شێخ
ئاریان به‌م پرۆژه‌یه‌ی جارێكی‌تر ره‌وایی داوه‌ته‌وه
به فره‌ژنی
زه‌ماوه‌ندی
مسیار یان (ره‌و)
گرێبه‌ستێكه له نێوان (ژن و پیاوێک) كه له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆر له مه‌رجه‌كانی هاوسه‌ریه‌تی ئاسایی‌و شه‌رعی
تێدایه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له كاتی گرێبه‌سته‌كه‌دا پێویسته
وه‌لی ئه‌مر‌و دوو شاهید ئاماده بن به‌ڵام پیاوه‌كه
هیچ به‌رپرسیاریه‌تێكی هاوسه‌ریه‌تیی ناكه‌وێته سه‌رشان، له كاتی گرێبه‌سته‌كه‌دا ژنه‌كه ده‌بێ ده‌ست له دوو مه‌رجی
سه‌ره‌كی هه‌ڵ بگرێ. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه واز له نه‌فه‌قه‌و ماره‌یی‌یه‌كه‌ی بێنێ. واته
پیاوه‌كه له‌سه‌ری نیه خه‌رجی ئه‌و ژنه
بكێشێ كه لێی ماره كراوه. مه‌رجه‌كه‌ی دیكه‌ش
ئه‌وه‌یه كه پیاوه‌كه له‌سه‌ری نیه ماڵێك بۆ ژنه‌كه‌ی دابین بكا.
یانی ژنه‌كه
ده‌بێ بۆخۆی ماڵی هه‌بێ‌و پیاوه‌كه سه‌ردانی بكا. به‌مانای ئه‌وه هه‌ركات ئه‌و پیاوه هه‌وه‌سی كاری سێكسی هه‌بوو
ئه‌وه ده‌چێ بۆ لای ژنه‌كه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و
ژنه له ماڵی باوكیشی‌دا بێ. واته ئه‌وه پیاوه هه‌ركات
حه‌زی لێ‌بوو ده‌چێ بۆ لای ژنه‌كه .
یه‌كێك له پایه‌كانی پێکه‌وه‌نانی ژیانی هاوبه‌ش له ناو یاسای باری كه‌سێتی زۆربه‌ی وڵاتانی ئیسلامی‌دا ئه‌وه‌یه كه پیاو پابه‌نده به‌وه‌ی خه‌رجی هاوسه‌ره‌كه‌ی بكێشێ‌و ماڵێكی بۆ دابین بكا‌و پێكه‌وه ژیان ببه‌نه‌سه‌ر. ئه‌مه‌ش بۆ ژنان له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا به‌تایبه‌تیش كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان زۆر گرنگ‌و پێویسته، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژنان یه‌كێكن له توێژه هه‌ره هه‌ژاره‌كانی كۆمه‌ڵ. بۆیه به‌خێوكردن‌و دابینكردنی ماڵ له لایه‌ن پیاوه‌وه بۆ ژن تا ئه‌مڕۆش له‌م كۆمه‌ڵگایانه‌دا زۆر پێویسته. واته زۆربه‌ی ژن له باری ئابووری‌یه‌وه پێویستی به پیاو هه‌یه. جگه له‌مه‌ش لایه‌نی عاتیفیش له ژیانی هاوبه‌شدا جیگه‌ی خۆی هه‌یه و ته‌نیا بۆ تێركردنی هه‌سته جینسییهكان نیه. به‌ڵكوو بۆ به‌هێزكردنی رێز‌و خۆشه‌ویستی‌و بوونی منداڵ‌و په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌یه‌كی ساغ‌و سڵامه‌ته. به‌ڵام له میسیاردا ئه‌مانه بوونێكیان نیه‌و هیچ گرنگییه‌كیان نامێنێ.
