گه‌ڵاڵه‌ی دابه‌شکردنی «سبد کالا» بۆ خه‌ڵکی که‌م‌داهات له ئێران،
کێشه‌ی نایه‌وه و له‌هه‌مان‌کاتیش‌دا جۆرێک بوو له سووکایه‌تیی کردن
به‌خه‌ڵکی هه‌ژار و که‌م‌داهات.
دیارده‌ی هه‌ژاری له ئێران یه‌کێکه له‌و بابه‌تانه‌ی قسه‌وباسێکی
زۆری له‌سه‌ر ده‌کرێ. به ڕوانینێک له روخساری دڵته‌زێن و هه‌ژارانه‌ی
خه‌ڵک له سه‌فه‌کانی وه‌رگرتنی «سبد کالا»، بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که
بارودۆخی زۆربه‌ی خه‌ڵک له ئێران له‌بواری ئابوورییه‌وه له‌وپه‌ڕی خراپی
دایه.
ده‌وڵه‌تی رووحانی که پێشتر ته‌رحێکی داڕشتبوو که له «دهه‌ی
فجر»دا وه‌ک جێژنانه و دیاریی 35ساڵه‌ی سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی خه‌ڵکی ئێران!
هه‌روه‌ها به‌ناوی که‌مبوونه‌وه‌ی هه‌ژاری له وڵا‌ت‌دا! هه‌ڵبه‌ت دوای 35
ساڵ! هێندێک خاروبار به خۆڕایی به سه‌ر خه‌ڵک‌دا دابه‌ش بکا. له 13ی
رێبه‌ندان‌دا ده‌ست به جێبه‌جێ کردنی ئه‌م ته‌رحه کراو «سبد کالا»
به‌سه‌ر خه‌ڵکی که‌م‌داهات‌دا دابه‌ش کرا، به‌ڵام چ دابه‌شکردنێک!
ره‌فتارو هه‌ڵسوکه‌وتی کارمه‌ندانی دابه‌شکردنی خوارده‌مه‌نی
له‌گه‌ڵ خه‌ڵک، ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که به سه‌رمای 10 پله ژێر سیفر ریزیان
به‌ستبوو بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و خاروباره، ده‌رده‌که‌وێ که ئه‌وه‌ی به
ناوی «سبد کالا» له به‌ره‌به‌ری 22ی رێبه‌ندان ساڵرۆژی شۆڕشی خه‌ڵکی
ئێران وه‌ک «هه‌دیه» به خه‌ڵکی هه‌ژار درا، جگه له بێرێزی کردن به‌و
خه‌ڵکه هیچی دیکه نه‌بوو! له لایه‌کی دیکه‌ش ته‌نانه‌ت خه‌ڵکه‌که
بۆخۆشیان به‌جۆرێک ره‌فتاریان له‌گه‌ڵ یه‌کتر ده‌کرد که هیچ نیشانه‌یه‌ک
له رێزگرتن له‌یه‌ک و یه‌کتر قه‌بووڵکردنی پێوه دیار نه‌بوو. نۆره‌بڕی و
پاڵه‌په‌ستۆ و لێدان‌و کوتانی یه‌کتر وای کرد که، ده‌وڵه‌تی رووحانی
ره‌خنه‌ی زۆری له شێوه‌ی دابه‌ش کردنی ئه‌و سه‌به‌ته کالایه هاته‌وه
سه‌ر. به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن باڵی توندئاژۆی رێژیمه‌وه هێرش کرایه سه‌ر
ده‌وڵه‌ته‌که‌ی رووحانی‌و به‌وه تاوانبار کرا که سووکایه‌تی به خه‌ڵکی
شه‌ریفی ئێران کراوه! دیاره دیمه‌ن و وێنه‌کانی دابه‌شینی سه‌به‌تی کالا
ئه‌م قسه‌ی ئه‌وانیشی پشت‌راست ده‌کرده‌وه ئه‌گه‌رچی ئه‌وان به
نییه‌تێکی دیکه‌وه دڵسۆزییان! بۆ خه‌ڵک ده‌کرد.
ئه‌م شێوه یارمه‌تییانه به‌خه‌ڵک هه‌ژاری چاره‌سه‌ر ده‌کا؟
له راستی‌دا دانی خاروبار له لایه‌ن هه‌رده‌وڵه‌تێکه‌وه بۆ خه‌ڵکی
ده‌سته‌نگی وڵاته‌که‌ی خۆی، کارێکی باشه و له زۆر له وڵاتانی دنیا‌دا
ئه‌م کارانه ده‌کرێن بۆ یارمه‌تی دان به هه‌ژاران. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له
ئێران رووی‌دا به‌وشێوه‌یه‌ی هه‌موومان له‌م رۆژانه‌دا وێنه‌و
فیلمه‌کانمان له کاناڵه‌کانی راگه‌یاندن و تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان‌دا
دیت! جگه له بێ‌هیوایی و نیگه‌رانی له داهاتووی ئه‌و وڵاته‌و نانه‌وه‌ی
کۆمه‌ڵێک کێشه‌ی کۆماڵایه‌تی، هیچی دیکه‌مان پێ‌ناڵێ. کاتێک ده‌بینین
خه‌ڵک بۆ 10 کیلۆ برنج، 2 مریشک و شانه‌یه‌ک هێلکه و 2 قوتوه په‌نیر له
سه‌رمای 10 پله ژێرسفردا له به‌رده‌بنه گیانی یه‌ک و بێڕێزی به‌یه‌کتری
ده‌که‌ن، ده‌بێ چ داهاتوویه‌ک له چاوه‌ڕوانی ئه‌و وڵاته و خه‌ڵکه‌که‌ی‌دا
بێ؟!
ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌و ره‌فتار و هه‌ڵسوکه‌وتانه‌ش تاڕاده‌یه‌ک له
کۆمه‌ڵگاکان‌دا به ئاسایی وه‌بگیرێن، ناکرێ ئه‌وه‌ی رێژیمی ئێران به‌سه‌ر
خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته‌ی‌دا دێنێ به ئاسایی وه‌رگیرێ! ئه‌گه‌ر چاوێک به
رابردووی ژیانی خه‌ڵکی ئێران له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی کۆماری
ئیسلامی‌دا بخشێنین، هه‌مووی هه‌ر چاوله‌ده‌ستی، برسیه‌تی، بێ‌کاری،
قه‌یران و .... ئه‌و دیاردانه‌ش ده‌توانێ رووداوی زۆر له‌وانه نه‌شیاوتر
بقه‌ومێنێ که له نێو سه‌فی وه‌رگرانی سه‌به‌دی کالا دا روویان‌دا! که
به داخه‌وه زۆر که‌س که‌وتنه‌به‌ر پێیان و ته‌نانه‌ت هه‌واڵه‌کان باسیان
له مردنی چه‌ند که‌سێک به هۆی سه‌رماو و که‌وتنه‌به‌ر پێ‌کرد.
دابه‌شینی «سبد کالا» له ماوه‌ی ته‌مه‌نی کۆماری ئیسلامی‌دا رووداوێکی
نوێ نیه. ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێیه‌نه‌وه نه‌ک بو دوور، به‌ڵکوو هه‌ر له
ده‌ورانی سه‌رکۆماریی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد‌دا بوو له کاتی خۆپاڵاوتنه‌وه‌ی بۆ
ده‌وری دووهه‌می سه‌رکۆماری، ده‌گه‌ڕا به ناوچه و پارێزگاکانی ئێران‌دا و
ته‌لیسه یاره‌ڵماسی وه‌ک دیاریی! ده‌دا به‌خه‌ڵک تا به‌ڵکوو خه‌ڵک
متمانه‌ی پێبده‌نه‌وه و ببێته‌وه به سه‌رکۆمار به‌ڵکوو له هه‌ژاری
رزگاریان بکا! ئه‌م شێوه به‌ناو یارمه‌تییه پێش ئه‌وه‌ی یارمه‌تی بێ
به‌خه‌ڵک بێرێزییه‌کی گه‌وره‌یه به کاسایه‌تیی توێژی هه‌ژاره‌کان.
وڵاتێک به‌م هه‌موو ده‌وڵه‌مه‌ندییه بۆچی خه‌ڵکه‌که‌ی ده‌بێ تا ئه‌و
راده‌یه به هه‌ژاری بگا که له‌سه‌ر شانه‌یه‌ک هێلکه‌و دوو رۆنی یه‌ک
لیتری!! به‌ربنه گیانی یه‌کتر؟ یان کارمه‌ندانی دابه‌شکردنی خاروبار به
گاڵته‌وه شانه‌هێلکه‌یان بۆ فڕێ بده‌ن و سه‌روچاو و روویان به زه‌ردێنه‌ی
هێلکه‌کان زه‌رد بکه‌ن! ئه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی به‌سه‌ر خه‌ڵکی هێناوه
پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان بووه که به‌جۆرێک ره‌فتاریان له‌گه‌ڵ خه‌ڵک کردوه
تاکه‌سایه‌تیی مرۆڤه‌کان بشکێنن و وه‌ک کۆیله و ژێرچه‌پۆکه بمێننه‌وه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسووڕمان‌و جێگه‌ی داخه ئه‌وه‌یه که خه‌ڵکی
ئێران بۆچی و تاکه‌ی له ئاست ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تییانه‌ی ئه‌م
ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی کۆماری ئیسلامی به‌سه‌ریان دێنن بێده‌نگ ده‌بن و ئه‌م
جۆره ره‌فتارانه زۆر به ئاسایی وه‌رده‌گرن! ؟ ئایا ئێنقلابیان کرد
له‌ده‌ست ناعه‌داڵه‌تی رزگاریان بێ، یان به‌م چاره‌نووسه تاڵه که وه‌ک
کۆیله و ژێرچه‌پۆکه بمێننه‌وه؟
ده‌وڵه‌تی رووحانی ئه‌گه‌ر ناشتوانێ به‌په‌له هه‌ژاری ریشه‌کێش بکا،
ئایا نه‌یده‌توانی ئه‌و خاروباره به‌سه‌ر خه‌ڵکی هه‌ژارو ده‌ستکورت‌دا
دابه‌ش بکا به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌م شێوه‌یه مانۆری له‌سه‌ر بدا ؟! سه‌رنج
بده‌نه وێنه‌کان بزانن چمان پێ ده‌ڵێن!!
له ژماره ٦٢٦ ی رۆژنامه‌ی "کوردستان"دا بڵاو بۆته‌وه