا جێگیر بکات. شه‌ڕ بۆ ئاشتی‌و مافی ڕه‌وا ده‌بێ چ
دژایه‌تییه‌کی له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌ی فێمێنیستی‌دا هه‌بێ؟
له ژماره ٦٤١ ی رۆژنامه‌ی "کوردستان"دا بڵاو بۆته‌وه
|
۱۳۹۳ مهر ۱۵, سه‌شنبه
چەکی شانی ژنی کورد و شه‌ڕ بۆ ئاشتی‌و مافی ڕه‌وا
اشتراک در:
نظرات پیام (Atom)
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر