کوێستان
فتوحی
کوردستان ژینگه‌یه‌کی
پاک و دڵ‌نشین نیه بۆ ژیان، کوردستان بۆ ئه‌منییه‌ت‌و ئارامی سه‌رنجڕاکێش نیه،
مادام "من" ی "ژن'ی تێدا ئازار بدرێم‌و خه‌ڵتانی خوێن بکرێم....
رۆژی هه‌ینی 9ی جۆزه‌ردانی1393،
ژنێكی ته‌مه‌ن 22 ساڵ به ناوی هه‌ڵاڵه محه‌مه‌دی له سه‌رده‌شت خوی هه‌ڵواسی‌و
گیانی له خۆی سه‌ند. هه‌ر له‌و حه‌وتوویه‌دا ئه‌وه دووهه‌م رووداوی خۆکوژی بوو له شاری سه‌رده‌شت.
روویان دا. حه‌وتووی پێش ئه‌وه‌ش له شاری که‌نگاوه‌ری سه‌ربه شاری کرماشان کچێکی
18 ساڵه‌ی خوێندکار له لایه‌ن باوکییه‌وه ده‌درێته‌به‌ر
چه‌قۆ‌و گیانی لێ‌ده‌سه‌ندرێ، هه‌ر هه‌مان حه‌وتوو له حه‌سه‌ن ئاوای سنه كچێکی
دیکه به ده‌ستی باوکی ده‌کوژرێ .... هه‌ر
له‌و حه‌وتوویه‌دا له که‌له‌کچی باشووری کوردستان کچۆڵه‌یه‌کی ته‌مه‌ن 15 ساڵه به
ده‌ستی "هاوسه‌ر!"ه‌که‌ی وه‌به‌ر ده‌سڕێژی گوڵله ده‌درێ و جه‌سته شلک‌و
ناسکه‌که‌ی هه‌لاهه‌لا ده‌کرێ. ئه‌مانه هه‌واڵی به‌رده‌وامی تۆره‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان‌و
ماڵپه‌ر‌و ڕاگه‌یه‌نه‌کانی کوردستانن.
بڵێی ئه‌م دڕنده‌ییه له کۆمه‌ڵ‌دا ته‌عبیر
له چی بکا؟ جگه له ده‌سڕێژی گولله‌و خنکاندن‌و وه‌به‌رچه‌قۆدان، رۆژانه زۆر رووداوی
تاڵ‌و دڵته‌زێنی دیکه له‌نێو ماڵه‌کان، قوتابخانه‌کان، شه‌قام‌و کۆڵانه‌کان، له‌م
وڵاته‌ی ئێمه، رووده‌دن. هه‌ر ژنه چیرۆکی تاڵی ژیان له‌نێو ئه‌م وڵاته به‌هه‌شته‌دا!
له نێو سنگی‌دا هه‌ڵگرتوه. قسه‌پێ‌گوتن، لێدان‌و ئازاردان، تانه‌وتوانج، به
هێندنه‌گرتن، له شته ئاساییه‌کانی رۆژانه‌ی ژیانی ژنانن و ره‌نگه که‌میش بن له‌چاو
کوژران‌و فڕێدانی جه‌سته له‌توپه‌تکراوه‌کان
له چۆڵه‌وانییه‌کان.
ئایا ئه‌مه که‌لتووری چ جه‌نگه‌ڵستانێکه کوردی
"به‌نامووس" ئاوا به‌دڵ‌ئاواڵایی وه‌رگرتوه؟! یان ره‌نگه هه‌ر هی خۆشمان بێ!! ئه‌م هه‌موو کوشتاره‌ی ژنان ده‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی ئێستاش له
کوردستان له‌م سه‌ده‌ی ئازادیی نه‌ته‌وه‌کان‌و دیموکراسییه‌دا، که جاڕنامه
جیهانییه‌کانی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان گوێی هه‌موو تاکێکی ئه‌م
جیهانه پان‌و به‌رینه‌ی پڕ کردوه، کۆیله‌یی مرۆڤ به‌ده‌ستی مرۆڤ هه‌ر به‌رده‌وامه.
ئه‌مه نه گه‌وره‌کردنه‌وه‌یه، نه قسه‌یه‌کی بێ‌بنه‌مایه. ئه‌م هه‌موو کوشتن‌و
خۆکوژییه‌ی ژنان له کوردستان، به‌سن بۆ راستیی ئه‌م ئیدیعایه. رۆژ
نیه هه‌واڵی کوژران‌و خۆکوژی ژنێک داماننه‌چڵه‌کێنێ، هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر دامانچڵه‌کێنێ!