دانه‌ری پرۆژه‌ی زه‌ماوه‌ندی میسیار شێخ ئاریان به‌رزه‌نجی ده‌ڵـێ: ئه‌م پرۆژه‌یه‌م بۆیه پێشنیار كردوه بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی كچانی قه‌یره‌و بێوه‌ژنان روو له كه‌می‌و پاشان نه‌مان بڕوا. ناوبراو ده‌ڵـێ ئه‌م پرۆژه‌یه هه‌موو ژنێك ناگرێته‌وه، بۆ ئه‌و قه‌یره كچانه‌یه كه كاتی خۆی به هۆی جۆراوجۆر نه‌یانتوانیوه شوو بكه‌ن، یان بۆ ئه‌و بێوه‌ژنانه‌ی منداڵیان هه‌یه‌و نایانه‌وێ منداڵه‌كانیان بكه‌وێته به‌رده‌ستی زڕباب!

چ دڵسۆزییه‌كی بێ‌وێنه‌یه؟! راستی ناوبراو ئه‌و
"قه‌یره كچ"و" بێوه‌ژنانه‌ی" كوردستانی
له‌گه‌ڵ "قه‌یره‌كچ"و بێوه‌ژنه" ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی وڵاتانی كه‌نداو لـێ‌تێك چووه. هه‌موو كه‌س ده‌زانێ
به قه‌ولی ئه‌وان قه‌یره‌كچان‌و بێوه‌ژنه‌كانی كوردستان ته‌نانه‌ت
له هه‌ژارترین هه‌ژاره‌كانی نێو ژنانیشن، بۆیه
له‌پێشدا پێویستیان به ماڵ‌و نان‌و ژیانه بۆ خۆیان‌و منداڵه‌كانیان، نه‌ك سێكس. پاشان چ پیاوێک ده‌چێ کچێکی به قه‌ولی ئه‌وان "قه‌یره" یان
" بێوه‌ژنێک" ماره ببڕێ؟ پیاوی خێزاندار به‌دوای ژنێکه‌وه‌ن جه‌وان بێ
نه‌ک ته‌مه‌نێکی هه‌بێ و ....
ژنان ده‌بێ باش بزانن ئه‌م زه‌ماوه‌نده نه‌ك كێشه‌ی ئه‌و كچ‌و ژنانه كه‌م ناكاته‌وه، به‌ڵكوو زیاتری ده‌كا. ئه‌م پرۆژه‌یه له‌به‌رژه‌وه‌ندی پیاوان دا دانراوه نه‌ك ژنانێک که مێردیان نه‌ماوه یان کچانێک که ته‌مه‌نێکیان هه‌یه‌و هاوسه‌ریان هه‌ڵنه‌بژاردوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌نیا بۆ تێركردنی هه‌ستی چڵێسانه‌ی جینسی ئه‌وانه‌و هیچی‌تر.
ژنان ده‌بێ باش بزانن ئه‌م زه‌ماوه‌نده نه‌ك كێشه‌ی ئه‌و كچ‌و ژنانه كه‌م ناكاته‌وه، به‌ڵكوو زیاتری ده‌كا. ئه‌م پرۆژه‌یه له‌به‌رژه‌وه‌ندی پیاوان دا دانراوه نه‌ك ژنانێک که مێردیان نه‌ماوه یان کچانێک که ته‌مه‌نێکیان هه‌یه‌و هاوسه‌ریان هه‌ڵنه‌بژاردوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌نیا بۆ تێركردنی هه‌ستی چڵێسانه‌ی جینسی ئه‌وانه‌و هیچی‌تر.
شێخ
ئاریان به‌م پرۆژه‌یه‌ی جارێكی‌تر ره‌وایی داوه‌ته‌وه
به فره‌ژنی. چونكه ئه‌و پیاوانه‌ی روو له‌م هاوسه‌رگیرییه
ده‌كه‌ن به دڵنیایی‌یه‌وه ئه‌وانه‌ن كه ژن‌و منداڵیان هه‌یه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا یاسای
فره‌ژنی له كوردستان ئاڵوگۆڕی به‌سه‌رداهاتوه‌وتا راده‌یه‌ک گیروگرفتی بۆ پیاوان خوڵقاندوه، به‌ڵام پرۆژه‌ی
یاسای مسیار ئه‌مه بۆ پیاوان ئاسان ده‌كاته‌وه‌و ده‌توانن به‌شێوه‌ی
نهێنی بچن ژنی دیكه ماره‌بكه‌ن‌و به‌بێ ئه‌وه‌ی گیروگرفتی ماڵ‌و
خێزانیان بۆ بێته‌پێش. چونكه نه خه‌رجی دوو ژنی
و چه‌ند ژنی ده‌كه‌وێته سه‌ر شان، نه ماڵیشی بۆ دابین ده‌كا. ئه‌وه‌ش به
دڵنیاییه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی پیاواندایه و هیچ
له ده‌رد‌و ئازاری كچان‌و ژنان كه‌م ناکاته‌وه؟
به‌ڵام
پێش هه‌موو شتێك كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان
قبووڵی ئه‌م رێسایه ناكا‌و هه‌ر ژنێك به‌م شێوه شوو بكا له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی كه شه‌رعیش رێگه‌ی پێ‌بدا، هه‌ربه چاوێكی سووك سه‌یری ده‌كرێ‌و
پاشانیش له
هاوسه‌رگیری ئاسایی‌دا ئه‌گه‌ر هێندیك مافی ده‌درێتێ له‌وه‌یاندا
ئه‌وه‌شی نادرێتێ. كه‌واته ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌مه
ته‌نیا بۆ كاری سێكسه‌و هیچی‌تر. ئه‌مه‌ش بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان نه‌ك هه‌ر به چاوێكی ناشیرین سه‌یر ده‌كرێ به‌ڵكوو زۆر
به ره‌فتارێکی چه‌په‌ڵی ده‌زانن. بۆیه لێره‌دا
ژن كه
به چاوی سووك سه‌یری كرا، هه‌ست به گوناح ده‌كا‌و خۆی به شه‌رمه‌زار ده‌زانێ. به‌مه‌ش ئازاری رووحی ئه‌و
ژنه چه‌ند به‌رابه‌ر ده‌بێ. پاشان قوربانییه‌كی دیكه‌ی ئه‌م شێوه هاوسه‌رگیرییه ئه‌و منداڵانه‌ن
كه له رێگه‌ی ئه‌م هاوسه‌رگێرییه‌وه
له‌دایك ده‌بن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و منداڵانه نه‌خوازراون،
چونكه ئه‌م هاوسه‌ر گیرییه به قسه‌ی شێخ ئاریان بۆ خستنه‌وه‌ی منداڵ نیه، به‌ڵام
به هۆی جۆراوجۆری وه‌ك نائاگایی‌و... جاری وا روو ده‌دا
له زه‌ماوه‌ندی مسیاریش‌دا منداڵ ببێ. به‌ڵام ئه‌و
منداڵه كه فامی كرده‌وه‌و ده‌بینێ بێ‌به‌شه له خۆشه‌ویستی‌و سه‌رپه‌رستی دایك یان باوك، بۆیه هیچ هه‌ست به
ئاسووده‌یی ناكا، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی خستنه‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌كی
ناساغ‌و بوونی ده‌یان گیروگرفتی دیكه.
ئایا دانه‌ری پرۆژه‌ی زه‌ماوه‌ندی میسیار بیری له‌م كێشانه كردۆته‌وه؟ یان به‌لای ئه‌وه‌وه ته‌نیا تێركردنی هه‌سته جینسییهكان مه‌به‌سته؟! ئه‌م پرۆژه‌یه ئه‌گه‌ر لایه‌نێكی باشی هه‌بێ كه به بڕوای من نیه‌تی، ده‌یان لایه‌نی خراپی هه‌یه. بۆیه هیوادارم هه‌رگیز پرۆژه‌یه‌كی ئاوا له كوردستاندا په‌سند نه‌بێ.