وڵامی نامه‌ی کۆمه‌لێک له چالاکانی ژنان که بۆ
ئه‌ندامانی ژنی رێبه‌ریی حیزبه‌کانیان ناردبوو
کوێستان فتووحی
له پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ پرسیارنامه‌یه‌ک که
کۆمەلێک لە
"چالاکانی
ژنان"
واژۆیان کردوه‌و رووی له ژنانی ئه‌ندامی
رێبه‌ریی حیزبه‌کان، ئه‌وانه‌ی ئێستا‌و
ده‌روره‌کانی پێشوویه و نامه‌که نوسخه‌یه‌کیشی
بۆ من ناردراوه. دیاره هێندێک له‌پرسیار‌ه‌کان
رووی له تاکه و له هێندێکیشیان‌دا گشتییه
واته رووی له‌کۆی گشتی ژنانی نێو رێبه‌ریی
حیزبه‌کانه. بۆیه ئه‌گه‌ر منیش وه‌ک تاک و
جاروباریش وه‌ک کۆ وڵام ده‌ده‌مه‌وه پێوه‌ندی به
نامه‌که‌ی ئه‌و به‌ڕێزانه‌وه هه‌یه.
***
ئێوه به‌ڕێزانی ئه‌و نامه‌یه‌تان واژۆکردوه،
سه‌ره‌تا ده‌سخۆشیتان لێ‌ده‌که‌م، وادیاره
کێشه‌ی ژن له نێو حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان‌دا بۆته خه‌می ئێوه‌ش‌و حیزبه‌کانیش
به حیزبی خۆتان ده‌زانن! ئه‌مانه له‌جێی
خۆی‌دایه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی له‌خه‌می پرسی
ژنان له نێو حیزبه‌کان‌دان، ده‌بێ زور قووڵتر
بڕواننه ئه‌م مه‌سه‌لانه‌ی له نامه‌که‌دا
وروژاندووتانه. ئه‌گه‌ر ته‌نیا سه‌رنج
بدرێته‌کارنامه‌ی ئه‌مڕۆی ژنانی نێو رێبه‌ری
حیزبه‌کان، هه‌رچه‌ند ئه‌وه‌ش گرنگی خۆی
هه‌یه، ئه‌وه ده‌بێ دادگایه‌ک بۆ ئه‌و ژنانه
پێک بێنن‌و دادگاییان بکه‌ن! چونکه وه‌زعی ژنان،
یان بڵێین رۆڵی ژنان له نێو زۆر له حیزبه‌کان‌دا
ئێستاش جێگای ره‌زامه‌ندی نیه. به‌ڵام ناکرێ
خه‌مساردییه‌کانی ساڵانێکی زۆر رێبه‌رایه‌تی
پیاوانی کورد بخرێته سه‌ر لاپه‌ڕی تێکۆشانی
ئه‌مڕۆی ئه‌م چه‌ند ژنه! ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش ته‌نیا
وڵامی پرسیاره‌کانی ئێوه بده‌ینه‌وه و ئاوڕ له
رابردوو نه‌ده‌ینه‌وه، ئه‌مه بازدانێک ده‌بێ
به‌سه‌ر هه‌موو هۆکار‌و که‌مکارییه‌کان‌دا به
نیسبه‌ت رۆڵی ژنان له ریزی حیزبه‌کان‌دا. بۆیه
ئه‌گه‌ر له وڵامه‌کان‌دا ئاوڕێک له ڕابردووش
ده‌درێته‌وه به‌م مه‌به‌سته‌یه که ئه‌مڕۆی
ئێمه باش یان خراپ، پێوه‌ندی به رابردووشه‌وه
هه‌یه.
به‌هه‌ر حاڵ ئێستا که پرسیاره‌کان راسته‌خۆ رووی
له جه‌ند ژنی دیاریکراوه یه‌ک له‌وان ئه‌منم،
هه‌وڵ ده‌ده‌م له له‌م پێوه‌ندییه‌دا وڵامتان
بده‌مه‌وه.
ئه‌مه ئه‌و پرسیارانن که رووبه‌رووی
ئێمه‌کراونه‌ته‌وه:
۱-
کارنامەی ئێوە لەم ماوەدا چی بوە؟
۲-
چەندە و چۆن هەولتان داوە بۆ سرینەوەی هەلاواردن
دژ بە ژنان و بەرهەم هێنانی یەکسانی لە حیزبەکەی
خۆتاندا؟
۳-
رێگاتان بۆ چەند ژنی تر خۆش کردوە و کێن ئەوانە و
چی‌یان لە ئەستۆیە؟
٤- چەندە توانیوتانە بریاردەر بن لە
حیزبەکەتاندا؟
۵-
هاندەر و بەربەستەکانتان لەم ماوەدا چی بوە؟
٦- کەم و کووریەکان و دەسکەوتەکانتان چین؟
۷-
ئایا قەت رەخنەتان لە حیزبەکەی خۆتان گرتوە؟
ئەگەر بەلێ ولام و کردەوەیان چی بوە؟
۸
هۆکاری کەمی بەشداری ژنان لە ئاستی رێبەری‌دا چیە
بەرای ئێوە؟
۹-
پێشنیار و پلانتان بۆ داهاتوو چیە؟
۱٠-
پۆستەکانی ئێوە و ئەندامانی تر دایمییە یا
ماوەدار؟
۱۱-
پێتان وایە رێبەرایەتی ژنان لە حیزبی ئێوەدا
مومکینە؟
کوێستان فتووحی:
که باسی کارنامه ده‌که‌ن، خۆم وه‌ک قوتابییه‌ک
دێته‌به‌رچاو که نه بنه‌ماڵه، نه مامۆستا‌و
ژینگه‌ی قوتابخانه هانده‌ر‌و هاوکارێکی باش
نه‌بوون تا من بتوانم له‌و خوێندنگه‌یه به
نێونجێکی باشه‌وه ده‌ربچم! کارنامه‌ی ئه‌مڕۆم
پێوه‌ندی به رابردوومه‌وه هه‌یه. ئه‌وه به‌و
مانایه نیه خۆم له ژێرباری ره‌خنه‌کان ده‌رباز
بکه‌م‌و پاساو بۆ خه‌مساردییه‌کانی خۆم له‌و
خوێندنگه‌یه بێنمه‌وه. به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌و
رۆژانه‌م له‌بیر ناچێته‌وه به‌هۆی ژن بوونم
له‌پێ‌سپاردنی کار‌و مه‌سئوولییه‌ت‌دا ده‌خرامه
په‌راوێزه‌وه، به‌که‌م ده‌گیرام‌و که‌م‌لوتفی به
غورووری خه‌باتگێڕانه‌م ده‌کرا! دیاره پێتان بڵێم
ئه‌وه ئه‌زموونی منه‌و ده‌یان نموونه‌م هه‌یه‌و
هه‌رگیز بێ‌بنه‌ما قسه ناکه‌م.
با ئه‌وه‌ش بڵیم ئێمه ژنانی نێو رێبه‌ری
حیزب(حدک) ته‌نیا نوێنه‌ری ژنان نین که بلێین
کاره‌که‌مان ته‌نیا له مه‌جال و بواری ژنان
دایه. به‌ڵام گرنگه له‌گه‌ڵ هه‌موو
مه‌سئوولییه‌ت‌و ئه‌رکه ته‌شکیلاتی‌و
حیزبییه‌کانمان‌دا ئه‌و لایه‌نه گرنگه‌ی
کۆمه‌ڵمان له‌بیر نه‌چێ، که پێم وایه ئێمه ئه‌م
ئه‌رکه‌مان تاڕاده‌یه‌ک له‌بیر نه‌کردوه. با
ئه‌وه‌ش بڵێم کێشه‌ی ژنان له حیزبی دیموکرات‌دا
له‌ئێستا‌دا له به‌رنامه‌و په‌سه‌ندکراوه‌کانی‌دا
نیه که بڵێین پرۆژه‌مان نیه، چونکه به‌ڕاستی
که چاو له‌په‌سندکراوه‌کانی ده‌که‌ین له‌پێوه‌ندی
له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی یه‌کسانیی ژنا‌و پیاو‌دا
کێشه‌یه‌کی وا نابینی که ره‌خنه‌ی جیدی پێ‌وارد
بێ، دڵنیا بن په‌سه‌ندکراوه‌کانی حیزبی کاریگه‌ری
ئه‌م ژنانه‌و زۆر ژنی دیکه‌ی به‌سه‌ره‌وه‌یه.
به‌ڵام کێشه‌که له بیرکردنه‌وه‌که‌دایه که
رێگره له‌سه‌ر رێی پێشکه‌وتنه‌کانی ژنان.
لێره‌دا ناچارم دیسان بگه‌ڕێمه‌وه بۆ دوورتر.
ئه‌م بیرکردنه‌وه‌یه له ڕابردوودا بۆته رێگرێکی
سه‌رسه‌ختی ژنان بۆ په‌یوه‌ستبوون به ریزه‌کانی
ئه‌م حیزبه‌وه. ئه‌گه‌ریش تاک‌و ته‌را ژنانێک
روویان تێ‌کردوه، له‌نێو ئه‌م بیرکردنه‌وه‌یه‌دا
ژن غه‌رق ده‌بوو و نه‌یده‌توانی وه‌ک پیاوه‌که
پله ته‌شکیلاتییه‌کان ببڕێ، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر
چاو له ده‌یه‌کانی 60 و 70ی هه‌تاویی بکه‌ین ناوی
ژنێک نابینین له ریزی فه‌رمانده‌رانی نیزامی
حیزب‌دا، ئه‌مه به‌و مانایه نیه که ژن توانای
ئه‌و ئه‌رکه‌ی نه‌بووه، به‌ڵکوو ئه‌وه
ده‌وروبه‌ر بوون بڕوایان به توانایی ئه‌و
نه‌بووه یان له‌سه‌ر تواناییه‌کانی کاریگه‌رییان
داناوه. بۆ ئێستا منێک مه‌سئوولییه‌تی ئورگانێک
که ده‌ورانێکی زۆر پیاوێک که ئه‌زموونی زۆری له
کاری سیاسی‌و نووسین‌دا هه‌بووه، ده‌توانم
به‌ڕێوه‌به‌رم‌و له پیاوانی هاوشانی خۆشم که‌می
نه‌هێنم، بۆ ئه‌و کاته نه‌متوانیوه فه‌رمانده‌ی
هێزێکی پێشمه‌رگه بم. مانای ئه‌وه‌یه هه‌وڵ
دراوه بۆ گرنگی‌دان به رۆڵی ژن به‌ڵام
هه‌وڵه‌کان له نێو ئه‌م دۆخه دژواره‌دا ناتوانێ
له ئاستی چاوه‌ڕوانییه‌کانی ئه‌مڕۆدا بێ. ئه‌م
هه‌وڵانه‌ش له‌پێش‌دا ده‌بێ به هی ژنانی بزانن.
ده‌زانم
مه‌به‌ستتان کارنامه‌ی کارکردنه بۆ پرسی ژنان و
ئه‌وه مه‌به‌سته‌که‌ی ئێوه‌یه، ده‌توانم له‌سه‌ر
خۆم قسه بکه‌م چونکه ده‌زانم هاوڕێکانی دیکه‌شم
له لایه‌ن خۆیانه‌وه وڵام ده‌ده‌نه‌وه؛ نه‌ک
هه‌ر ئێستا ئه‌وه‌تا له حیزبی دێموکرات‌دام له
هه‌موو کاره‌کانم‌دا پرسی ژن جیانه‌کراوه بووه
له بیرکردنه‌وه‌م‌دا. دیاره ئه‌گه‌ر ده‌لێین
- پرسی ژن به‌هۆی ئه‌وه‌یه له‌م باره‌یه‌وه
هه‌موومان ده‌زانین ناهاوسه‌نگی هه‌یه -
هه‌وڵه‌کانم (باوه‌ڕبه‌خۆبوون هاندانی ژنان، بۆ
خۆدانه‌به‌رکار‌و به‌رپرسایه‌تی، سڕینه‌وه‌ی
هه‌رچه‌شنه هه‌ڵاواردنێک دژی ژنان، سڕینه‌وه‌ی
ئه‌ده‌بیات‌و هه‌ڵسوکه‌وتی پیاوسالاری له
فه‌رهه‌نگ‌و ئه‌دبیاتی حیزب‌داو...)، بۆ ئه‌و
هاوسه‌نگییه بووه که ئێستا ناومان لێناوه
کێشه‌ی ژنان، له حاڵێک دا ئه‌م کێشه‌یه کێشه‌ی
هه‌موومانه - که به‌داخه‌وه ئه‌گه‌ر به باشی
تێی‌دا سه‌رکه‌وتوو نه‌بووین، هۆیه‌که‌ی ئه‌و
روانینه پیاوسالارانه بووه که له‌حیزب‌دا
ئه‌ونده به‌هێز بووه و - ئێستاش زاڵه- که
هه‌وڵه‌کانی منی نه‌وعی له‌و مه‌یدانه‌دا دیار
نه‌بووه یان ده‌رنه‌که‌وێ یان زۆر به‌لاوازی
ده‌بینرێ.
بۆ راستیی و دروستی ئه‌م ئیددعایه ئێوه ده‌توانن
له‌م باره‌یه‌وه به‌دواداچوون بکه‌ن، نه‌ک به
پرسیارنامه‌یه‌ک به‌ڵکوو لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ورد
له‌سه‌ر کارنامه‌ی منی ژن له ئێستا و له
رابردوو‌دا بکه‌ن بزانن لاوازییه‌کانمان چن؟ بۆ
ئێمه ناتوانین له‌ئاستی چاوه‌ڕوانییه‌کان‌دا بین؟
بۆ رێژه‌ی ژنان له حیزبه‌کان‌دا که‌مه؟ ئایا
ته‌نیا خه‌تای ژنانه؟ بۆ حیزبه‌کان زۆر دره‌نگ
وه‌خۆکه‌وتوون و.....؟ ده‌یان پرسیاری له‌م جۆره
ده‌بێ وڵام بدرێته‌وه، نه‌ک ته‌نیا هه‌ر
له‌لایه‌ن ئێمه‌وه به‌ڵکوو له‌لایه‌ن ئێوه‌شه‌وه
پێویست به وڵام دانه‌وه‌یه.
به‌تایبه‌تی هێندێک له ئێوه که ئه‌م
پرسیارنامه‌یان واژۆکردوه، له نێو ته‌شکیلاتی
حیزبه‌کان‌دا حوزوورتان هه‌یه‌و یان پێشتر
بووتانه، ئێوه که خۆتان به چالاکی ژن
ده‌زانن، ئێمه‌ش حه‌قمانه پرسیار له‌ئێوه
بکه‌ین‌و بڵێین به‌ڕاستی بۆخۆتان چه‌نده بڕواتان
به‌م ژنانه هه‌یه که هه‌ڵبژێردراون؟ ئایا
ئه‌وان ده‌توانن هاوسه‌نگی دروست بکه‌ن‌و شوێنیان
به بڕیار‌و په‌سندکراوه‌کانه‌وه هه‌بێ؟ به چ
هۆیه‌ک هه‌ڵبژێردراون، ئایا شایسته‌ی ئه‌و پۆسته
هه‌ن‌و خاوه‌نی ده‌نگ‌و هه‌ڵوێستی خۆیانن یان
هه‌ر سێبه‌ری پیاوانن‌و حیزب که‌ڵکی ته‌بلیغاتیان
لێ‌وه‌رده‌گرێ؟ ده‌توانن ئاڵوگۆڕێکی بنه‌ڕه‌تی له
حیزبه‌که‌یان‌دا دروست بکه‌ن؟ ئه‌گه‌ر ناتوانن بۆ؟
هه‌وڵتان داوه جێگه‌یان به‌که‌سانی ئازاتر‌و
شایسته‌تر له‌وان پڕبکرێته‌وه؟ ئایا تێکۆشاون
لایه‌نه لاوازه‌کانی ژنانی رێبه‌ری
بێنه‌به‌رباس‌و ئاگاداریان بکه‌نه‌وه؟ هه‌روه‌ها
ئێوه له نێو کۆمه‌ڵگه‌دا چتان کردوه له‌م
پێناوه‌دا، چه‌نده هانده‌ر‌و هاوکاری ژنان بوون
بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌و ترسانه‌ی هه‌ر له
منداڵییه‌وه له ناخی ژن‌دا ده‌چێندرێ؟ پێتان وا
نیه که‌مته‌خه‌رمییه‌کان له‌لایه‌ن
هه‌موومانه‌وه‌یه؟
دڵنیا بن لانیکه‌م له حیزبه‌که‌ی ئێمه‌دا ئه‌و
ئازادییه هه‌یه که هه‌موولایه‌ك بێن له‌سه‌ر
کارنامه‌ی رێبه‌رییه‌که‌یان‌و زۆر مه‌سائیلی دیکه
باس‌و مناقسه بکه‌ن.
قسه‌کردن‌و ره‌خنه‌گرتن بۆ هه‌موومان زۆر ئاسانه،
ده‌بێ ره‌خنه بگیرێ، ره‌خنه بۆ گۆڕانی
هه‌لومه‌رجه،
ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ حیزبێک به سه‌ڕاحه‌ت ده‌ڵێ ده‌بێ
به‌خۆمان‌دا بچینه‌وه له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ
گرنگی‌دان به رۆڵی ژنان، دڵنیا بن هه‌وڵ‌و
تێکۆشان‌و ره‌خنه‌کانی ژنان‌و پیاوانی
یه‌کسانیخوازه وای کردوه حیزبێک ره‌خنه له‌خۆی
بگرێ. هه‌رچه‌ند به‌داخه‌وه ژنان و پیاوانی
یه‌کسانیخواز هه‌میشه رێژه‌یان که‌م بووه له
ریزی حیزبه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کان‌دا.
مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه باس کردنی که‌موکوورییه‌کان
بۆ باشتر بوونه. ئایا هه‌ر ره‌خنه گرتن به‌سه
بۆ به‌خۆداچوونه‌وه؟ خۆمان له کوێی ئه‌و قسه‌و
ئه‌و ره‌خنانه داین؟ له حیزبه‌که‌ی خۆمان‌دا
چمان کردوه بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌یه‌کی زیاتر‌و
ژنانێکی شایسته‌تر هه‌ڵبژێردرێن؟ ئه‌م پرسیارانه
ئێمه‌ش ده‌توانین بیاوروژێنین. به‌ڵام گرنگ
ئه‌وه‌یه بۆخۆمان چمان له‌ده‌ست دێ؟
له پێوه‌ندیی له گه‌ڵ
ئه‌و پرسیاره‌ی که ده‌لێن: "هه‌وڵت داوه بۆ
سڕینه‌وه‌ی هه‌ڵاواردن دژ به ژنان"؟ پرسیاره‌که‌م
هێندێک به‌لاوه سه‌یر بوو!
خانمه‌کان!
هه‌رچه‌ند وڵامی ئه‌و پرسیاره به‌جۆرێک
دووباره‌بوونه‌وه‌یه به‌ڵام ده‌بێ بڵێم ئه‌وه
به‌رپرسیاره‌تیی ئه‌خلاقی من‌و هه‌موو ژنێکی
خه‌باتکاره، که هه‌وڵ بده‌ین بۆ سڕینه‌وه‌ی
هه‌ڵاواردن دژ به ژنان، نه‌ک هه‌ر له حیزبه‌که‌ی
خۆمان‌دا، به‌ڵکوو به‌گشتی کۆمه‌ڵگه‌ش‌دا،
ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌که‌ین پێم وایه خه‌باته‌که‌مان
سه‌قه‌ته.
ئه‌من وه‌ک خۆم له رێبه‌رییش‌دا نه‌بووم به‌ڵام
پرسی ژن‌و رۆڵی ژن له نێو حیزب‌دا خه‌می
به‌رده‌وامم بووه، چۆن ده‌توانم ببمه ئه‌ندامی
رێبه‌ری به‌ڵام ده‌ست له‌و خواستانه هه‌ڵگرم؟
هه‌وڵم داوه ده‌نگم به بڕیار‌و
په‌سه‌ندکراوه‌کانی حیزبه‌که‌مه‌وه دیار بێ،
(ره‌خنه بگرم، پێشنیهاد بده‌م‌و شانیش
بده‌مه‌به‌رکار‌و ئه‌رک) نه‌ک وه‌ک هێندێک که‌س
هه‌ر دروشم بده‌م! دروشم دان له هه‌مووشتێ
ئاسانتره! ژنانێک ده‌ست‌و مه‌چه‌کیان پڕه له
بازنه‌ی کۆیلا‌یه‌تی، به‌ڵام ئیددیعا ده‌که‌ن
چالاکی مافی ژنانن! ئه‌من ره‌خنه‌ی توندم له‌وانه
هه‌یه، که‌سێک که ناوی خۆی ده‌نێ خه‌باتکار
ده‌بێ له پێش‌دا له‌خۆیه‌وه ده‌ست پێ بکا.
راسته ژنانێک هه‌ن له‌پێ‌سپاردنی ئهرکو
مودیرییه‌تی ته‌شکیلاتی حیزبه‌که‌یان‌دا ره‌نگه
زۆر به‌توانا‌و سه‌رکه‌وتوو بن له
کاره‌که‌یان‌دا، به‌ڵام له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ
مه‌سه‌له‌ی ژنان‌و کارکردن بۆ هاوسه‌نگی‌و
یه‌کسانیی ژن‌و پیاو له‌حیزبه‌که‌یان‌دا که‌مترین
مایه‌یان له‌خۆ دانابێ، به‌بڕوای خۆم ئه‌و جۆره
ژنانه به به‌رپرسێکی باش‌و سه‌رکه‌وتوو نازانم.
به‌نیسبه‌ت خۆشمه‌وه له حه‌دی توانای خۆم‌دا
هه‌وڵم داوه، به‌ڵام هیچکات له‌خۆشم ڕازی
نه‌بووم، پێم وایه ده‌بوو نه‌ترسانه‌تر له‌م
مه‌یدانه‌دا خۆم نیشان دایه. بڕوای من وایه له
کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان‌دا که حیزبه‌کانیش دابڕاو
نین له که‌لتوور و نه‌ریته‌کانی نێو کۆمه‌ڵگه،
ژنی ئازا، ئاگا‌و وشیار به‌مانای راسته‌قینه‌ی
ده‌وێ، شه‌ڕی مافه‌کانی ژنان له‌م کۆمه‌ڵگه‌یه‌دا
به ژنێک ناکرێ که به‌رده‌وام بێده‌نگی
هه‌ڵبژێرێ بۆئه‌وه‌ی جێی قه‌بووڵ‌و ره‌زامه‌ندیی
هه‌موولایه‌ک بێ! با ئه‌وه قه‌بووڵ بکه‌ین.
بۆیه منیش داوا ئێوه ده‌که‌م ته‌نیا به
وه‌رگرتنه‌وه‌ی وڵامی ئه‌م چه‌ند پرسیاره واز
نه‌هێنن و ده‌توانن له سه‌ر ته‌ک ته‌کی ئه‌و
ژنانه‌ی له حیزبه‌کان‌دا تێکۆشانیان هه‌بووه،
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی مه‌یدانی بکه‌ن، له سه‌ر
ئامانجی حیزبه‌کانیش له هه‌ڵبژاردنی چه‌ند ژنێک
وه‌ک ئه‌ندامی کومیته‌نی ناوه‌ندی یان ده‌فته‌ری
سیاسی! ره‌نگه ژنانێک هه‌بن له ریزی ئه‌و
ژنانه‌دا که‌مترین رۆڵیان هه‌بووبێ له پێناو
هاوسه‌نگی‌و یه‌کسانیخوازی‌دا! به‌ڵام که‌سانێکیش
هه‌بن به‌هۆی هه‌وڵدانیان بۆ سڕینه‌وه‌ی
پیاوسالاری له حیزبه‌که‌یان‌دا که‌وتوونه‌ته‌به‌ر
هێرشی ناڕه‌وای پیاوانێک که هیچکات نایانه‌وێ
ئه‌و سیستمه‌یان لێ‌تێک بچێ که (هه‌مووشتێک هه‌ر
پیاو!)! سکرتێر، ده‌فته‌ر سیاسی، کومیته‌ی
ناوه‌ندی‌و به‌رپرسایه‌تی ئورگان‌و هێز‌و ناوه‌ند
و هتد. یان ره‌نگه حیزب هه‌بێ وه‌ک ئامرازێک
له بوونی ژن له سه‌تحی رێبه‌ری‌دا که‌ڵک
وه‌رگرێ، ئایا ئه‌و ژنانه خۆیان چ هه‌ڵوێستێکیان
هه‌یه؟ ئه‌مانه هه‌مووی جێی لێوردبوونه‌وه‌و
لێکۆڵینه‌وه‌ن له لایه‌ن چالاکانی ژنانه‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌که‌ن، ئێوه‌ش
که‌مته‌رخه‌مییه‌کی گه‌وره‌تان کردوه به نیسبه‌ت
دۆزی ژن له نێو حیزبه‌کان‌دا. له‌هه‌مان کاتیش‌دا
ئه‌وه چاوڕوانییه‌کی بێهووده‌یه له چه‌ند ژنێکی
نێو رێبه‌ریی حیزبه‌کان که بتوانن به ته‌نیا
شۆڕشێکی یه‌کسانیخوازانه وه‌ڕێ بخه‌ن، له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ش‌دا نابێ چاو له که‌مته‌رخه‌مییه‌کانیان
بپۆشرێ. هه‌ڵبه‌ت ده‌بێ به‌ئینسافه‌وه ئه‌م
کاره بکرێ نه‌ک ئێوه‌ش بکه‌ونه ریزی ئه‌وانه‌ی
که خه‌تێکی سوور به‌سه‌ر هه‌موو هه‌وڵه‌کان‌دا
بکێشن. که‌سانێک فێر بوون زۆر ئاسان بڵێن ئه‌م
ژنانه "دیکۆڕن"، "رۆبۆتن"، "خێریان" پێ کراوه
له حیزبه‌کانیان‌دا، ئه‌م قسانه‌م له زۆر ژن
بیستوه که خۆی به‌چالاکی ژنان ده‌زانێ و
ته‌نانه‌ت له نێو ئه‌م گرووپه‌ی ئێوه‌ش‌دا هه‌ن
به‌م جۆره قسه‌ده‌که‌ن له سه‌ر ژنانی رێبه‌ریی
حیزبه‌کان. ئه‌من وه‌ک خۆم هه‌رگیز قه‌بووڵی ئه‌م
په‌سوه‌نده سووکانه ناکه‌م و زۆریش به جیدی
چۆن به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ پیاوسالاری له نێو
حیزب‌و نێو کۆمه‌ڵگه به پڕنسیپی ئه‌خلاقی خۆم
ده‌زانم، ئاواش به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه
ده‌که‌م که نایانه‌وێ توانییه‌کانی منی ژن
ببینن‌و راست ده‌چنه ریزی ئه‌وانه‌وه هه‌رچی
که‌مکاریی حیزبه‌کانه له رابردوو‌دا ده‌یخه‌نه
ملی ئه‌و ژنانه! به‌بڕوای خۆم هه‌ر ژنێک له نێو
ریزی حیزبه‌کان‌دا بێ، به رێبه‌ری و غه‌یری
رێبه‌رییه‌وه یه‌کێک له ئه‌وله‌وییه‌ته
گرنگه‌کانی کار‌و تێکۆشانی، ده‌بێ گرنگی‌دان بێ
به رۆڵی ژن‌و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ڵاواردن نه‌ک
هه‌ر له حیزب‌دا به‌ڵکوو له نێو بنه‌ماڵه‌و
کۆمه‌ڵگه‌ش به‌گشتی بێ. ژن هه‌یه خۆی ناو ناوه
چالاک! به‌ڵام نه‌یتوانیوه ته‌نانه‌ت له نێو
بنه‌ماڵه‌که‌ی خۆشی‌دا ئاڵۆگۆڕ پێک بێنێ بۆ
هاوسه‌نگ کردنی رۆڵی ژن و پیاو. خۆی ناو ناوه
چالاک به‌ڵام له ژیانی هاوبه‌شی بنه‌ماڵه‌دا
قسه‌ی ئه‌وه‌ڵ و ئاخر هه‌ر پیاو ده‌یکا! پێشتر
گوتم ئینسان ده‌بێ له ناخ‌و ماڵی خۆیه‌وه ئه‌م
شۆڕشه ده‌ست پێ بکا ....
به‌نیسبه‌تی هه‌وڵه‌کانی ئێمه بۆ سڕینه‌وه‌ی
هه‌ڵاواردن دژی ژنان له لایه‌ن ئه‌و کۆمه‌ڵه
ژنه‌ی له رێبه‌ریی حیزبی دیموکرات داین، گوتم
یه‌کێک له ئه‌وله‌وییه‌ته‌کانی کاریمان هه‌ڵدانه
بۆ سڕینه‌وه‌ی هه‌ڵاواردن له دژی ژنان، ئێستا له
هه‌ر ئورگانێکی حیزبی که ژن کاری تێ‌دا بکا به‌پێی
توانایی‌و لێهاتووی ئه‌و ژنه کار‌و به‌رپرسایه‌تی
پێ سپێردراوه به‌بێ ئه‌وه‌ی ره‌گه‌ز له‌به‌رچاو
گیرابێ. به‌ڵێ ده‌بێ بڵێم ئه‌وه شانازی
هه‌وڵه‌کانی ئێمه ژنان‌و پیاوانی یه‌کسانیخوازه
که له به‌رنامه‌و په‌سه‌ندکراوی حیزبی
دێموکڕات‌دا زۆر به‌ند‌و خاڵ چه‌سپاون که
به‌ڕاستی پێشکه‌وتوون. به‌ڵام به‌ند‌و خاڵی
به‌رنامه‌و پرۆگرام به‌ته‌نیا ناتوانێ چاره‌سه‌ری
هه‌مووشتێ بێ. بۆیه هه‌و‌ڵه‌کانمان له پێناو
کارکردن له‌سه‌ر که‌لتوور، ئه‌ده‌بیات‌و
هه‌ڵسوکه‌وت به‌تایبه‌تی ئه‌ده‌بیاتی نووسراوه‌یی
له نێو حیزب‌دا چڕکردۆته‌وه. له‌هه‌ر
نووسراوه‌یه‌کی ره‌سمی حیزب‌دا که‌مترین وشه‌یه‌ک
که بۆنی پیاوسالاری یان نادیده‌گرتنی ره‌گه‌زی
ژنی لێ بێ، که ئه‌گه‌ر سه‌رنجتان دابێته
په‌یام‌و راگه‌یه‌نراو و نووسراوه
ره‌سمه‌ییه‌کانی حیزب، له رابردوو‌دا پڕن له
وشه‌و ئیماژه که به‌ئاشکرا دیارن ژن نادیده
گیراوه. ئێمه به ئه‌رکی خۆمانی ده‌زانین که
نه‌یه‌ڵێن ئه‌م ئه‌ده‌بیاته له نووسراوه
ره‌سمییه‌کان‌دا، له وتار‌و بابه‌تی نووسه‌رانی
حیزبی‌دا بوونیان هه‌بێ، هه‌ڵبه‌ت به‌ته‌واوی
نه‌سڕدراوه‌ته‌وه، به‌ڵام زۆر که‌م بۆته‌وه.
ئه‌من بۆخۆم له راگه‌یاندنی حیزب کارده‌که‌م
له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره ئه‌ده‌بیاته زۆر به‌ره‌وروو
بووم و هه‌وڵم داوه ئه‌ده‌بیاتێکی ئینسانی یان
یه‌کسانیخوازانه له ئه‌ده‌بیاتی حیزب‌دا
بچه‌سپێنم.
هه‌روه‌ها به‌نیسبه‌تی حه‌زف کردنی ژنان له
هه‌یئه‌ت‌و دیداره سیاسییه‌کان‌دا زۆر به‌جیدی
ره‌خنه‌مان گرتوه و گوتومانه ئه‌مه به زیانی
حیزبه‌که‌مانه، دیار نه‌بوونی ژن له‌و دیدار‌و
هه‌یئه‌تانه‌دا سیمای دیموکرات بوونی
حیزبه‌که‌مان خه‌وشدار ده‌کا. هه‌ڵبه‌ت ده‌فته‌ری
سیاسیی حیزب‌و رێبه‌ری حیزب که ئه‌کسه‌رییه‌تیان
پیاون ناوی نانێن حه‌زف کردن، ناوی ده‌نێن مه‌جال
و پێویستی! به‌ڵێ ئێمه له نێو خۆمان‌دا ره‌خنه‌ی
زۆر کاریگه‌رمان له حیزبه‌که‌ی خۆمان گرتوه،
ئه‌گه‌ر که‌سێک ته‌نانه‌ت نووسراوه‌کانی من له
تۆره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان‌دا ته‌عقیب بکا، به
روونی ئه‌م هه‌وڵ‌و ره‌خنانه له‌وێش‌دا ده‌بینێ.
به‌ڵام ئایا چه‌نده جێیان گرتوه ده‌بێ بڵێم:
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ریشه‌ی ئه‌و که‌لتووره
پیاوسالارییه ئه‌ونده رۆچۆته نێو بیر و هزری
ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبه‌وه هه‌وڵه‌کان زۆر به‌سستی
ده‌چنه پێش، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه ئێمه له‌م
هه‌وڵانه سارد نابینه‌وه. هه‌رچه‌ند له حیزبی
دیموکرات‌دا ئێستاش که‌لتووری قه‌بووڵکردنی ژن
وه‌ک به‌رپرس به‌لای زۆر که‌سه‌وه هێندێک
سه‌خته، بۆیه ئه‌مه کاری ژنانی به‌رپرسی
تاراده‌یه‌ک سه‌خت کردوه‌و زۆر له به‌رپرسانی
حیزبی (پیاوان ئه‌م هه‌وڵانه به‌جیدی ناگرن). با
ئه‌وه‌ش بڵێم زۆریش له ژنه‌کان له پێشوو و
ئێستاش‌دا ئه‌و ئازایه‌تییه‌مان نه‌بووه له
ئه‌وه‌ڵه‌وه شه‌ڕی یه‌کسانیخوازی بکه‌ینه
ئه‌وله‌وییه‌تی کاره‌کانمان، ئه‌وه‌ی بۆ پرسی
نه‌ته‌وه‌ییمان کردوه بۆ پرسی یه‌کسانیخوازیش له
نێو حیزبه‌که‌ی خۆمان‌دا به‌هه‌مان شێوه
کردبامان، ئێستا ڕۆڵی ژن له حیزبه‌که‌مان‌دا
به‌م شێوه‌یه نه‌ده‌بوو.(له 7 ئه‌ندامی
ده‌فته‌ری سیاسی 1 ژنی تێ‌دا نیه، له 21 ئه‌ندامی
کومیته‌ی ناوه‌ندی 4 ژنن، له 10 جێگر 1 ژنه).
ئه‌م نیسبه‌ته زۆر لێک دوورن. له رابردوودا‌و
ئێستاش شه‌رمنانه هه‌نگاومان بۆ
هه‌ڵێناوه‌ته‌وه، له حالێک دا ده‌مانتوانی شه‌ڕی
یه‌کسانیخوازی هاوشانی شه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی
ئازایانه به‌رینه‌پێش، ئێستا کۆمه‌ڵگه‌ی کوردیش
زیاتر گۆڕانی به‌سه‌ر‌دا ده‌هات.
بۆ رێگا خۆشکردن بۆ ژنانی دیکه:
به‌ڕاستی ئه‌وه‌یان ده‌بێ له ژنانی دیکه بپرسن،
به‌تایبه‌تی ئێوه واژۆکه‌رانی ئه‌م نامه‌یه
زۆرتان له حیزبه‌کان‌دا کار ده‌که‌ن‌و کارتان
کردوه، ئایا رووبه‌رووی بێ‌مه‌یلییه‌کان
بوونه‌ته‌وه له‌لایه‌ن ژنانی رێبه‌رییه‌وه؟
ئه‌گه‌ر بوونه‌ته‌وه بۆ ده‌نگتان ده‌رنه‌هاتوه؟
کێن ئه‌و ژنانه‌ی نه‌ک هانده‌ر نین، بگره
رێگریشن، ده‌بێ ئه‌وانه رووبه‌رووی ره‌خنه‌ی
جیددی بکرێنه‌وه‌و لێیان قه‌بووڵ نه‌کرێ. هه‌ر
ئێستا له حیزبه‌که‌ی ئێمه‌دا به‌رپرسی چه‌ندین
به‌ش و ئورگان به‌ده‌ست ژنانه‌وه‌ن، من پێم وایه
ئه‌و ژنانه جگه له تواناییه‌کانی خۆیان
دڵگه‌رمییه‌کیان به ژنانێک هه‌یه که له
رێبه‌ریی حیزبه‌که‌یان دان. له‌هه‌ر حاڵ‌دا
ژنان‌و کچانی پێشمه‌رگه پێویستیان به پشت گرتن و
هان‌دان هه‌یه، ئه‌مه ئه‌رکی ئێمه‌یه‌و پێم
وابێ هه‌ر که‌س له‌م باره‌یه‌وه درێغی بکا ده‌بێ
سه‌رکۆنه بکرێ.
ئه‌وه‌ی که چەندە توانیومانە بریاردەر بین لە
حیزبەکەماندا"؟
ده‌بێ ئه‌وه باش بزانن ئه‌مه قانوونی حیزبه بۆ
هه‌ر بڕیار‌و په‌سندکراوێکی کومیته‌ی ناوه‌ندیی
به‌بێ جیاوازی له هه‌ر ده‌نگ وه‌رگرتنێک‌دا
ئێمه‌ش ئه‌و مافه‌مان هه‌یه ده‌نگ بده‌ین، چۆن
پیاوه‌که ده‌نگی هه‌یه ئێمه‌ش ده‌نگمان هه‌یه،
که‌س ناتوانێ ئه‌م حه‌قه له ئێمه زه‌وت بکا‌و
نه‌کراوه، ئه‌مه نه‌ک بۆ ئێمه ئه‌ندامی رێبه‌ری
به‌م شێوه‌یه، بۆ ژنانی دیکه‌ی پێشمه‌رگه و
ئه‌ندامیش له هه‌ڵبژاردن‌و بڕیاره‌کانی
پێوه‌ندیدار به ئورگانه‌کان و به‌شه‌کانی
خۆیان‌دا خاوه‌نی ده‌نگی یه‌کسانن له‌گه‌ڵ پیاوان.
به‌ڵام حاشای لێ‌ناکرێ له‌سه‌ر یه‌ك ژنان له
ئاستی به‌ڕێوه‌به‌ریی‌و بڕیادارن دا رۆڵ‌و
نه‌خشێكی که‌میان بووه. هۆیه‌كه‌شی بۆ رێژه‌ی
كه‌می ژنان له نێو حیزب‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
بۆخۆشتان ده‌زانن له پێکهاته‌ی زۆر له
حیزبه‌کان‌دا هه‌میشه كه‌مایه‌تی بووه به
قوربانیی زۆرایه‌تی.
ئا لێره‌دایه ده‌چمه‌سه‌ر هۆکاری کەمی بەشداریی
ژنان لە ئاستی رێبەری‌دا:
له رابردوو‌دا ئه‌گه‌ر حیزب وه‌ك ئوسوول‌و
باوه‌ڕ، یه‌كسانیی ژن‌و پیاویان قبووڵ كردوه،
به‌ڵام بۆ چه‌سپاندنی ئه‌و ئوسول‌و باوه‌ڕه كار
نه‌کراوه یان که‌م کراوه. موناسباتی نه‌ریتی‌و
گوێنه‌دان به خواسته‌کانی ژنان له نێو حیزب
به‌جۆرێک بووه که ژنان که‌متر روو له حیزب
بکه‌ن. کاتی خۆی که هێزی پێشمه‌رگه له
ناوچه‌کانی کوردستان تێکۆشانی هه‌بووه، کارێکی وا
نه‌کراوه که ژنان راکێشرێن بۆ نێو ریزی حیزب،
هه‌ڵبه‌ت ژنیان به‌که‌م گرتوه، بۆیه کاریان
له‌سه‌ر به‌شداریی ژنان‌و هاندانیان بۆ نێو ریزی
پێشمه‌رگه نه‌کردوه، ئه‌گه‌ریش کچانێکیش روویان
له ریزی پێشمه‌رگایه‌تی کردبێ له‌لایه‌ن
به‌رپرسانه‌وه که هه‌موویان هه‌ر پیاو بوون
هه‌وڵیان نه‌داوه ئه‌وانه له باری فکری‌و
رێکخراوه‌ییه‌وه په‌روه‌رده بکه‌ن، باریان
بێنن تاکوو ببنه کادرێکی سیاسی، ببنه رێبه‌ر،
فه‌رمانده‌رێکی سیاسی، نیزامی‌و... باش، ته‌نیا‌و
ته‌نیا ته‌شویق كراون بۆ شوو كردن. شووكردنیش بۆ
كچێكی پێشمه‌رگه له ریزی حیزبی دیموكرات‌دا
یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی ئه‌وه بووه كه
خزاندراوه‌ته‌وه ماڵه‌وه‌و ده‌ست له تێکۆشانی
سیاسی و رێکخراوه‌یی هه‌ڵگرن.
دیاره حاشای ناکرێ له‌وه‌ش که ژنان بۆخۆشیان
له‌جیاتی سووربوون له‌سه‌ر مانه‌وه‌و کارکردن، زوو
ته‌سلیمی هه‌لومه‌رجه‌که‌بوون‌و به‌شی زۆریان
ئه‌و چاره‌نووسه‌یان قبووڵ کردۆته‌وه که پێشتر
بوویانه. دیاره هه‌لومه‌رجی سه‌ختی خه‌باتی
چه‌کداری‌و روحیاتی ژنیش وه‌ک دایک ده‌توانێ
یه‌کێکی دیکه له هۆکاره‌کان بێ، بۆ باوکێک
ئاساییه منداڵه‌کانی به‌جێ بێلێ و روو له
خه‌باتی شاخ بکا، به‌ڵام بۆ دایکێک ئه‌مه
ئاسته‌مه. یان بۆ بنه‌ماڵه‌یه‌ک ئاساییه
کوڕه‌که‌ی بڕوا بۆ شاخ ببێته پێشمه‌رگه، به‌ڵام
بۆ کچه‌که‌ی پێی ئاسایی نیه. ئه‌مانه‌و زۆر
هۆکاری دیکه‌ش هه‌ن که بوونه‌ته هۆیه ئه‌وه‌ی
کچان که‌متر روو له ریزی خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی
بکه‌ن.
که
باس له هاندەر و بەربەستەکان ده‌که‌ن، پێم خۆش
نیه هه‌ر باسی ئه‌و ماوه‌یه بکه‌م. ئاستی
چاوه‌ڕوانییه‌کان له ئێمه ئه‌ونده زۆرن که
که‌س بیر له رابردوو ناکاته‌وه. ئه‌من وه‌ک خۆم
له ماوه‌ی ژیانم له نێو حیزبی دیموکرات‌دا
یه‌کجار سه‌ختی‌و ناخۆشیم له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ
کار‌و تێکۆشان‌و بوونم له خه‌بات‌دا دیوه، جاری
وابووه قسه‌ی پیاوانی هاوڕێ‌و هاوسه‌نگه‌رم وه‌ک
گولله‌ی دوژمن چۆن جه‌سته بریندار ده‌کا ئاوا
ده‌روونم بریندار کراوه، دیاره ئه‌وه‌ش بڵێم
هه‌ر له نێو پیاوان‌دا که‌سانی خۆشفکریش
هه‌بوون، ته‌حه‌مولی ئه‌و ئازارانه‌یان بۆمان
که‌مکردۆته‌وه. به‌ڵام زۆر که‌م بوون.
به باوه‌ڕی من حیزبی دێموکرات ئێستاش زۆری ماوه
خۆی داته‌کێنێ‌و ته‌پوتۆزی که‌لتووری پیاوسالاری
له‌خۆی پاک بکاته‌وه. پێشتر گوتم ئه‌وه‌ی له
په‌یڕه‌و پرۆگرامی ئه‌و حیزبه‌دا هه‌یه، زۆر
جیاوازه له گه‌ڵ بیر‌و زه‌ینی خه‌ڵکه‌کانی، بۆیه
بیرکردنه‌وه‌کان یه‌کێک له به‌ربه‌سته‌کانمان
بووه. که‌سی خه‌باتکار ده‌بێ بگه‌ڕی به‌دوای
به‌ربه‌سته‌کان‌دا و هه‌وڵ بدا بۆ لابردنیان.
ئه‌وه چاوه‌ڕوانییه‌کی بێ‌جێیه ئه‌گه‌ر هه‌ر له
ژنانی رێبه‌ریت هه‌بێ کار بۆ لابردنی
به‌ربه‌سته‌کان بکه‌ن. راسته ئێمه‌ی ژنی نێو
رێبه‌ری، ئه‌رکمان چه‌ند به‌رابه‌ره له‌م
بواره‌دا، ئێمه شۆڕشێکی که‌لتوریمان پێویسته و
ئه‌و شۆڕشه به‌ته‌نیا به‌م چه‌ند ژنه ناکرێ.
که‌موکووڕیمان یه‌کجار زۆرن، ژن خۆی به‌که‌م
ده‌گرێ، ئه‌مه‌یه رێی خۆش کردوه بۆ
به‌ربه‌سته‌کان. ژن که خۆی به‌که‌م گرت
ده‌وربه‌ریشت هه‌ر وات چاو لێ‌ده‌که‌ن. یه‌کێک له
هه‌وڵه‌کانی ئێمه ئه‌وه‌یه ئه‌و کچ‌و ژنانه‌ی
دێن بۆ پێشمه‌رگایه‌تی هان بده‌ین
باوه‌ڕبه‌خۆبوونیان تێ‌دا به‌هێز بکه‌ین، هانیان
بده‌ین خه‌باتی یه‌کسانیخوازی هاوشانی خه‌باتی
نه‌ته‌وه‌یی پێکه‌وه بکه‌ن.
ده‌سکه‌وته‌کانمان له ڕاده‌ی
چاوه‌ڕوانییه‌کان‌دا نین، چاوه‌ڕوانییه‌کانیش له
ڕاده‌ی ڕێژه‌و توانییه‌کانمان‌دا نین.
ئه‌وه‌ی که قه‌ت ره‌خنه‌مان له حیزبه‌که‌مان
گرتوه یان ..... ته‌نیا ئه‌ونده ده‌لێم ئێستا
که وڵامی ئه‌م پرسیارانه‌تان ده‌ده‌مه‌وه
به‌شێکی ره‌خنه‌یه له حیزبه‌که‌م، به‌رده‌وام
ره‌خنه‌ش ده‌گرین و بۆخۆشمان هه‌وڵ ده‌ده‌ین کار
بکه‌ین که ئه‌م ره‌خنانه له‌سه‌ر حیزبه‌که‌مان
لابچێ، پێم خۆشه حیزبه‌که‌م پڕبه‌پێستی ناوه‌که‌ی
بێ!
ئه‌گه‌ر تا ئێستاش له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌شداریی
ژنان له ریزه‌کانی‌دا ئیراد هه‌یه، مانای
ئه‌وه‌یه ماومانه ببینه ئه‌و دێموکراته که
چاوه‌ڕوانیمان لێی هه‌یه. هه‌مووشمان شه‌ریکین
له عه‌یب‌و ئیراده‌کانی‌دا، جا پشکی زۆر به‌ر
زۆرینه‌که‌و وه‌به‌ر به‌رپرسه‌که ده‌که‌وێ، که
ئێمه‌شین!
ده‌سکه‌وتیشمان هه‌یه ئه‌مڕۆ هیچ حیزبێک ناتوانێ
حاشا له رۆڵی ژنان بکا، ناتوانێ له مه‌یدانی
سیاسه‌ت‌دا به ئاسانی ژن په‌راوێز بخا، ناتوانێ
به بیانووی جۆراوجۆر رێگری له ژن بکا، ئه‌مڕۆ
بایه‌خدان به نه‌خشی ژن بووه به میعیارێك بۆ
هه‌ڵسه‌نگاندن. هه‌ر حیزبێک بایه‌خ به ژن نه‌دا
دابڕاو ده‌بێ له کۆڕوکۆمه‌ڵه جیهانییه
دیموکراسیخواز‌و مرۆڤدۆسته‌کان. ئه‌مانه
ده‌سکه‌وتی هه‌موومانن، هه‌وڵێان بۆ دراوه و
پێویسته ئێمه‌ش چالاک‌تر بین له مه‌یدانی
سیاسه‌تی کوردی‌دا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سکه‌وتی زیاتر
ده‌ست بخه‌ین.
پێشنیار‌و پلان بۆ داهاتوو:
پلانی ئێمه کار‌و تێکۆشانه بۆ چه‌سپاندنی
به‌رنامه‌کانی حیزبی دیموکرات. به‌بڕوای من
ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌رنامه‌و پرنسیپه گشتییانه‌ی حیزب
وه‌ک خۆی به‌ڕێوه بچێ، هه‌لومه‌رجی ژنانیش له
حیزبی دیموکرات‌دا دێنه ئاستی چاوه‌ڕوانییه‌کان.
چونکه ئه‌و به‌رنامه‌و پرۆگرامه قانوونی
حیزبه، حیزبی ئێمه قانوونێکی پێشکه‌وتوانه‌ی
هه‌یه. ئه‌وه پرۆژه‌ی ئێمه‌یه کاری به‌رده‌وام
بکه‌ین بۆ چه‌سپاندنی پرنسیپه‌کان که یه‌کێک له
پرنسیپه‌کان ئه‌وه‌یه به‌مه‌به‌ستی بایه‌خدان به
رۆڵی ژنان له ریزه‌کانی حیزب‌دا، ده‌بێ
گرنگییه‌کی زۆر به په‌روه‌رده‌و پێگه‌یانیان بدرێ
بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ره‌تانی تواناسازیی پێویستیان له
به‌ڕێوه‌بردنی کار له به‌شه‌جۆراوجۆره‌کانی
تێکۆشانی حیزب‌دا بۆ بڕه‌خسێندرێ.
بایه‌خدان به رۆڵی ژن له کاروباری رێکخراوه‌یی،
سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی دا، پێویستی به کولتوورسازی
و دابینکردنی به‌ستێن و میکانیزمی تایبه‌ت به خۆی
هه‌یه. بۆیه ئێمه‌و ئێوه و هه‌موولایه‌ک ده‌بێ
کار له‌م پێناوه‌دا بکه‌ین هه‌م له نێو
حیزبه‌کان‌دا هه‌م له نێو کۆمه‌ڵگه‌دا، ئه‌وه
پرۆژه‌ی هه‌مووکاتمان ده‌بێ.
هه‌رچه‌نده من ئه‌و بوێریه‌م نیه بڵێم چالاکی
ژنانم‌و قه‌تیش ئه‌وه به‌خۆم ناڵێم، به‌ڵام
بڕیارم داوه له داهاتووش‌دا وه‌ک ژنێکی
خه‌باتکار زیاتر خۆم ته‌رخان بکه‌م کار له‌سه‌ر
که‌لتوور بکه‌م. ئێمه کێشه‌ی که‌لتووریمان
هه‌یه، که به‌هۆی کاری ئیجرایی رۆژانه، کاتمان
زۆر که‌م هێشتۆته‌وه بۆ ئه‌وکارانه.
کارده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ژنان‌و پیاوانێکی
یه‌کسانیخواز زۆرتر ئاماده بکرێن بۆ
وه‌ئه‌ستۆگرتنی به‌رپرسایه‌تی‌و ئاستی بڕیاردان.
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ دوو پرسیاری کۆتاییتان‌دا؛
ده‌ڵێم له حیزبی ئێمه‌دا سکرتێر ته‌نیا دوو
ده‌ور (هه‌ر ده‌ورێک 4 ساڵه) له‌سه‌ر یه‌ک
ده‌توانێ خۆی بۆ ئه‌و پۆسته بپاڵێوێ که به
بڕوای من بڕیارێکی زۆر پێشکه‌وتوانه‌یه، هیوادارم
ئه‌و بڕیاره قه‌ت هه‌ڵنه‌وه‌شێ و له هه‌موو
حیزبه‌کان‌دا ئه‌وه بچه‌سپێ. به‌ڵام بۆ ئه‌ندامی
رێبه‌ری ته‌نیا ته‌مه‌ن له‌به‌ر چاو گیراوه.
هه‌روه‌ها مه‌به‌ستان له رێبه‌ر ده‌بێ سکرتێر و
سه‌رۆک بێ! ئه‌گینا ئێستاش ژن له رێبه‌ری‌دا
هه‌یه. به‌بڕوای من هیچ‌شتک له نێو کایه‌ی
سیاسه‌ت‌دا نامومکین نیه، به‌تایبه‌تی له
پرۆگرامی حیزبی دیموکرات‌دا له‌و باره‌یه‌وه هیچ
به‌ربه‌ستێک نیه. دوو مه‌رجی زۆر ئه‌ساسی
پێویسته بۆ بوون به سکرتێر، یه‌ک ده‌بێ ئه‌و
که‌سه مه‌رجه‌کانی رێبه‌ر بوونی تێ‌دا بێ، که
ژنیش ده‌توانێ ئه‌و مه‌رجانه له‌خۆی‌دا دروست
بکا، دووهه‌م ده‌بێ قه‌بووڵ بکرێ واته ده‌نگ
بێنێته‌وه.
ئه‌مه‌ش لینکی ده‌قی نامه‌ی چالاکانی ژن:
http://helwist.com/Nuseran/0%20%20Helwist/2014/0%20%206%20%20Jin%20Persyar%20Name.htm