به‌داخه‌وه ئه‌و رووداوانه (کوژران، خۆسووتاندن‌و سووتاندن!)، ئه‌ونده دووباره
بوونه‌ته‌وه که ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی که ئینسانییه‌ت له‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌موو
پیرۆزییه‌کانه، خه‌ریکه ئاسایی ده‌بێ.
ئێمه‌ش وه‌ک بینه‌رێکی باش، بێده‌نگ ته‌نیا چاولێکه‌ری
شانۆکانین. بێگومان بێده‌نگ بوونیش له‌ئاست چیرۆکی شانۆنامه‌که، بۆخۆی ره‌نگه جۆرێک
بێ له به‌شداری کردن!
هه‌موو
به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌كان نرخی خۆیان له‌ده‌ست داوه
کوشتن له‌سه‌ر "بێ‌ڕه‌وشتی"
ئایا ئه‌و ژنان و کچانه‌ی له لایه‌ن
که‌سوکاریانه‌وه به ناوی "نامووس‌پارێزی"
ده‌کوژرێن، هه‌موویان "به‌دره‌وشتن"؟
ئایا چ کردارێک ده‌چێته خانه‌ی به‌دڕه‌وشتییه‌وه‌و، پێناسه‌ی به‌دڕه‌وشتی
چیه؟ ئایا قانوون له وڵاتی ئێمه‌دا له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌خلاق‌و ڕه‌وشتی
تاکه‌کان له‌کۆمه‌ڵگه‌دا چ رۆڵێکی هه‌یه؟ کێ به‌رپرسی ره‌وشتی تاک‌و کۆمه‌ڵگه‌یه؟
له هه‌مووی گرنگتر کێ به‌رپرسی ئه‌م هه‌موو کوشتاره‌یه له کوردستان؟
ئایا فریشته، شه‌یدا، دڵبه‌ر، شنۆ. دۆعا، به‌ناز،
هێشوو، هه‌ڵاله‌کان، فاتیمه، دنیا، عاتیفه، شه‌وبۆ و س. م، ش. ن،
و....و....و... هه‌موویان بێڕه‌وشت بوون وا له لایه‌ن پیاوانی "به‌غیره‌تی!"
کوردستانه‌وه گیانیان لێسه‌ندرا؟ هه‌موو ئه‌م‌پرسیارانه‌و ده‌یان پرسیاری دیکه‌ی
له‌م بابه‌ته وڵامی جیدی‌و شه‌فافیان ده‌وێ که بۆ پسپۆران‌و شاره‌زایانی ماف‌و
کۆمه‌ڵناسی‌و قانوون‌و به‌جێ دێڵم! به‌ڵام هه‌مووکه‌سیش ئه‌و مافه‌ی هه‌یه روانگه‌ی
خۆی له‌مباره‌یه‌وه بڵێ.
دابونه‌ریت‌و ئایینه‌کان بوونه‌ته چه‌کێک
به‌ده‌ست پیاوانی کۆمه‌ڵگه‌وه. "نامووس" بۆته به‌شێک له جه‌سته‌ی ژن‌و
ئه‌ویان له به‌شێکی زۆر ئازادییه‌کانی ژیان بێبه‌ش کردوه‌و ئه‌ویان له ئینسان
بوونی خۆی خاڵی کردۆته‌وه. هه‌ر ئه‌وه‌شه وای کردوه، هه‌ررۆژه له لایه‌ن
پیاوانێکه‌وه جینایه‌تێک به‌ناوی "سڕینه‌وه‌ی په‌ڵه‌ی شه‌رم له داوێنی بنه‌ماڵه"
له‌م وڵاته‌دا رووده‌دا‌و که‌سیش ناوێرێ ده‌نگ هه‌ڵنه‌برێ‌و بڵێ ژن مرۆڤه نه‌ک
"نامووسی پیاو"! له‌م وڵاته‌دا که پڕه له یاساناس، دادوه‌ر، رۆژنامه‌نووس،
چالاکی مافی مرۆڤ‌و ئه‌م هه‌موو رێکخراوانه که ناویان لێ‌نراوه رێکخراوه‌کانی
کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی‌و ئه‌م هه‌موو چالاکه کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، فه‌رهه‌نگی‌و...
به‌ناو تێکۆشانیان هه‌یه بۆ وڵاته‌که‌یان، قسه له‌وه ناکه‌ن که ئه‌م بونیادی
پیاوسالارییه‌ی له‌کۆمه‌ڵگه‌دا ریشه‌ی داکوتاوه، ریفۆرمی ریشه‌یی ده‌وێ. ریفۆرم
شتێک نیه ته‌نیا ده‌وڵه‌ت بتوانێ بیکات، هه‌موو چین‌و توێژێک به‌تایبه‌تی چالاکانی
رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، چالاکانی فه‌رهه‌نگی، سیاسی‌و.... ده‌بێ رۆڵی
کارای تێدا بگێرن.
تێڕوانینه هه‌ڵه‌كان به‌رگی پیرۆزیان
له‌به‌ر کراوه
پێناسه‌ی شه‌ره‌ف له جه‌سته‌ی ژن‌دا یه‌کێکه
له‌و تێڕوانیه هه‌ڵانه‌ی که مێژوویه‌کی دوور‌و درێژی له کۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یه،
ته‌نانه‌ت وا تێکه‌ڵاوی ناخی ئینسانه‌کان بووه، زه‌حمه‌ته خۆرزگار کردن له‌و پێناسه
داسه‌پاوه‌دا، به‌ڵام مه‌حاڵ نیه.
بۆ کۆتایی‌هێنان به جینایه‌تی
"ناموسپارێزی" پێویستمان به تێڕوانینی نوێ هه‌یه. دیاره قسه کردن
ئاسانه، به‌ڵام زه‌حمه‌ت ئه‌وه‌یه چۆن ئه‌و بیرکردنه‌وه‌یه له بیروزه‌ینی
مرۆڤه‌کانی ئه‌م وڵاته داماڵدرێ. بێگومان کار کردن له پێناوی سڕینه‌وه‌ی
پیاوسالاری‌و دیارده دزێوه‌کانی دژی ژنان، له‌نێو کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئیسلامی - نه‌ریتی‌دا،
پرۆسه‌یه‌کی ئاڵۆز‌و دژواره، به‌تایبه‌تی که ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌که خۆی تاسه‌ر
ئیسقان پیاوسالار بێ‌و به‌ناوی سه‌روه‌ری‌و پیرۆزییه‌کان، زۆر له کێشه‌کان پشت
گوێ بکا. هه‌روه‌ک کێشه‌ی به‌ناو "نامووس‌پارێزی"، ساڵانێکه گیانی
ئینسانه‌کان ده‌ستێنێ.
به‌ژه‌وه‌ندییه حیزبی‌و تاکه‌که‌سییه‌کان
گه‌مه‌ی نیشتمان‌و نه‌ته‌وه‌په‌رستی‌و
پیرۆزییه‌کان، هه‌لومه‌رجی ژنانی له‌کۆمه‌ڵگه‌ی
کوردستان‌دا هێنده‌ی دیکه ئاڵۆز کردوه. ئه‌نجومه‌ن‌و ئین جی ئۆ‌کانی مافی مرۆڤ، ته‌نانه‌ت
رێکخراوه‌کانی ژنانیش، که‌وتوونه‌ته نێو ململانێی "پیرۆزییه‌کان"ی
خێل‌و عه‌شیره‌و به ناوی به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتمان‌و نه‌ته‌وه ئه‌رکه سه‌ره‌کییه‌کانی
خۆیان له‌بیر کردوه که‌به ناو خه‌بات ده‌که‌ن بۆ ریفۆرمی کۆمه‌ڵایه‌تی‌و ... .
حیزبه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی کوردستانیش
هه‌میشه له کێشه‌یه‌کی وه‌ک کێشه‌ی کوشتنی ژنان له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی
"نامووس" به رووکه‌ش لێ روانیوه.
کاتێک ژنێک ده‌کوژرێ، هه‌ربه‌م تێڕوانیه‌نه
هه‌ڵه‌وه ده‌گوترێ "کێشه‌ی نامووسی" بووه! واته قه‌بێحی مه‌سه‌له‌که نیشان ناده‌ن، وه‌ک
ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییان له‌وه‌دا بێ قسه‌ی لێ‌نه‌که‌ن.
له کوردستان بێ‌نرخ کردنی ژن گه‌یشتۆته
ئه‌وپه‌ڕی خۆی، به‌ڵام که قسه له چاره‌سه‌ر دێ، ته‌نیا روو له ژنان ده‌کرێ که
ده‌بێ بۆخۆیان چاره‌سه‌ر بۆ کێشه‌کانیان ببیننه‌وه. ئه‌مه جگه له خۆده‌ربازکردن‌و
خۆدزینه‌وه له ئه‌رکێکی گرنگ، یاری بەرژەوەندی‌و، خۆڵ کردنە چاوی خەڵکیشه. تا ئێستا هیچ حیزبێکی کوردستانی به ڕاشکاوی رای‌نه‌گه‌یاندوه
ژن نابێ "نامووس" بێ، چونکه ئینسانه. روانینی "نامووس" به‌م پێناسه‌یه‌ی ئێستا باوه، بێ‌نرخکردنی
ئینسانه.
حیزبه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ "کێشه‌ی
ژنان" ئه‌رکو به‌رپرسیاره‌تیی کۆمه‌ڵگه‌یان دابه‌ش کردوه به سه‌ر
"ژنانه"و "پیاوانه"دا. هه‌ر ئه‌وه‌شه وای کردوه، کار له
پێناوی ریفۆرمی کۆمه‌ڵایه‌تی‌دا به‌ره‌وپێشچوونێک به‌خۆیه‌وه نه‌بینێ. دیاره
کارکردن له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ریفۆرمی یاسایی‌و که‌لتووری سه‌ره‌تا ئه‌رکی ده‌سه‌ڵاته،
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات خۆی دژی ریفۆرم بوو، (وه‌ک کۆماری ئیسلامی) ده‌بێ چ
بکرێ؟
كوشتنی
ژنان له ژێر ناوی پاراستنی نامووس، تاوانێكی دژی مرۆڤانییه‌و نابێ هه‌روا
به ئاسانی چاوپۆشیی لـێ‌بكرێ. هه‌موو
لایه‌ک ده‌زانن توندوتیژی له‌سه‌ر ژنان چ کاریگه‌رییه‌کی نێگه‌تیڤی له‌سه‌ر هه‌موو
کۆمه‌ڵگه به‌گشتی هه‌یه. کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی پڕ له تاوان‌و توندوتیژی به‌رهه‌م دێته‌وه.
بۆیه ناکرێ ته‌نیا ژنان به‌به‌رپرسی چاره‌سه‌ری ئه‌م پرسانه بزانن. حیزب‌و رێکخراو‌ه‌سیاسییه‌کان،
ئه‌نجومه‌ن‌و ئین جی ئۆ‌کانی مافی مرۆڤ، ژنان، لاوان، که‌سایه‌تییه کاریگه‌ره‌کانی
نێو کۆمه‌ڵگه‌و هتد، ده‌توانن له ئاست پرسی توندوتیژیی دژی ژنان، هه‌ماهه‌نگ له‌گه‌ڵ
یه‌کتر‌و ببنه فشار بۆسه‌ر ده‌سه‌ڵات. کارکردن
له‌م پێناو ریفورمی که‌لتووری،
ئایینی‌و یاسایی به هه‌موولایه‌ک
ده‌کرێ. هه‌ر لایه‌نێک که له غه‌می
نیشتمان‌دایه ده‌بێ به‌و هه‌ست به‌به‌رپرسیاریه‌تیه‌وه کار بۆ سڕینه‌وه‌ی ئازاره‌کانی
نیشتمانیش بکا. کوژران‌و کوشتنی ژنان یه‌کێکه له‌و ئازارانه‌ی نیشتمان که هه‌رگیز
وڵات رووی ئه‌منییه‌ت‌و ئارامی به‌خۆیه‌وه نابینێ مادام ژنان ئه‌وه چاره‌نووسیان
بێ . ئه‌گه‌ر پرسی نه‌ته‌وه‌یی مینبه‌رێکه له مینبه‌ره‌کانی کورد تا داوا‌و مافه‌کانی
به‌رجه‌سته بکاته‌وه، ده‌کرێ له‌و مینبه‌ره‌وه زۆر به روونی رێنوێنی‌و رێکاری
ئینسانییش بخرێته پێش خه‌ڵکی وڵاته‌که، نه‌ک خۆ گێل کردن له‌ئاستی‌داو سپاردنی به
به‌شێک له ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵ، که ئه‌مه ده‌بێته هۆی هێشتنه‌وه‌و ره‌وایی‌دان
به توندوتیژی‌و به‌ناوی که‌لتووری "کوردی" .
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی کوردستان‌و
کوردستان به‌گشتی، به نیسبه‌ت ژنه‌وه رووده‌دا‌و دواتر شاردنه‌وه‌و پاساوهێنانه‌وه
بۆ کردوه دژی ئینسانییه‌کانی که له دژی ژنان رووده‌ده‌ن، به دڵنیاییه‌وه به
زیانی هه‌موو کورد ده‌شکێته‌وه.
که‌س ناتوانێ پرسی نه‌ته‌وه‌و غه‌می
نیشتمان به خه‌ڵکانێک بفرۆشێته‌وه که ئه‌مڕۆ ده‌یانه‌وێ جه‌سته‌ی نیشتمان هه‌ڵکۆڵن
و له ده‌رد‌و ئازاره‌کانی بگه‌ڕین.
پاساوهێنانه‌وه بۆ ژن کوشتن هیچی له خیانه‌ت به نیشتمان‌و به نه‌ته‌وه
که‌متر نیه. چونکه ژن کوشتن به‌داخه‌وه
خه‌ریکه ده‌بێته پێناسه‌ی کورد. به
دڵنیایه‌وه مێژوو ئه‌م رووداوانه له سه‌ر کورد تۆمار ده‌کا‌و که‌سیش ناتوانێ مێژوو
بسڕێته‌وه.
13/3/1393
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر